کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وێنەی کاندیدەکانی یەکێتیی خۆیان دەدوێن!

Tuesday, 22/04/2014, 12:00


ماوەیەكە خۆى مەلاس داوە ، چالاكیەكانى توشى وشكە ساڵى بووە ، وەكو كیسەڵەكەى یەكێتى چۆتە قاوغەكەى خۆیەوە ، هەمانە بۆرینەكەى وە كوگیرفانى سەركردەكانى یەكێتیەكەى كونى تێبوە و ئەوان پڕبونیان نیە ئەمیش بەتاڵو حەتاڵە ، (ئێمە تەشەر لەكەسایەتى كەس نادەین بەڵام ئەوە زمانى وێنەكانن كەخۆیان ئەدوێن) ئەگەر ئەو كاندیدانە سەر بەلایەنێكى تر بونایە ئەوا دكتۆر شێركۆ چەند بەرنامەى بەرنامەى بەهاوكارى بەرزانى خەڵوز لەسەر تۆمار ئەكردن خەڵوزى داماویش هەناسەیەكى هونەرى هەڵدەمژى لە مەیتەریەكەى باجى هیرۆ تۆزقاڵیك بەدور ئەبو بڕوابكەن داماوە بۆنى ئەسپى لێدێت .
یەكێتى ژنە گۆرانیبیژێكى بۆئەنجومەنى پارێزگاى سلیمانى پاڵاوتوە ، ئەویش ئەڵێت : بەزۆر پێیانكردوم ، ئەبێت زۆر بێهیوابین ئەگەر ئەنجومەن كۆنسێرتى سازدا ئەوا ئاهەنگەكە هیچ ئیحساسێكى هونەرى تیانیە ، بەتایبەت كە :

Smiley face

ئەوە كاك جەزاى سازە لەوێنەى بانگەشە كەدا ، بەڵام بەزەیى بەناوەكەى خۆیدا نەهاتەوە و ڕێزیشى نەگرت لەباتى ساز (تارێ)كى لە ئامێزگرت ، كە ئەمەش لە ئاوازى خۆیەتى :
خۆمو تارەكەم شەو هەتا بەیان یەكێتی كەمان دنیاى تۆران
لاهورو هێرۆو سەعدى و مەلا بۆ قاسم سلێمان بونە دەسكەلا


Smiley face

ئەوەتا هیشتا كۆنسێرتەكە ى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ساز نەكراوە مامۆستا ڕێزان سەرچۆپیەكەى گرتوە .


Smiley face

ئەم كاندیدە بەڕێزە ڕۆژنامەیەكى بەدەستەوەیە ، كە پێویستە لە كۆبونەوەیەكى ئەنجومەندا ، مەبەستەكەى ئاشكرا بكرێت ، بەڵام ئەگەر بڕوانینە ڕۆژنامەكەى نوسراوە هەڵسانەوەى یەكیتى ناو یەكێتى ئاخر تۆزێك ویژدانت هەبێت ئەوە چ پەیوەندیەكى بە پارێزگایەكى ئارام و خۆشگوزەران هەیە .


Smiley face
كاندیەكانى یەكێتى پێچەوانەى هەمو دنیا ناوى سیانى خۆیان نانوسن ، ئەم هاوڕێیە هیچى لەخوێندكار ناچێت ، سوشیال دیموكراتان بینیوە مناڵ بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن بەكار بهێنێت مەگەر لەفایلە سەوزەكەى كاكە سەعدیدا بێت . ئەم كاندیدە مناڵ دۆستە كارەباى دزیوە بۆ باخەكەى كە ئەكەوێتە ناوچەى شاخەسورى شارباژێڕ خوار دێى گەنكاوا ، خوا نەكردە ئەگەر دەرچێت ئەوا كێبڵ و تەل نامێنێت .


Smiley face

ئەم كاندیدە بەڕێزە هێشتا دەرنەچووە كۆمەڵێك كتێبى بۆ پارێزگا كڕیوە ، دیارنیە كە خۆبەخشە یان ئەویش داواى شیرینى بردنەوى ئەكات ، چونكە حیزبەكى شارەزاییەكى باشى لە كەیسى شیرینى دا هەیە .



Smiley face

كاكە شێخ دارا ئەگەر هیچى پێنەبێت وردە نوكتەى باشى لەلایە . نایەڵێت ئەندامانى ئەنجومەن لچ لەیەك هەڵبقورچێنن ، بەڵام ئەڵێت : ئەگەر دەرنەچم ئەوا بزمارى كەوش بەسەر سلێمانیدا ببارێت پێییان ناڵێم ، ئەگەر دەرچم ئەوا بەئارەزوى خۆتان بەلوعەى بارانەكە بەرئەدەمەوە ، هەورە بروسكەشم لایە بۆ كێڵگەى قارچك پرۆژەیەكى شایستە و گەورەیە ، پێویستى بە ئاوڕى جدى هەیە . ئەگەر ئەمەش بە دەردى خەستەخانە چوارسەد ساڵیەكەى سلێمانى نەچێت وە لە چاوى حەسودى عومەر فەتاح بەدور بێت .


Smiley face

یەكێتی شێخ بانكیمۆنى هەیە و دەریناخات ، ئەم شیخ یوئێنە ئەگەر لە ئەنجومەن جێگای بۆ کرایەوە و کورسیەکی خستە ژێر خۆی، هەرا ئەوا یەكسەر كەیسەكە ئەكات بە نێودەوڵەتى و بڕیارێكى ئەنجومەنى ئاسایشى بۆ دەرئەكات . ئاى قوڕ بەسەر لایەنەكانی تر . كێ دەڵێت سلێمانى ناخاتە ژێر بەندى حەوتى نەتەوە یەكگرتوەكان .

*******************************

ئەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، لە داهێنانەكانى یەكێتیدا

Smiley face

ئەم دادە خۆشەویستە چۆن دڵیهات ، مناڵ بۆ بانگەشە بەكار بهێنێت ، باشە دادە گوڵ كورد لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە دادەى كەمە . ڕەنگە یەكێتى پرۆژەى باخچەى ساوایانى بۆعێراقى فیدراڵ هەبێت .


Smiley face

ئەم خوشكە بەڕێزەمان بەوێنەكەیدا دیارە كە میللەتەكە بەنە خوێندەوار ئەزانێت ، یان ئەوەتا مژدەى ئەوەمان ئەداتێ ، كە لە پەڕلەمانى عێراق وە لەسایەى یەكێتیدا ئەم زمانى ئاماژە ئەهێنێتە ناوەوە .

برواننە ئەم یاسا ناسانەى یەكێتى :


Smiley face

ئەم برا پارێزەرەمان داوا ئەكات كە هەمو كاربە دەستانى فڕۆكەخانى هەولێر دەستكیر بكرێت بەمادەى قانونى (كەمن نایزانم ) لەبەر ئەوەى كە داناى ئەحمەد مەجید یان نەگرتووە لەكاتێكدا كەفەرمانى گرتنى هەبووە ، لە تەلە فیزۆن كەبینیم ئەڵێت فڕۆكە خانە ڕاچڵكیم وەم زانى باسى تاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوان ئەكات كاكە حیزبەكەت دەسەڵاتى بەسەر شەقامى سالمدا نەماوە تۆ چیدەڵێیت ، داواكەت لەڕوى تیۆریەوە ڕاستە ئەى كاكە محمود سەنگاویەكەت ؟؟
دە بە یەكچاو سەیرى هە موى بكە .


Smiley face
هەڵەبجەییەكى لاى خۆمان تەڵاقى خواردبو كە ئەفراسیاو حاكم نیە ئەڵێن ئەم دادوەرە تەنها شارەزاییەك كە نەیبێت قانونە كادرێكى نزیك بە مەكتەبى سیاسى یەكێتى گێڕاویەتەوە، ئەم حاكمە بەمەكتەبى سیاسى یەكێتى وتووە ئەگەر بەدڵتان نەبوم لوتم ڕابكێشن، نازانین چ خەونامەیەك بخوێنینەوە كە تەفسیرى ئەم قسەیەمان بۆ بكات ستەمە، ئەڵین ئەم پیاوە عەرەبێكى هێناوە وێنە و پۆستەرەكانى بۆ هەڵواسیوە لە سلێمانى خۆش ئەوەیە خۆشى عەرەبیش نازانێت لە هەموى سەیر تر كوڕێكى كە فەرمانبەرى تاپۆیە لە سلێمانى كردویەتى بە حیمایەى خۆى ، لەوانەیە لە پەڕلەمانى عێراقیش سێ بارە بیكاتەوە بەحیمایە ، حیمایەا داهێنانێكی تر لەسایەى یەكێتیدا ئەى خەرمان بەرەكەت پڕئاوبیت حە وزە لارە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە