بەیاننامەى رێكخراوى كارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى
Wednesday, 21/11/2012, 12:00
بۆ بەرێز:ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لە هەرێمى كوردستان
بۆ بەرێز: دادگاى تەمیز
بۆ راى گشتى
رێزگرتن لەیاساو گەڕانەوەى سەروەرى بۆ جێ بەجێ كردنى ئەركى حكومەتى هەرێمى كوردستانە كە یاسا بكاتە بنچینەى كار و حكومرانى خۆبەخۆى, ئێمە لە رێكخراوى كارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى لەدواى ئاشكرابوونى گەندەڵى زەویەكانى سلێمانى سنورى قولە رەیسى وەكو رێكخراوێكى مەدەنى چاودێرى رەوشى دادگا و لێكۆلینەوەكانمان دەكرد, لەئەنجامى ئاشكراكردنى گەندەڵیەكان و تۆمەتباركردنى چەندین بەرپرسى حزبى وحكومى لەو كێشەیەو مردنى قائیمقامى سلێمانى , لەدواى ئازادكردنى چەند كەسێك و چوونە بەردەم دادگاى چەند كەسێكى تر دادگاى سلێمانى مەلەفەكەى داخست بەبێ ئەوەى شەفافیەت لە داخستن و بەرێوەچوونى دادگا هەبێت بۆ دەرئەنجامى كۆتایى ئێمە وەكو رێكخراوێكى مەدەنى كە كار لەسەر شەفافیەت و نەهێشتنى گەندەڵى دەكەین داوا لە دواكارى گشتى سلێمانى و هەرێمى كوردستان دەكەین بۆ جارێكى تر داواى تەمیزكردنەوەى ئەو كێشەیە بكەن , چونكە گومان لەداخستن و كپكردنەوەى كێشەكە دەكرێت هەروەها داوا دەكەین لە دادوەرە بەرێزەكان سەروەرى یاسا بپارێزن وخۆیان دوور بگرن لە دەست تێوەردانى حزبى وحكومى لە كارەكانیان هەروەها داوا دەكەین دادگایەكە كراوەبێت بۆ رۆژنامەنوسان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى كە بەشدارى دادگایەكە بكەن بۆ ئەوەى سەروەرى بگەرێتەوە بۆ دادگاكان و گومانى دەست تێوەردان نەمێنێت.
رێكخراوى كارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى
21 -11-2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست