واز لە رزگار ئاكرەیی بینن.. ئاریان فەرج بگرن!
Friday, 08/07/2011, 12:00
لەمەڕ ئەو هەواڵەى بڵاوتان كردەوە گوایا مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان داواى دوو ملیۆن و نیو دۆلار لە سەرۆ قادر بەرپرسی پێشووى مەكتەبی راگەیاندنی پارتی دەكاتەوە كە خۆیی ودارودەستەو خزم و براكانی لووشیان داوەو نێوى چەند كەسێكتان هێناوە كە یارمەتیدەرى سەرۆ بوونە و وەسڵى ساختەیان دروستكردووەو لەوانە رزگار ئاكرەیی.
نەك بۆ بەرگریكردن لەو زاتە دزو گەندەڵە بەڵكو بۆ گەیشتنە راستى و دەستنیشان كردنی دزى راستەقینە ، ئەڵێم كە رزگار كاتێكی كورتە بۆتە بەرپرسی دارایى مەكتەبی ناوەندی ، واتا ساڵێكە یا زیاترو بەر لەو دزى گەورەو ناقوڵا ئاریان فەرج بەرپرسی دارایی بوو.. جێگای متمانەى سەرۆ بوو لە كاتی ئەو نەك دووملیۆن بگرە شەش ملیۆن دۆلاریش دزراوەو ، هەر لە دامەزراندنی تەلەفزیۆنی زاگرۆس و هێنانی چاپخانەو سەفەقاتی كاغەزو هەڵمەتی هەڵبژاردنەو دەیان پرۆژەى وەهمى سەر كاغەز.. ئەگەرمەكتەبی سیاسی راست دەكات با پاڵەپەستۆ بخەنە سەر ئاریان فەرەجی بەرپرسی پێشووى دارایی مەكتەبی راگەیاندن و بەڕێوەبەرى گشتی وەزارەتی رۆشنبیرى ئێستا تاكو شتى سەیرە سەمەرەیان بۆ دەركەوێ كە چۆن سەرۆو ئاریان فەرەج و دارودەستەكانیان پارەى ئەم میللەتەیان دزیوەو!!
گرفت لێرە دایە ئەم سایتە بەڕێزە گەندەڵى بنەماڵەو كەسانی سەر بەئەوان ئاشكرا دەكات جا چى پارتی و چى یەكێتى.. ئەنجا كە لەسەر كەسێكی سەر بەئەوان دەنووسرێ و باسی دزی دەكرێ . ئەو كەسە لە جیاتی سزادان خەڵات دەكرێ بەوەى كە كوردستانپۆست یا چاپەمەنی ئۆپۆزۆسیۆن ناویان هێناوەو یەكسەر لە لایەن قیادەى ئەو دووحزبە خۆشەویست دەبێ!
سەیرە بۆ دەبێ موڵك وسەروەتی سەرۆ قادر خۆى لە بیست ملیۆن دۆلار بدا؟ ئەو پارەیەى لە كوێ هێنا؟ ئاخر ئەو كاتەى خۆیی هاوڕێكانی كۆنە شیوعی(كاروان ئاكرەیی و ئاسۆ كریم و شەمالأ حەویزى) هاتنە ریزى پارتی دیموكراتی كوردستان نانی ئیلاللایان نەبوو.. بە پاس هاتوچۆیان دەكرد.. كە سەرو بە نووسەر لە رۆژنامەى برایەتى دامەزرا نیوەڕۆ نۆكاوى دەخواردو پارەى چوونە چێشتخانەى نەبوو.. چۆن ئێستا خاوەنی بیست ملیۆن دۆلارە؟ سەروەت وسامانی (پور مریەم)ى دایكی بە میرات بۆ ماوەتەوە؟ بەر لەوەى بكەونە ناو نازو نیعمەتی پارتی ، ئاسو كەریم پنجەكانی لە پێڵاوە دڕاكەیەوە دیاربوو.. كاروان ئاكرەیی شەوانە بەقەرز لە یانەى فەرمانبەرانی دهۆك ئارەقى دەنۆشی و سەرى مانگ ئەنجا قەرزەكەى دەدایەوە!!
من گومانم لەوە هەیە كە ئەمانە هیچ لێكۆڵنەوەیەكیان لە گەلأ بكرێ بە سەرۆشەوە ، چونكە ئەوانەى لێكۆڵینەوەیش دەكەن دزن و شەریكی ئەمانەن..مەكتەبی سیاسی تازە دێت و باسی ملیۆن و نیوێك دەكات.. هاى تڕحێو جەنابی سكرتێر...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست