کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ جەلیل زەنگەنە.. دەستکاریی رووداوەکان بەرپرسیاریەکی مێژووییە، نەدەبوو ئەو کارە بکەیت!

Tuesday, 28/05/2013, 12:00


وابزانم ئاسانە هەم ومرۆڤێک ئەتوانێ ئەگەر ئەو ئیمکانێتەی جەلیل زەنگەنەی هەبێت و پارەی خەیاڵی بخرێتە بەردەستی کۆمەڵێک درۆ بنوسێتوەو بەزاکیرە سەقەتەکەی خۆی چەند شتێک ئیزافە بکاو بیکات بە درامایەک، وابزانم گێرانەوەی مێژوو مەسولیاتە بەهەم و کەسێک ناکرێت، ئەوەشی ئەو کارەدەکات دەبێت سەرەتای دەستپێکردن و کۆتایەکەشی هەر راستگۆی بێت، لەبەرئەوەی بنەمایە بۆ نوسینەوەو گێرانەوەی مێژوو، چونکە ئەوە شتێکە ئەمێنێتەوە نەوە لەدوای نەوە، ئەگەر کەم و کوریەکی هەبێت هەتادوای هەر بەزەرەر ئەشکێتەوە ، جێی شانازیە یەکێک بیەوێت نەهامەتی میللەتەکەی بکاتە زنجیرە درامایەک پیشانی خەڵکی بدات، لەبەر ئەوەی نەتەوەی ئێمە نەهامەتی زۆری چەشتوە و کۆسپی زۆری بریوە و قوربانی زۆری داوە تا ئەم کاتەی کە ئێستە کاکم دانیشتوە درامایەکی بەرهەم هێناوە هەرلەسەرەتای پەخشکردنی ئەم درامایە کەم و کوریەکانی بەدەرکەوتن زۆر و کەم بگرە لەگێرانەوەی چیرۆکەکان و بەسەر هاتەکانەوە تاوەک و ستایلی جلوبەرگ و ئەوعیشق و عیشق بازیە لەرادەبەدەرەی کەبەدی دەکرا وەدروستکردنی چەند مەقتەعێک کەتەنها لەزاکیرەی کاکی دەرهێنەردا.
هەبوو بێ بنەماو دوور لەراستی ئەمانەو چەند شتگەلێکی تر کەلەوەیە ئێستە من هەموویم بەباشی بیر نەمابێت وەباس نەکردنی زۆرشت کەپێ ئەچێت لەبەرژەوەندی کاکی دەرهێنەر نەبوو بێت بۆیە پشتگوێی خستوە تەنیا بەئاماژەیەکیش ئاماژەی پێنەکردووە ،هەمیشە لەرووی ستایلەوە دەبێت دەرهێنەر هەوڵبدات گەر لە سەدا سەدیش نەبێت لە سەدا پەنجا بگەرێتەوە بۆئەو ساڵانەی کەباسی لێوە دەکات لەرووی جل و بەرگ و لەزۆر روویترەوە،بڵام ئەوەی بەدی نەدەکرا لەم درامایەدا ئەوە بوو، وەئەوجل و بەرگ و ئەو جڵ لەسەردان و خۆجوانکردنە هەرئەوەی ئێستەیە کەلەزانکۆکاندا دەبینرێت هیچ هەست ناکەی کەئەمە باسی ساڵی حەفتاکانت بۆ بکا باسی سەردەمێک کەهەموو کەس دەزانێت ستایلی پرچ دانان و جل و بەرگ چۆن بووە،کەچی کاکم وەک ئێستە تەماشای کردووە بەبێ بیرکردنەوە،ئەگەر ئێمە تەماشای ئەو فلیمە مێژوویانە بکەین کە ئێرانیەکان بەرهەمیان هێناوە واهەست دەکەی رێک گەراویتەوە ئەو سەردەمە هەست بەوە ناکەیت ئەمە لەم سەردەمەدا وێنە گیرابێت بەهەم و شێوەیەک ئەو دەرهێنەرە بچوک ترین شت لەبەرچاو دەگرێ تاوا بەبینەر پیشان بدا هەست بکات رابردووە نەوەک وەک ئەمەی خۆمان،وەدوای ئەوسا تۆمەت و قسە هەڵ بەستن یەکێک تر بوو لەکارەجوانەکانی کاک جەلیل بەبێ گوێدانە هەستی بەرامبەروو بەبێ گەرانەوە بۆ راستییاکان کەچی ئەم یەکسەر کردویەتی بە دە دووانزە دەقەیەک بۆکات درێژکردنەوەی دراماکەی کەبێدەنگ بوون لەو درۆو بوختانانە مەحاڵە کاتێک دێت کەرووبەروی راستیەکان بێتەوەو زۆربەتووندی وەڵام بدرێتەوە،وە ئەمەوێ لێرەوە ئاماژە بەهەڵەیەکی تری دەرهێنەر بکەم و بێمە سەر باسی داستانەکەی حەمک کەداستانێکە زۆربەمان ئەوداستانەمان بیستوەو بەرگوێمان کەوتوە وەشەهید مامە رێشە بۆ خۆی لەگرتەیەکی وێنە گرتندا بۆمان دەگێرێتەوە ،بڵام نازانم کاک جەلیل ئەو گرتە ڤیدۆیەی بینیوە یان نا؟چونکە گەر بیبینیایە بەوشێوەباسی لەداستانەکە نەدەکرد کەپر بوو لەکەمو کورتی زۆرشتیشی لێ بریبوو هەرباسیشی نەکردووە جانازانم هۆکارەکەی چی بوو؟جگە لەمانەش باس نەکردنی چەند کەسایەتیەک و چەند قارەمانێک کەدەبوو بەرێزیان لەدراماکەدا باسی ئەوانیشی بکردایە لەو شۆرشەدا کە ئەوانیش جێدەستیان دیارە خۆزگە هێندە گرنگی بە عیشق و عیشق بازی دا هێندەش گرنگی بەکاروو خزمەتکردنی ئەو گوند نشینانە بدایە کەبەشەو بەرۆژدەرگاکانیان واڵا بوو بۆشۆرشگێران خۆیان توشی سەدان نەهامەتی و دەردەسەری دەکرد لەپێناو پێشمەرگەداوەهێندە باسی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی بکردایە کەپشتگوێی خستون ،بۆیەمن وەک بیرکردنەوەی خۆم دەڵێم درێژەدان بەم کارە پرکەم وکورتیە تەنیا بەهەدەردانی مەبلەغێکی زۆری پارەیەو هیچیتروەکات کوشتنە گەر بەرێزت دانیشی کورتە فلیم بەرهەم بێنی باشترە چیتر پارە لەشتی بێ بنەمایا سەرف مەکە،هیوادارم ئەم هەڵانە دەرسێ بێ بۆت بچیت تەماشای ئەو فلیمە مێژویانە بکەی کەبەرهەم هاتون بەڵک و شتێک زانیاری وەربگریت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە