ووتاری دووه‌می 31ی ئابی 2010 له هۆڵی په‌رله‌مانه‌که‌ی که‌مال که‌رکووکی
Monday, 30/08/2010, 12:00
31 ی ئابتان پیرۆزبێت، 31 ئاب خه‌نده‌و پێ که‌نینه
به‌رێزسه‌رۆکی 31 ئاب مه‌سعود بارزانی، به‌رێزان بنه‌ماڵه‌ی ئاشبه‌تاڵ وڕوخێنهری کۆماری مه‌هاباد.
جه‌نابی سه‌رۆکی دزانی بودجه‌و به‌قاچاغ فرۆشی نه‌وتی کوردستان ،
به‌ڕاستی به موو له وه‌سیه‌تی باوکتان لاتان نه‌داوه وهه‌ر له سایه‌ی جه‌نابتانه‌وه ئه‌وه‌ته دوای 35 ساڵ تێپه‌ڕبوون بهسهرئاشبهتالی 1975 و15 ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر31 ئابی 1996 به‌گه‌راج کردنی ئه‌م هۆڵی په‌رله‌مانه بۆ ده‌بابه‌کانی به‌عس به پێشڕه‌وی جه‌نابتان ، قوتابخانه‌ی خیانه‌ت و ڕێبازی ڕووڕه‌شی بارزانی به‌رز ڕاگیراوه.
ڕووی ده‌مم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌که‌م قوتابخانه‌ی بارزانیی و ده‌ڵێم:
ڕاسته که جه‌نابتان که‌م ده‌خوێننه‌وه و که‌میش بیرده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام به‌ڕاستی تاکوو ئاماده‌کردنی ئه‌م نووسینه ئێوه به‌کرده‌وه ئیسپاتتان کردووه که بهئاشبهتال ،31 ئاب، دزینی بودجه‌و نه‌وت، ته‌زویرکردن له هه‌ڵبژاردن، تیرۆرکردنی خه‌ڵک و ڕهوهدوونانی کوردی پارچه‌کانی تر‌و به کۆڵۆنیالی کردنی(موستهعمهرهکردنی) کوردستانی باشوور بۆ تورکیا ته‌ڕنابن . هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیشن له کاره‌کانی خۆتان، به‌ڵام نابێت له بیرتان بچێت که دنیاش تاسه‌ر بۆ که‌س نامێنی و زاڵم زه‌واڵی بۆ ده‌بێت. هه‌روه‌ک ئاگاداریشن که ماوه‌یه‌که فشارێکی زۆری ناوه‌کی و ده‌ره‌کیتان له سه‌ره له به‌ر ئهوکردهوانهوه که خۆت و تووتێ درۆزنه‌کانی ده‌وروبه‌رت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به هۆی کورت بینیته‌وه.(ئه‌وه‌ته به نموونه ڕۆژ نوری شاوه‌یس ده‌ڵێ ئه‌وه هاووڵاتیانن نه‌وتی هه‌رێم به‌قاجاغ ده‌فرۆشن نه‌ک جه‌نابتان وحکومه‌ته شڕوشهقهکهتان).
جه‌نابی سه‌رۆک کورد ده‌ڵی نان بۆنانه واو گۆشت بۆ قه‌ساب، که‌چی تۆش هاتووی به ههمووفکرو شان و شهوکهتتهوه نیهادی برات که خاوه‌نی زیاتر له 100 کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یه هه‌ستاوی کردووته به به‌رپرسی مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی.
جه‌نابی سه‌رۆک به سهرسهرێ که‌ی کوڕت بڵی ئیوه چۆن چاو له سه‌ددام کوڕه‌کانی ده‌که‌ن ودڵتان دێت زاوای خۆتان بکوژن، خۆ سه‌رده‌شت عوسمانی زاواتان له وپه‌ڕی دڵسۆزی خۆیه‌وه بۆ گه‌ل ونیشتیمان ئاگاداری کردنه‌وه.
به‌ڕێزان هه‌روه‌ک ده‌زانن میژوو ڕه‌حم به که‌س ناکات و به‌ری ڕۆژێ به بێژنگی عارف که‌ریمه‌کان وجه‌لال تاڵه‌بانی وجلیل گادانی ناگیرێ وپهردهپۆش ناکری. ئاماده‌بوانی به‌رێز ده‌بێ هه‌موولایه‌کمان باش
ئه‌وه‌بزانین که له سه‌رده‌می ئینته‌رنیت وجیهانگیری کوردستانپۆستهکان وسه‌رده‌شت عوسمان وعیرفانی قانع فه‌رده‌کان ڕۆژبه‌ڕۆژ له زاید بووندان .
جابۆیه له 15 هه‌مین شاڵڕۆژی 31 ئابدا ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه وباشتره وایه ته‌سلیمی به‌ره‌ی گه‌ل وڕاستێ کان بن، ئه‌گه‌رنا وه‌ک دیکتاتۆری ڕۆمانی چاوچیسکۆ ئاسا لاشه‌که‌ت به‌کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌که ههژارنشینیهکانی هه‌ولیردا ڕاده‌کێشن.
تا 31 ئابێکی تر هه‌موو لایه‌کتان به‌خودا ده‌سپێرم وسه‌رکه‌وتنیش له کۆتاییدا هه‌ر بۆ گه‌له
بۆ سه‌یرکردنی ووتاری یه‌که‌می 31 ئابی 2009 هه‌ر له‌م هۆڵه‌دا بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4694dc01
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست