کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ دزه‌كه‌ی ته‌ندروستی رانیه‌و بێده‌نگی به‌ناو دكتۆر زریانی وه‌زیر

Friday, 02/10/2009, 12:00


خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست من هه‌وڵده‌ده‌م یه‌ك یه‌كی كارمه‌ند و دكتۆره‌ دزه‌كانی ریئاسه‌ سحه‌ی رانیه‌تان پێ‌ بناسێنم له‌ نوسینی ئه‌مجاره‌مدا هه‌وڵده‌ده‌م دزێكی بچوك و ماستاوچی مه‌سئوله‌كانی رانیه‌تان پێ‌ بناسێم ئه‌ویش(زانا عه‌لی كورده‌)یه‌ ئه‌و زانا ناوه‌ له‌ ساڵی 2000شاگردی دكتۆر جه‌میل بوو له‌ عیاده‌كه‌ی موالیدی 1986 كه‌واته‌ له‌به‌ر ده‌ستكورتی هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 14 سالیه‌وه‌ ناردویانه‌ بۆ ئیش كردن هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی پێ‌ ته‌واو نه‌كرا..
به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر (ئومێد كاكه‌ سواره‌) به‌رێوه‌به‌ری ئێستای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رانیه‌ بو به‌ به‌رێوه‌به‌ر به‌ پشتگیری دزی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان كاك (عومه‌ر مورتاح) ئه‌و زانا ناوه‌ش ده‌رگای خێری لیكرایه‌وه‌ و له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵی كردیان به‌ به‌رپرسی خه‌زێنه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی رانیه‌(به‌زیان به‌ پشیله‌ سپارد) ئه‌و زانایه‌ی كه‌نه‌یتوانی خوێندن ته‌واو بكات له‌به‌ر نه‌داری دوای دوو ساڵ به‌ رێوه‌به‌ری ئه‌وكاتی ئاسایشی رانیه‌و جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی یه‌كێتی ئه‌وكاتی ده‌عوه‌ت ده‌كرد له‌ كه‌دانیشتی واهه‌بوه‌ 15 وه‌ره‌قه‌ی تیچوه‌ له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی فه‌قیر ....
بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی به‌رێز ..به‌س چاوت باش بكه‌وه‌ و بیخوێنه‌وه‌
ئێستا زانا عه‌لی كورده‌ سكرتێری دكتۆر ئومێده‌ موچه‌كه‌ی ئێمه‌ وای داده‌نێین 700000 هه‌زار دینار بێت كه‌ بۆ نه‌خوێنده‌وارێك له‌ شوێنێكی ئه‌وا حه‌ساسدا زۆر زۆره‌ به‌ڵام وای داده‌نێین ئه‌ی به‌چی بوو به‌ خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو شته‌: كه‌ده‌توانن به‌ شایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی رانیه‌ وه‌رن ته‌حقیق بكه‌ن بزانن به‌به‌لگه‌وه‌ هه‌مووی هه‌یه‌ یان نا:
1- خانویه‌ك كه‌ ئێستا نرخه‌كه‌ی 17 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ و له‌گه‌ره‌كی خانوی شه‌هیدانه‌..ده‌توانن بچن بیبینن
2- یه‌ك مۆنیكا كه‌له‌ ژێرزه‌مینی هه‌مان خانوو راگیراوه‌ بۆ كۆمه‌لێك مناسه‌به‌ به‌كارده‌هێنریت.
3- رۆژانه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ سه‌یاره‌كان به‌كارده‌هێنیت و ده‌كریت و تاقی ده‌كاته‌وه‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆی.
4- دوو باخی گه‌وره‌ی كریوه‌ له‌ ریگای نێوان رانیه‌ ده‌ربه‌ند كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان نرخی 8 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ یه‌كیانی به‌ناوی برایه‌كی كردوه‌ به‌ناوی نزار ئه‌وی تر به‌ناوی مامۆستا كورده‌ په‌ككه‌وتوه‌كه‌ی بابی..
5- چوار كه‌پری له‌ هاوینه‌هه‌واری دووكان كریوه‌ كه‌سه‌رجه‌میان نرخیان8 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ برۆن و ته‌حقیق بكه‌ن ئه‌گه‌ر ویستیشتان به‌راستی به‌دواداچون بكه‌ن به‌راستی من زۆر له‌خۆبردوانه‌ ئاماده‌م یارمه‌تیتان بده‌م.
6- كرینی یه‌ك دووكان له‌ناو بازاری رانیه‌ نرخه‌كه‌ی 13 ده‌فته‌ر دۆلاره‌..

ئه‌وانه‌ ئه‌و شتانه‌ بوون كه‌من توانیومه‌ دوای به‌دواداچونێكی كه‌م وه‌ریان بگرم ،ئه‌وه‌ی كه‌نه‌شمتوانیوه‌ نازانم چی تری هه‌یه‌ ..
له‌كۆتایدا من له‌ ئێوه‌ و رای گشتی ده‌پرسم كه‌سێ موچه‌كه‌ی 700000 هه‌زار دینار بێت و شه‌هاده‌ی نه‌بێت و نه‌خوێنده‌وار بێت ئه‌و هه‌موو شته‌ی به‌چی كری ،به‌ دڵنیایه‌وه‌ به‌ پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ فه‌قیرو هه‌ژاره‌ی كه‌ رۆژانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رمانیان ده‌ستانه‌كه‌وێت و پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ریان نیه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كاندائه‌وه‌ دزێكی زۆر بچوك بوو ئه‌ی ده‌بێ‌ دزه‌ گه‌وره‌كان چیان هه‌بێت .......
چاوه‌روان بن بۆ نوسینه‌كانی داهاتوو سه‌روه‌تی هه‌موو دزه‌كانتان بۆ ده‌نوسم (كه‌مال،ئاراز،ناجیه‌،) و (دزی گه‌وره‌ دكتۆر ئومێد)....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە