تاڵه‌بانیی و ڕسوابوونێکی تر....
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
ڕۆژی 4/5/2009 وێبسایته‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار "چاو‌دێر " به‌یاننامه‌یێکی به ناوی گروپێکه‌وه بڵاوکرده‌وه که گوایه (ڕه‌گ) بوونه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو ڕیزه‌کانی ی.ن.ك.-ه‌وه .
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=12329 وه‌کو هه‌واڵێکی ئاساییی سه‌یرم کرد و به ڕاستیش ئاساییه... به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یر و سه‌رنجڕاکێش بوو ، پێشوازیی تاڵه‌بانی و مه‌لا به‌ختیار بوو له‌و گروپه 17 که‌سییه .
ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌ی ڕسوابوونی تاڵه‌بانی و مه‌لا به‌ختیار و هاوچه‌شنه‌کانیانه ، چونکه که‌سیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه‌و تڕ‌ۆ بوونه، ئه‌گینا سکرتێری گشتیی و وته‌بێژ و کارگێڕی م.س پێشوازییه‌کی گه‌رم له 17 که‌س بکه‌ن که ته‌نها یه‌کێکیان ئه‌ندامی پێشووی کۆمیته‌ی به‌ریتانیایه به ناوی (سامان باقی) .
ئه‌گه‌ر شکست و پاشه‌کشه‌ی یه‌کێتیی نه‌بێ، چ پێویست به‌وه ده‌کا ته‌له‌ڤزیۆنی به ناو (گه‌لی کوردستان) ئاوا هه‌واڵه‌که زل بکا و چه‌ندین جار دووباره‌ی بکاته‌وه ؟؟!!
خۆ سامان ئه‌ندامی م.س یا سه‌رکردایه‌تیی نه‌بووه ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بگه‌ڕێته‌وه چی بۆ ده‌که‌ن ؟ ڕه‌نگه مه‌راسیمی پێشوازیی کردنه‌که ببه‌نه ناو ئۆفیسی ڕێکخراوی (نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان) له نیویۆرك ....عه‌ره‌ب ڕاستی وتووه:
الغریق یتشبپ بالقشە = خنکاو په‌نا بۆ پووشکه‌یش ده‌با ، ئێوه‌یش ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیی تا سه‌ر ئێسقانتان نه‌چووه و ڕیسوا نه‌بوونه ئه‌م سیناریۆ بێ مه‌عنایه چییه؟
سامان باقی له لایه‌ن شاناز و هاوار حاجی-یه‌وه له لێپرسراوێتیی که‌رتی (لییدز) ده‌رکراوه‌و که‌سێکی ماستاوچییان به ناوی (نۆژه‌ن ئازاد) به بێ هه‌ڵبژاردن خستۆته جێگاکه‌ی، ئه‌وه له‌و لاوه تاڵه‌بانیی پێشوازیی لێ ده‌کا .
دیاره تازه به تازه تاڵه‌بانیی ده‌یه‌وێ سیاسه‌ته چه‌وته‌که‌ی شاخ (تڕ‌ۆ و ته‌رفیع) زیندوو بکاته‌وه.
خاڵێکی تری سه‌یرو سه‌مه‌ره له کاتی پێشوازییه‌که‌ی تاڵه‌بانیی وه‌ستا حه‌سه‌نی مودیر ئه‌منی سلێمانی-ش ئاماده بوو ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ی ڕه‌گ (وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن) بۆ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیی چ په‌یوه‌ندییه‌کی به وه‌ستا حه‌سه‌ن-ه‌وه هه‌یه که ئه‌مه کارێکی سیاسیی-ڕێکخراوه‌یییه نه‌ك ئه‌منیی.
خیانه‌ت کردن له ناو کورددا دیارده‌یێکی نوێ نییه ، پاش تێکچوونی گفتوگۆی شۆڕش و به‌عس له 1985 چه‌ندین سه‌رتیپ و مه‌عاون تیپ و ئامر که‌رت ته‌سلیمی به‌عس بوونه‌وه‌و هیچ شتێکیان له هاوکێشه سه‌ره‌کییه‌که نه‌گۆڕی که ململانێی سه‌ره‌کیی نێوان گه‌لێکی چه‌وساوه‌و ڕژێمێکی فاشیی بوو. ئێستایش ململانێ له نێوان دوو به‌ره‌ی جیاواز دان: به‌ره‌یه‌کی بێ‌ویژدان به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی کورد داویه‌تی و خه‌ریکی خزمخزمانێ و دزیی و جه‌رده‌ییه و به‌ره‌که‌ی تر پێی چاکه ئه‌و هه‌موو خوێن و ڕه‌نج و فرمێسکه به خۆڕاییی نه‌ڕوا و گه‌له‌که‌مان وه‌کو گه‌لانی تر به ئازادیی وسه‌ربه‌رزیی بژیی وکوردستان بۆ هه‌موو کوردستانییه‌ك بێ نه‌ك ته‌نها بۆ دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا که له هه‌موو لایێك که‌متر قوربانییان داوه.
له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست