بەیانامەیەك لە گروپى رێكخسنەكانى راپەرینى جەماوەرى هەولێر

Saturday, 26/02/2011, 12:00




(ئەمرۆ بێت وەیان بەیانى هەر دەبێت ئاشەكەى بارزانى بەتاڵ بكرێتەوە)

جەماوەرى بە شەرەفى هەولێر...

ئەى گەنج و لاوانى خوێن گەرمى قەلاو منارە...

وەكو هەموو لایەك ئاگادارن كە دەستەلاتى ترسنۆكى بنەمالە زۆر زوو و بە ئاشكرا ترسنۆكایەتى خۆى پیشاندا كە بە هۆى ترسى ئێوەوە هەرچى بەكرێگیراو وجاشەكانیان هەبوو رژاندیانە سەر شەقامەكان.و ئاگادرین لە دوێنێ شەوەوە ناوچە و رێكخراوە زەردەكانیان تێگەیاندبوو كە بۆ لە باربردنى خۆپیشاندانى جەماوەرى كوردستان كە بریار بوو ئەمرۆ دەست پێبكات بەپارەو و بە پارانەوە ژمارەیەك گەنجانى تەمەن خوار15 سالیان هێنابوو بۆ سەر شەقامەكان.

ئێمە دڵنیاتان دەكەین كە ئەم كارتەشیان سووتا و لەبارچوو بێجگە لەوەى خزمەتێكى باشى بە ئێوە كرد كاتێك كە دانیشتیوانى هەولێر بێزارتر دەكەن.

پارتى و سەركردایەتى بنەمالەى بارزانى وا سەریان لێشیًواوە كە لە جیاتى رازى كردنى جەماوەرى هەولێر و كوردستان زیاتر دلى جەماوەر دەرەنجێنێ.

ئەگەر بنەمالە واى دانابێت بە خەیالى خۆیان كە بە هۆى پروپاگەندەو چەواشەكارى و پیلان دروستكردنى مەترسى بۆ كەركوك و سناریۆى هاتنى تیرۆریست لە ئێرانەوە بۆ كوردستان ئەمجارە خۆیان دەرباز كردبێت لە رق و كینەى جەماوەر ئەى بەیانى چیدەكەن و دوو بەیانى چیدەكەن و چ سینریۆیەك دروست دەكەن خۆ بنەمالەى بارزانى باش دەزانن كە پەتى درۆ لە پەتى رۆح راكێشانى سێدارە كورت ترە.

ئێمە جەماوەرى شارى هەولێر ئاگادار دەكەینەوە كە لە هەڵمەتێكى بروسك و شێر ئاسا و بە ماوەیەكى كورت و لە داهاتویەكى كورت تەخت و بەختى مەسعودى خوێن رێژ تێك دەشكێنین و ئەبێت ئەم خۆسیەى ئەمرۆیان دوا خۆشى بێت هەرچەندە ئەمە خۆشیان دەزانن خۆشى نیە بەلام بۆ ورەى داتەپیویان پێیان وایە گرەنتى مانەوەى هەتاهەتاییان وەرگرتوە لە قەدەر.

ئیتر چاوەروانى موژدەى دوا سەركوتن بن و ئەمجارەیان هەر دەبێت بخرێنە نێو زبڵدانى مێژوو.لەكۆتایدا ئیتر ئێمە دڵنیان كە بە هەڵسوكەوتى جاشە رەنگ زەردەكان جەماوەرى هەولێر زیاتر بێز لەو گەندەڵكارانە دەكەنەوە.

هەربژى جەماوەرى كوردستانى مەرد و سەرفیراز

هەربژى گەنج و لاوانى خوێن گەرم و قارەمانەكان

هەربژى راپەرین و جەماوەرى كوردستان

سەرشۆرى لەناوچوون بۆ دەستەلاتى بنەمالەى ئاشبەتالەكانە

روو رەشى بۆ جاش سۆرانیە كلك زەردەكانى هەولێر

گروپى رێكخسنەكانى راپەرینى جەماوەر

هەولێر

25 / 2 / 2011
 






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە