زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی نمونه‌ی زانكۆیه ، براده‌ر بێ ئینساف مه‌به !!!
Saturday, 16/10/2010, 12:00
هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م خۆم له نوسین و ڕه‌دی بابه‌ت بپارێزم ، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه نه‌بادا هه‌ندێك كه‌س لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ بكه‌ن و وه‌ها به‌خه‌یاڵیاندا بێت كه ئه‌م نوسینه له ئه‌نجامی ده‌ستكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كدابێت ، یاخود هۆكاری ڕق و قینی دڵ بێت بۆ له‌ده‌ست دانی هه‌ده‌ف و ئامانجێك ، به‌لام زۆر جار ناحه‌قی زل زل ده‌بینین ، مرۆڤ شه‌رمه‌زار ده‌بێت كه له‌ئاستیدا بێ ده‌نگ ببێت و زۆرجار له‌وانیه بگاته ئه‌وه‌ی كه موحاسه‌به‌ی ئیلاهی بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و بێ ده‌نگ بونه ،
هه‌ر كارێك له‌م دونیایه‌دا كه ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ده‌ف و ئامانجێكی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه ، هه‌ر له دروست كردنی حزبێكی سیاسیه‌وه بیگره تاكو كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی ئه‌هلی ، چ ئه‌و هه‌ده‌فه خه‌یری بێت یان پشت شكین بێت ، مرۆڤه‌كانیش خوای گه‌وره به ئازادی دروستی كردون و ئازادیشی كردون كه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه و چی كارێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و خه‌ڵكی تێدابێت به‌لام به‌مه‌رچی چاكه ئه‌وا ئه‌نجامی بده‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره قازانج و مه‌سالحێكی گه‌وره‌شی له پشته‌وه بێت ، نامه‌وێت خوێنه‌ری به‌رێز له ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه دوربخه‌مه‌وه .
له‌م رۆژانه‌دا له یه‌كێك له سایته‌كانی ئینته‌رنێت دا بابه‌تی قوتابیه‌كی به‌ڕێزی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیم خوێنده‌وه له‌ژێر ناونیشانی (زانكۆی گه‌شه‌پیدانی مرۆیی) ، له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆی ، به‌راستی زۆر بێ ئینسافانه كه‌وتۆته ڕه‌خنه‌گرتنێكی روخێنه‌ر و بێ به‌ڵگه كه ته‌نها له نوسینی كه‌سێك ده‌چێت كه رقێكی قوڵی له‌دڵ دابێت و مه‌به‌ستیكی گه‌وره‌ی خۆی له‌ده‌ست دابیت و چاری نه‌بیت له‌م ڕێگه‌یه‌وه سوكنایی به دڵی خۆی بدات و چاوی به‌و خزمه‌ته مرۆیه‌دا نه‌یه‌ت كه كه‌م كه‌س هه‌یه یاخود بلیین كه‌س نیه له‌م ولاته‌دا كه پرۆژه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌م زانكریه‌ی ئه‌نجامدابێت و خۆی ماندوبكات و قازانچی ماددیشی نه‌وێت ،
منیش یه‌كێكم له‌و خوێندكارانه‌ی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌دا فۆرمم وه‌رگرتوو ، الحمدالله وه‌ریگیرام و ئێستا خویندكاری قۆناغی سێیه‌مم كه ساڵی یه‌كه‌م له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌داغ و ساڵی دوه‌میش له ناوچه‌ی قرگه و وه ئێستاش كه سێیه‌م ساڵی كردنه‌وه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه به‌هۆی هه‌وڵی جدی به‌رپرسانی ئه‌م زانكۆیه‌وه توانرا له ناوجه‌ی قرگه به‌رده‌وامبێت كه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانیه‌وه دوو‌ره .
هه‌موو پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه زۆر ساده و ساكار ده‌بیت و دوور نابێت له كۆمه‌لێك كه‌موكوری یه‌وه به‌لام ورده ورده به هه‌وڵ وماندوبونی زۆری كه‌سه‌كانی ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه له ئاكامدا ده‌بێته پرۆژه‌یه‌ك كه مرۆڤایه‌تی شانازیی پێوه بكات .
ئه‌م چه‌ند خاڵه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و خوێندكاره به‌ڕێزه روون ده‌كه‌مه‌وه خوازیارم خوێنه‌ران خۆیان به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن و بریار بده‌ن و بزانن ئه‌م براده‌ره به‌ڕێزه بێ ئینسافی كردووه له‌م نوسینه‌یدا یان به‌راستی ئه‌و زانكۆیه زانكۆنیه !!!
1- سه‌ره‌تا ئه‌م زانكۆیه له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌داغ كرایه‌وه ، ئه‌زانن بۆ ؟ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و هه‌موو ماندوبون و قوربانی دان و خۆبه‌ختكاریه‌ی خه‌لكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی ڕووخاوی به‌عسدا دوایانه ، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌م ده‌ڤه‌ره كرایه‌وه ، وه توانی نمونه‌یه‌ی زۆر جوانیش به‌م شاره ببه‌خشێت و زۆرێكیش له خه‌ڵكی فه‌قر و هه‌ژاری ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ك كارمه‌ند و پۆلیش و مۆزه‌ف و چه‌ندانی تریش سودی لێ وه‌ربگرن ، به‌ڵام ئه‌و برابه‌رێزه ده‌ڵێت نازانم بۆچی ئه‌و زانكۆیه له ناو ئه‌و (شاخه) دا كه‌مه‌به‌ستی له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌داغ دامه‌زراوه ، به‌ڕێزه‌كه‌م خه‌ڵكی ده‌یان وڵات ده‌بڕێت و پاره‌یه‌كی زۆر زۆریش سه‌رف ده‌كات و به‌ناو شاخ و ده‌ریاش دا ده‌روات بۆئه‌وه‌ی شه‌هاده‌یه‌كی به‌كالۆریس به‌ده‌ست بهێنیت ، به‌لام خه‌مخۆرێك هاتووه زانكۆیه‌كی بۆ من و تۆ كردۆته‌وه و له شوێنێكی نزیكی شاری داناوه ، كه‌چی هاتوین له جیاتی ده‌ست خۆشی لێكردنی ، ده‌ستمان كردووه به گله‌یی كردن كه بۆچی ئه‌م زانكۆیه له شاخه !!!!!! ، به‌لام رۆژانه بۆ سه‌یران و گه‌شت كردنی خۆمان ئاماده‌ین ده‌یان میل رێگا ببڕین و بگه‌ینه شاخه‌كان ، به‌ڵام بۆ ده‌ست كه‌وتنی زانست و عیلم ئاماده‌نین به شه‌قامێكی قیردا بگه‌ینه شارۆچكه‌یه‌كی ئه‌نفال كرا‌و و قوربانی دراو كه به‌م قسه‌یه‌ی به‌رێزتان هیچ رێز‌و وه‌فایه‌كت بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌هێشته‌وه ، به‌نده وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه بۆچی ئه‌و زانكۆیه له شاخ بوو ، ئه‌زانی بۆ ؟ چونكه رێگه‌ی پێ نه‌ده‌درا زانكۆیه‌كی ئا له‌و شێوه‌یه له ناوجه‌رگه‌ی شاردا بكرێته‌وه ، خاوه‌نه‌كه‌شی ئاماده‌نه‌بوو دابخرێت ، ڕازی بوو له شاخی بێت به‌ڵام من و تۆیه‌ك بتوانین شه‌هاده‌ی زانست و عیلمی تێدا وه‌ربگرین ، هه‌روه‌ها كاتێك بڕیاردرا ئه‌و زانكۆیه له قه‌ره‌داغ بێت و هیچ كه‌سێك نه‌ی وتوبوو كه ئه‌م زانكۆیه رۆژێك له رۆژان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شاری سلێمانی و وابریاربوو هه‌ر له‌و شاخه‌ی جه‌نابتان باسی ده‌كه‌یت بمێنیته‌وه ، به‌لام ئه‌وه من و تۆ بوین كه به‌په‌له خۆمان گه‌یانده ئه‌و زانكۆیه و فۆرمان وه‌رگرتوو و نوێژمان بۆ ده‌خوێند كه له زانكۆی ئه‌و شاخه وه‌ربگیرێین و كه‌سیش نه‌هات به‌زۆر یه‌خه‌مان بگریت و پێمان بڵیت كه ده‌بێت هه‌ر بچین .
2- هه‌م من و تۆی خوێندكار بوین ناره‌زایمان ده‌رده‌بری كه ئه‌م زانكۆیه دوره و بۆچی ناكرێت له شاربێت ، به‌هه‌ولو ماندوبونی زۆری هه‌ڵسوڕاوانی زانكۆكه و سه‌ردان كردنی به‌ر‌ده‌وامیان بۆ لای به‌رێزانی حزبی و حكومی تاكو رازی بن به دروست كردنی زانكۆكه له سلیمانی ، پاش ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت هیچ شوێنێكیشیان له ناوجه‌رگه‌ی شار ده‌ست نه‌كه‌وت و حكومه‌تیش بۆی دابین نه‌كردن ، ئاخیره‌كه‌ی پیاوێكی خه‌یرومه‌ند ئه‌و زه‌ویانه‌ی له‌و بناری شاخه به‌وته‌ی ئه‌و برابه‌ڕیزه (قڕگه) بۆ دابین كردن ، خودا خیری بنوسێت و ئه‌وه بۆماوه‌ی دوو ساله كه‌سه‌كانی ئه‌و زانكۆیه به‌به‌رده‌وامی خه‌ریكی دروست كردنی بینا و دابین كردنی پێویستیه‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌ن . وه‌تاكو ئه‌م ساته‌ش به‌پێی ئه‌و خه‌مخۆریه زۆره‌وه وه‌ها ده‌رده‌كه‌ویت كه ئه‌و زانكۆیه گه‌وره‌تر بكه‌ن و من و تۆ دڵنیابكه‌نه‌وه كه ئیتر له‌وێدا شه‌هاده‌ی خۆمان وه‌رده‌گرین ئه‌گه‌ر مۆله‌تی ته‌مه‌نمان مابێت .
3- ئه‌و براده‌ره ده‌ڵێت ئه‌و زانكۆیه 10 خوێندكاری قه‌ره‌داغی تێدانیه ، به‌رێزه‌كه‌م نه‌ت پێكاوه ببوره ده‌یان خوێندكاری قه‌ره‌داغ له‌و زانكۆیه ده‌خوێنن كه (به‌نده) نمونه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌رێزتانه ،و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ناوی چه‌ندانی ترت بۆ ڕیز ده‌كه‌م كه خه‌ڵكی قه‌ره‌داغن ، پاشان ئه‌وه كه‌ی ده‌بێته به‌ڵگه !!!! ، بۆنمونه زانكۆی سلێمانیش سه‌دان خوێندكاری شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی تیدایه كه‌واته نه‌ده‌بوایه ئه‌و زانكۆیه له سلێمانی بوایه ، به‌ڕاستی براگیان ئێمه زۆر به‌وه‌فاین پاش ئه‌و هه‌موو قوربانی دان و خزمه‌تكردنه‌ی خه‌لكی قه‌ره‌داغ بۆ پێشمه‌رگه و روخاندنی مال و مولكیان و له‌ناوبردنی ژیانیان ئێستا ده‌بیت پێیان بڵیین هیچ پیویست ناكات زانكۆیه‌ك بكریته‌وه بۆئه‌و خه‌لكه داماوه‌ی ئه‌و شاخه!!!
4- رقه‌كه‌ی تۆ بۆ زانكۆكه نیه به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كه‌یه چونكه ده‌ڵێیت : (كۆی مامۆستا‌و خوێندكار‌و ئۆتۆمبێل‌و كه‌ره‌سته‌كان خراوه‌ته خزمه‌تی قه‌ره‌داغه‌وه) دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م زانكۆیه له‌و ناوچه‌یه‌دا بوایه كه تۆی تێدا گه‌وره بویت و خۆت به‌خاوه‌نی ده‌زانیت نه‌ده‌هاتیت سوكایه‌تی به‌و شوێنه و خه‌لكه‌كه‌ی بكه‌یت ، پاشان زانكۆكه ئێستا له شاری سلێمانیه و پێوست به‌و رقه ناكات كه هه‌ته بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ، به‌لام به‌مه‌ش هه‌ر رازی نیت و هه‌ر ده‌ڵییت دوو‌ره ، به‌خوا به‌رێزه‌كه‌م ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده بێ قه‌ناعه‌تین ئه‌گه‌ر زانكۆكه‌ش ببرێته ماڵه‌كانمان و هه‌ریه‌كه‌مان مامۆستایه‌كمان بۆ دابین بكه‌ن هه‌ر ڕازی نابین . ....
5- به گوته‌ی ئه‌و خویندكاره به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوێندكارێك به(غیرعمد)ی شتێكی زانكۆ بشكێنێت، ده‌بێت سزابدرێت! منیش وه‌لامی ده‌ده‌مه‌وه و ده‌ڵیم ، سێ ساله له‌و زانكۆیه‌م و ئه‌و قسه‌یه‌م نه‌بیستووه و ئه‌گه‌ر وه‌هاشیان وتبیت ئه‌وا بێ بنه‌ماو و له خۆوه نه‌بووه ،له‌هه‌ر شوێنێكدا یاسا و نیزام نه‌بێت ئه‌وا په‌رته‌وازه‌یی و شپرزه‌یی دروست ده‌بێت و كاتێكیش لێپرسینه‌وه له مامه‌ڵه‌ی خراپی خوێندكار ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به خراپ بونیان بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی زانكۆكه ، ئه‌مه‌شیان حه‌قی خۆیانه ، چونكه ئه‌و زانكۆیه و شته‌كانی زۆر به ئاسانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه تاكو زۆر به ساكاری له ناوبچێت ، كاكی برام تۆ له ماله‌كه‌ی خۆتدا ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ته‌نها په‌رداخیك بشكینیت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل ناكه‌یت ، من له به‌ریزت ده‌پرسم ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بیت بۆ لێپرسینه‌وه له شته خراپه‌كان دو نیا چی لی دیت ؟ بیگومان ڕاست و چه‌په‌كان هه‌مووی تیكه‌لاو ده‌بیت به‌سه‌ریه‌كداو كه‌سیش نا‌توانیت جیایان بكاته‌وه .
6- من وه‌كو خۆم خوێندنێكی ترم له زانكۆی حكومی دا ته‌واو كردوه ، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵی خوێندنه‌مدا نه‌ك سه‌رۆكی زانكۆكه به‌ڵكو ته‌نها یه‌كجاریش عه‌میدی كولیه‌كه‌ی خۆمم نه‌بینی وه نه‌مانده‌توانی سه‌یری ناوچه‌وانی مامۆستاكانیشمان بكه‌ین ئه‌وه‌نده توره‌ییان لێ ده‌باری ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌ی ڕابردوود‌ا بۆ ده‌یان جار سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدان هاتووه بۆلامان و زۆر ڕاشكاوانه‌ش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوین و چه‌ندین گله‌یشمان ئاراسته‌ی كردووه ده‌رباره‌ی كه‌موكوڕییه‌كان ، هه‌روه‌ها هه‌واڵی پرسیوین و پرسیاری كه‌موكوریه‌كانی لێ كردوین . ئایا ئه‌مه جیاوازی نیه ؟
7- هیچ زانكۆیه‌ك نیه له كوردستاندا به‌قه‌ده‌ر زانكۆی گه‌شه‌پیدانی مرۆیی نرخه‌كه‌ی هه‌رزانبێت ، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی حكومه‌تیش دانیا به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌م زانكۆیه زانكۆیه‌یه‌كی خه‌یرییه و دوو‌ره له زانكۆیه‌ی بازرگانی كردنه‌وه ، كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كارمه‌ندێك له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌ت بۆ زانكۆكه دابمه‌زرینێت ، به‌لام زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی تر نرخیان چه‌ندین قاته .!!
8- ده‌بوایه باسی ئه‌وه‌شت بكردایه كه ئه‌و زانكۆیه له‌به‌ر خاتری به‌ژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م خویندكاران ، بڕی پاره‌ی خویندنه‌كه‌ی ته‌واوی ئه‌و ساڵه‌ی كردووه به سێ قیستی جیاوازه‌وه بۆئه‌وه‌ی قوتابیان بتوانن ئه‌و برپاره‌یه دابین بكه‌ن ، كه چه‌ندین خویندكاریش هه‌بووه تاكو ده‌وری دوه‌میشی زۆرێك له قیسته‌كانی ته‌سلیم نه‌كردووه و خۆشم گوێم له خویندكار بووه وتویه‌تی جارێ قیستی پاره‌كان ته‌سلیم ناكه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چووین ئه‌وا بۆچی پاره‌كانیشمان به‌فوتێت !! به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌می پاره‌كه‌ی به‌یه‌كجار وه‌ربگرتایه ئه‌وا هه‌مومان لێمان ده‌كردن به هه‌لاوهاوار به‌ڵام ئیستا بۆ ئه‌و به قیست كردنه ده‌ستخۆشییه‌كیشیان لێ ناكه‌ین .
9- ئه‌و برا به‌رێزه‌ی خوێندكاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی باس له زۆر كه‌وتنی خوێندكار ده‌كات ، به‌رێزه‌كه‌م منیش وه‌كو تۆ خوێندكارم ، پێویست به‌وه ناكات كه بیری خه‌ڵكی به‌لای بیركردنه‌وه‌ی تردا ببه‌ین ، خوێندكار رۆژانه كه‌مترین سه‌عی ده‌كات و سه‌رجه‌م ماده‌كه‌ی به‌سه‌ردا كۆده‌بێته‌وه بۆ رۆژی ئیمتیحان و به‌مه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌واوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌می ئیمتیحاندا باشترین نمره به‌ده‌ست بهێنین ، ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی به‌رێزتان بۆ زانكۆ حكومیه‌كان باشه چونكه ، خوێندكار هه‌رچۆنێك بووه پاڵی پێوه‌نراوه و ده‌رچووه ، ئه‌گه‌ر له ساتێك‌دا ببینین كه له‌و زانكۆ حكومیانه‌دا رێژه‌یه‌ك خوێندكار كه‌وتووه ئه‌وا پێویسته ره‌خنه بگرین ،. به‌ڵام بۆ ئه‌م زانكۆیه نا چونكه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساڵه‌وه پێیان راگه‌یاندوین كه هه‌ول نه‌ده‌ین ده‌رناچین ، ئێمه خوێندكارمان له‌لایه له دورترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتووه و له مالاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و بژێویشی زۆر خراپه به‌لام توانیویه‌تی به هه‌ول و ماندوبونه‌كانی خۆی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
10- ئه‌وه‌ی گرنگه با ره‌خنه گرتنه‌كانمان مه‌نتیقی بێت و له ناخێكی به‌رپرسیارێتییه‌وه بیت نه‌ك له ناخێكی رق و قینه‌وه و سیاسیانه‌وه بێت و وه چه‌ندین كاری چاكه نه‌كه‌ین به‌ژیر خۆلی ته‌نها خراپه‌یه‌كه‌وه كه‌ئه‌وه‌ش به‌دڵی خۆمان نه‌بێت ، مه‌رجیش نه‌بێت ئه‌و شته خراپ بێت و كاتێك قه‌ڵه‌ممان گرته ده‌ست ویژدانمان به‌كاربهێنین و بزانین ئه‌وه‌ی كه ده‌ینوسن به‌راستی وایه یاخود قینه دڵه و به‌بای ده‌كه‌ین .
* خوێندكاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لینكی بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و خوێندكاره به‌ڕێزه‌یه كه له‌یه‌كێك له سایته كوردیه‌كاندا بڵاوی كردۆته‌وه .
http://destur.net/birura/witar/2516-zankoi-gashapedani-mroiy.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست