ڕونكردونەیەك بۆ كوردستان پۆست و كیفى شەقلاوەیى
Tuesday, 09/11/2010, 12:00
ماویەكە چەند بابەتێك بە ناوى نوسەرێك لەسەر سایتى كوردستان پۆست دادەبەزێت و لە هامان كاتدا روونكردنەوەیك بە ناو (ئەندازیارى كشتوكال)كیفى شەقلاوەیى دەركەوت .
ئەوەى من مەبەستمە لێرەدا چەند رونكردنەوە و زانیارێكتان بۆ بخەمە روو بۆ بەرچاو روونى كوردستان پۆست و ئەندازیارى كشتوكال كیفى شەقلاوەیى لەسەر سایتى كوردستان پۆست و خوێنەرانى چونكە سایتەكەتان خوێنەرێكى زۆرى هەیە .
ماوەى مانگێك بەر لە ئێستا لە ئوفیسى خۆم دانیشتبووم كەسێك هاتە لام و خۆى پێ ناساندم و هەندێك گفتوو گۆى لەگەل كردم و لە قسەكانى دا دیار بوو كە ماوەیەك كارى سیاسى كردووە بەلام لەبەر نەبوونى ڕاست كۆى و چەواشەكردنى خەلك وازى لە كارى سیاسى هێنابوو بە قسەى خۆى ویژدانى زۆر ئاسوودە بوو كە وازى لە كارى سیاسى هێناوە ، دوایى كەمێك قسە كردن گوتى كارم بە تۆ هەیە ئەگەر بۆم بكەى منیش گوتم چ كارێك وا خۆى پێ ناساندم كە ناوى (س.ح.ن)ە دانیشتووى شەقلاوەیە و داواى كرد كە ئیمێلێكى بە ناوى (كیفى شەقلاوەیى) بۆ دروست بكەم منیش پرسیم تۆ ناوت كەیفى نى یە بۆ بەو ناوە ووتى كەیفى هاورێ مە و ئەو ئیمەیلە بۆ ئەوە منیش بۆم دروست كرد و بە كارێكى ئاسایم دانا چونكە چەندین هاوڕێ داوایان لێ كردووم و منیش بەو پێ یەى كە دەرچووى پەیمانگاى تەكنیكم بە شى كۆمپیوتەر بۆم دروست كردوون هیچ كاردانەوەى خراپى نەبووە بەلام دیارە ئەم جارە كەوتمە هەلە و ئەو كەسە مەبەستێكى خراپى هەبوو بۆ ئەوەى ئەو كیفى شەقلاوەیە بخاتە چال و كێشەى بۆ دروست بكات هەرچەندە ئەو زانیاریانەى كە لە ناو بابەتەكە بلاو كراونەتەوە زۆربەیان راستن ئەو گەندەلیانەى كە باس كراون بەلام ئەو كەسەى كە هاتە لام مەبەستى بووە ئەو كەیفى شەقلاوەیە تووشى كێشە و گیر و گرفت بكات بۆیە من بەقەد ئەو هەلەیەى كە كەوتۆتە ئەستۆى من داواى لێ بووردن لە ئەندازیار كەیفى شەقلاوەیى دەكەم و هیوادار بمبورێت چونكە من نەم دەزانى كە (س.ح.ن) بەتەمایى ئە و كارە نارەوایەیە و بەتوندى سەركۆنەى دەكەم و پێ ى دەلێم ئەو تەكنەلۆژیایەى كە ئەمرۆ كەوتوتە بەردەستمان بۆ خزمەت كردن و نەهێشتنى كەم و كورتى و گەندەلى ئیدارى سیاسى یە نە ك كێشە دروست كردن بۆ خەلكى دوو بارە داوى لێبووردن لە و ئەندازیارە بەرێزە دەكەم بەهیواى ئەوەى جارێكى تر تووشى كێشە و گیر و گرفت نەبێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست