کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ لۆژیك یان عاتیفه

Wednesday, 20/05/2009, 12:00


به‌ڕێزان پێش هه‌ر شتێك سوپاسی سایته‌ ئازاده‌که‌ی کوردستان پۆست ده‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ری و ڕێچکه‌شکاندنه‌یان و هیوادارم له‌ نوسینه‌که‌م دڵ گران نه‌بن هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌به‌ستم هێرش کردنه‌ سه‌ر که‌سانی تر نیه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ من له‌ خۆمه‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌که‌م که‌ ساڵی 1992 له‌ سه‌ر شه‌قامی مه‌وله‌ویی شاری سلێمانی منیش وه‌کو خه‌ڵکانی تر چاوه‌ڕێی ماشێنه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی م ئه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ ته‌نیا ساتێك ئه‌گه‌ر به‌ تیژ تێپه‌ڕیژ بێت ئه‌و که‌ساییه‌تیه‌ ببینم.

زۆر به‌ داخ بوم که‌ نه‌متوانی !!

خۆ ئه‌گه‌ر ئێستا بێت که‌ زیاتر بابه‌تییانه‌ بۆ ڕوداوه‌کان ئه‌ڕوانم نه‌ك هه‌ر حه‌ز ناكه‌م بگره‌ خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم که‌ ڕێکه‌وت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ نه‌دام ئه‌ که‌ساییه‌ته‌ ببینم، ئه‌ مه‌ نه‌ك هه‌ر من بگره‌ کێشه‌ی زۆرینه‌ی کورده‌ که‌ زیاتر لایه‌نی سۆز به‌سه‌رمان دا زاڵه خۆمان به‌ زۆر خه‌ڵك ئه‌که‌ین به‌ که‌سایه‌تی پیرۆز.‌

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێزێك ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی دا که‌ به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامیق له‌ خانویه‌کی 100 مه‌تری له‌ مه‌سیف ده‌ژی و چه‌ند رونکردنه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر هه‌مان که‌سایه‌تی که‌ چۆن خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوه‌ له‌ کات و ساتی خۆیدا و سه‌ری بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دانه‌نه‌واندوه‌ چه‌ندین زانیاری تر.

من لێره‌دا نامه‌وێ بلێم ئه‌و زانیاریانه‌ راست نین چونکه‌ زانیارم نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و که‌ساییه‌تیه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ بزانم ئایا ئه‌وه‌ ده‌کرێ باوه‌ڕی پێبکرێ که‌ که‌سێك له‌ نزیك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێت به‌و شێوه‌یه‌ هه‌لسوکه‌وتی کردبێ و ئێستا زۆر به‌ ئاسانی ببێته‌ به‌رهه‌ڵستکار و که‌س نه‌لێ به‌ری چاوت کله‌! پێموایه‌ ئازایه‌تییه‌کی گه‌لی مه‌زنه بۆ جه‌هه‌ر نامیق که‌ له‌و هه‌لومه‌رجه‌ سه‌خته‌دا داوای گۆڕان ده‌کات‌..

نکۆڵی له‌وه‌ ناکرێ که‌ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ داوای گۆڕان ده‌که‌ن پێشه‌نگن و ڕێچکه‌یه‌کیان شکاندوه‌ که ته‌نها به‌ که‌سانی پێشه‌وا ده‌کرێ که‌ ئه‌گه‌ر له‌ سه‌دا سه‌د به‌ دڵی ئێمه‌ش نه‌بن ئه‌وا هه‌ر سه‌ره‌تایه‌کن بۆ گۆڕان.

سوپاسی ستافی کوردستان پۆست ئه‌که‌م و هیوادارم ئه‌م کورته‌ نوسینه‌م بۆ دابه‌زێنن وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک تا بتوانم ناو به‌ناو و به‌ پێی توانا به‌ سه‌رنج و زانیاری نوێ به‌شداری بکه‌م.

may 20th 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە