کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە نێوان شێخ جەلال تاڵانی و مەلا (ف) کامیان ساختەچی و درۆزنترن؟

Saturday, 21/03/2009, 12:00


خوێنەرانی بەڕێز مەلا (ف) نە بەر پرس بو نەکەسێکی سیاسیی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێناسی دەیان حیزبی کوردی هەر لە چەپەوە تا ڕاست و ئیسلامی سیاسیشی لە گیرفان دابوو، بەڵام دەیزانی چۆن دەور ببینێت و لەسەر دەیان پەت وەك جومناستیك جەلال ئاسا یاری بکات. ئەم کابرایە لەسەرەتای ڕاپەڕین خۆی گەیاندە لای شێخەکانی دەورو بەری خورماڵ تەوێڵە و بیارە لەوێ وەك خزمەتکاری ماڵە شێخان پێگەیی بوو بەخاوەنی خێزانیش، کە شێخەکان کچی مەلایەکیان بۆ خواستبو، دواجار دوای ماوەیەك، کە هاتەوە سەد سوێندت دەخوارد کابرا شیخێکی ئەوەندە پاکە، نوێژ لەسەر داوێنی بکەی، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەروێشیش بوو دەیان ئەسپابی وەك زەرگ و شمشێرو ئایاتی ئاسمانی و خەنجەری لەماڵەکەی هەڵواسیبو، بە مانا مشایەخێکی تەواو بوو. لەهەمان کاتدا نوشتەی دەنووسی بەبێ ئەوەی بزانێت یەك حەرف لە هیچ زمانێک بنووسێ، یان بخوێنێتەوە. ئەوە تومەز خێزانەکەی نەختە سەوادێکی هەبوو نوشتەکانی دەنووسی و دەیپێچایەوە، دەیفرۆشت ئەم کارە بازرگانییەکی لە ڕادە بەدەر خاسبوو بۆ سەرچاوەی ژیانیان. لە سەرو هەمو ئەمانەشەوە، مامە شێخ ماوە ماوە خۆی ون دەکرد کەس نەی دەزانی بۆ کوێ ئۆغر دەکات تا دواجار لەلایەن بزوتنەوەی ئیسلامی ئەوکات گیرا لەسەر ئەوەی لەو ماوانەی خۆی غەیب ئەکرد، تومەز لەگەڵ کابرایەکی قەسابی چوار قوڕنە ڕێکەوتووە هەر ئەو مانگا لە دەورو بەری سەرو چاوە و گوندەکانی ناودەشت و قەڵادزە بدزێ و سەر بڕین و فرۆشتنی مانگاکانیش عایدی کابرای قەساب بێت و داهاتیش بە موشتەرەك ئەو کات کە مەلا گیرا بەپێی زانیاری 19هەمین مانگابوو، کە بیدزێت. دواجار دوای ماوەیەک بەندکردن لای بزوتنەوە بە واسیتە و پاڕانەوەی کوێخا سمایلی تەلانی ئازادیان کرد دوای ئەوەی هەستی کرد لەبەر چاوی زۆرینەی خەڵکی کوردستان سوك و ڕیسوابو نەی توانی لەم شارەدا دانیشێت مانەوە لەکوردستان بە لایەوە عەیبە بو. بۆیە لەڕێگەی پەیوەندیەکانی کاکەحەمەی حاجی مەحمودی سۆشیالیست لەگەڵ خێزانی خۆی گەیاندە ئێران لەوێش نەیکردە نامەردی ماڵی نوشتە نووسین و بەخت گرتنەوەی ئاوەدان کردەوە تا بووە خاوەن سەروەت و سامانێکی زۆر و زەوند ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ژنان و کچانی کەم ئەقڵی ئەم کوردەوە زیاتر لە دوو کیلۆ ئاڵتونی هەر لە مستیلە و ملوانکەو گوارەوە و چی و چی کۆ کردبۆوە، کە وەك دیاری پێشکەشی شیخ ژنیان کردبوو مامە شێخ لەوێش بەجلی بەریەوە ژنێکیان پێشکەش کردبوو. دوای ئەوەی لەوێش هەڵات و چی سەروەت و سامانی ژنە نوێکەشی برد لەوێش دوای ڕیسوابونێکی تر خۆی گەیاندە وڵاتی بەریتانیا و ئێستا عالی مشایەخە . لێرەدا مەبەستم ئەوەیە، کە لە هیچەوە ئەم جەلال تاڵەبانیە، کە لەوەتەی بە زمانلوسی و لە خشتەبردنی لاوانی ئەم گەلی کوردە لە پێناو ئازادیی و سەر بەخۆیی کوردستاندا دەستی پێکردوە و پێناسی موخابەراتی دەیان دەوڵەتی دوژمن بەکورد و کوردستانی لە گیرفان دایە بۆ کاتی پێویست و لەو پێناوەشدا بەدەیان لاوی گەنج و خێر لە خۆنەدیوی کردۆتە قوربانی و جەرگی هەزاران دایکی سوتاندوە. لە پێناو خۆشگوزەرانی خۆی و بنەماڵەکەی و هەمیشە پڕبوونی گیرفانەکانی و بە ئاشکرا دەیان و سەدان خیانەتی بەگەلی کورد و دۆزەڕەواکەی کردوە شیخ ژنە هێرۆ ویسکی خۆرەکەیشی بە ئاشکرا دەستی ناوەتە قوتی مناڵانی ڕەش و ڕووت و برسی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی شاری سلێمانی و هەمووی سلێمانی لەسەر خۆی تاپۆ کرد لە ڕێگەی عولە مورتاحەوە سەرەڕای ئەوەش بەدەیان بەر پرسی دز و داوێنپیسی وەك حاکم قادر و خولە سەنگاوی فشۆڵ و. حەکیمی بە ناو مەلا بەختیاری کۆنە ئاش و. ئەڕسەلاناغای ناوگەڵ بۆگەن و گڕوێ بوو. بەرهەمی بێ بەرهەم و کێ و کێیان کردوە بەدەم ڕاستی ئەم خەڵکی کوردستانە و ڕۆژ نییە لەبەر چاوی خەڵکی کوردستان جەلال ڕیسوا و ڕیسواتر نەبێت، کەچی بە ئاخری پیری نە تۆزێك حەیا دەیگرێ نە ئەم وڵاتە بەجێ دێڵێ و نە واز دێنێ و نەدەسبەرداری هیچ ئەبێت و هەر بەردەوامە لە دزیی و گزیی. لە بەرامبەریشدا ئەم میللەتی کوردە ئەڵیی لە گوێی گادا نووستوە ڕۆژێك لە ڕۆژان دەرس وەرناگرێت، هەمیشە وەك نە بای دیبێ نەباران. بە دەنگی دەهۆڵی ئەو پیرە کەرە و دواکەوتوەکانی سەمادەکا و لەئاست ئەم هەمو تاوانکاریی و نیشتمان فرۆشیی و گەوادیەی بۆ داگیرکەرانی کوردستانی ئەکەن. هەڵوێستیان نەبووە. ئەوانە کە باندێکی مافییاین و زەڕەیەك لەخەمی بستێکی ئەم کوردستانە نین و بە خۆیانەوە ناوو ناوبانگو ئازایەتی و نان بدەیی و جوامێری هەمو خەسڵەتو سیفات و بەهایەکی ئەخلاقی کوردو کوردستانیشیان سوکو سەلیم کردوە . ئایا هەتاکەی گەلی کورد لە ئاست تاوان و دزیی و خیانەتەکانیان بێدەنگ دەبێت؟ هەتاکەی وەك حەفازە و پەڕۆی بێنوێژ بۆ زبڵدانی مێژو توڕیان فڕێ نادات چونکە دەمێکە بۆگەنی سەگی تۆپیویان کردوە ئەوەی مانای کوردبوون بێت لە فەرهەنگیاندا نەماوە؟ ئەمانە جگە لەڕیسوایی چ کەڵکیان ماوە بە کام هەستان ودانیشتن و تەسەڕوفاتیان بڵێین ئامین . بڕواتان بێت ئەگەر (لەترسی ئەو گردە وشە) و ڕۆژنامە نوسان و بڵاو کراوە ئەهلیەکان وکەسانی بوێرو شارەزا بە ئاکارو ڕەفتاریان کە ڕۆژانە دزی و تاوانو داوێن پیسیەکانیان لە قاو ئەداو پەردە لەسەر خیانەتەکانیان هەڵ دەداتەوەو داوێن پیسیەکانیان بە خەڵکی کوردستان دەناسێنن نەبێت. ئەم باندەمافیایە وایان لێدێت بە ئاشکرا تەعدای ناموس لە هاوڵاتیان ئەکەن بە ئاشکرا دەچنە سەر ماڵان بۆ سەرانە سەندن. لە بەر ئەوەی هیچیان پێ عەیب نیە. ئێستا سەرانی ئەم دو بنەماڵەیە دوژمنی سەر سەختیان کوردستانپۆست و ڕۆژنامە نوسان و کەسانی نیشتمان پەروەری گردە پیرۆزەکەیە ئەوان خەریکە شێت ئەبن ئەگەر بیان وێرایە بە ئاشکرا ئەچونە شوێن کاری کوردستانپۆست و تەفرو تونایان ئەکردو ڕۆژنامە نوسانی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیان گوللە باران ئەکردو بە شۆفلیش ئەو گردەیان تەخت ئەکرد. چونکە کەسانی وەك مەلا بەختیارو ئازادی علوج و هاوشێوەکانیان خەریکە شێت ئەبن کە خۆیان لە ژێر باڵای ئەو گردە بەرزو پیرۆزە کە بوتە ئیلهامێك بۆ خەڵکی کوردستان و هیواو ئاواتەکانیان پێوە هەڵواسیوە. سەرانی ئەم دو بنەماڵە مافیایە لە ئاست کوردستانپۆست و باقی کەسانی نیشتمان پەروەردا و لەئاستی ڕۆژنامە نوسە بوێرەکانداو لەئاستی باڵای بەرزی ئەو گردە پیرۆزەدا خۆیان زۆر بە بچوك و زەلیل ئەبینن . بەڵام خەیاڵیان خاوە ڕۆژێك دێت دەبێت ئەو گردە ببێتە کەعبەو دابێنەوەو سوجدەی بۆ بەرن هەر لەوێش داوای لێبوردن لە کوردستانپۆست و ستاڤەکەی و سەرجەم ڕۆژنامە نوسانی ئەهلی وخەڵکی خێر لەخۆ نەدیوی کوردستان بکەن تا لێیان خۆش بن. بۆیە ئاواتەخوازم ستاڤی کوردستانپۆست و هەمو کەسانی نیشتمان پەروەرو ڕۆژنامە نوسانی دەستو دەم و داوێن پاك و ئە وگردە پیرۆزە لەڕوی زانیاری و هەواڵی ژێر بەژێری ئەم دو بنەماڵە مافیایەو لە قاودانی خیانەت و داوێن پیسیەکانیان تەواوی هاوکاری یەکتری بکەن بە ئامانجی تازوی لە گۆڕنانی ئەم جەردەو مافیایانەی ئەم دو بنەماڵەیە. چونکە ئەوان لەمێژە بە یەك چاوی دژمناکارانە سەیری هەمو لایەك دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە