عارب عوسمانیش لە دیوەخانەكەى شێمەى جاش حیرانى بۆ قاسم ئاغا گوت .
Sunday, 24/10/2010, 12:00
لە چەند هەفتەى رابردوو بەتایبەتى پێش ئەوەى كوردستان پۆستى بوێر هاتنەوەى قاسم ئاغاى كۆنە جاش بۆ كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئاشكرا بكات بەرپرسەكەم پێمى گوت كە ئەم شەوە لاى بارامى شێمە هارونى كۆنە جاش داوەتین , بەهۆى ئەوەى بەرپرسەكەم لە سنورى لقى 16 رۆڵێكى باشى هەیە هەمیشە ئەو كۆنە جاشانە وەك ستایش كردن وماستاو كردن بۆمان میوانداریمان دەكەن , ئەو شەوە كاتێك لەگەل بەرپرسەكەم روومان لە یەكێ دیوەخانەكانى ماڵى بارامى شێمە هارونى كۆنە جاش وخۆفرۆش كرد بینیمان لە ئامادەبووان بێجگە لە بەرپرسەكەى ئێمە كە باگرواندێكى تۆزێك نەتەوەیى كوردانەى هەیە دەنا ئەوى تر هەر هەمووى كۆنە جاش وخۆفرۆش لە دیوەخانەكەى ماڵى شێمە كەكوتۆتە ژێر سەرى رەش كۆبونەوە لە هەموش خۆشتر ئەو كات قاسمە كۆرى كۆیە لەوێ نەبوو بەڵام زۆرى نەبرد ئەكۆى جاش و خۆفرۆشى كورى شێمە هارون بە قاچەكانى دیوەخانەكەى شێخ بارامى كردووە و بە پێكەنینەوە گوتى ئەوەش قاسم ئاغاى كۆیە ئەوەش پیاوە ئازاكەى خۆمان لەهەمووش خۆشتر لە دانیشتنەكە عارب عوسمانى حیران بێژ و زرارى تەپڵ لێدەرى تیپى هونەرى هەولێر و كۆنە بەعس وكۆنە چڵكاو خۆرى رۆشەنیرى و پیاوەكەى ئەبوو قائیدى كۆنە رەفیق , لەم شوێنە بە پرۆشیەوە چاوەرێى هاتنى قا سمە كۆرى كۆییان دەكرد , بۆیە كاتێك قاسمە جاش هاتە دیوەخانەكە پێش هەموو كەسێك باوەشى لە عارب كردوو پێى گوت خارە عارەب دەمێكە غەریبى حەیرانەكانت دەكەم بۆیە خارە عارەبیش هەر بە زەمانى چاشایەتى وەك بڵێى لەیەكێ لە رەبایەكانى ماوەت و كۆدۆ و باروارى باڵابێت دەستى بەبن گوێى داگرت ودەستى بەحەیران گوتن كردوو (گوتى حیران دەڵێم نازانم لە كێ دەست پێبكەم لە كۆیە یا لە چیاكەى كۆسەرتى یا لەبەردەركى ئاوەكەى حەمامۆكى یا لە گردەكەى مەلا ئۆمەرى كە ئێستا هەموو پێكەوە بەیادى جاران پێشوازى لە قاسم ئاغا دەكەین .................)
بۆ زانیارى زیاتر كەسێكى نزیك لەماڵى شێمە هارونى باسى لەوە كرد كە قاسم ئاغا ئەمرى قەبزى لەلایەن پۆلیسى سوریا هەیە چونكە لە سوریا كچێكى رەدووى كۆنە رەفیق حزبێك كەوتووە بۆیە ئەویش لە ترسى حەیاچوون كچەكەى خۆى كوشتووە سەرچاوەكە ئەوەشى گوت كە ئێستا قاسم ئاغا لە سنورى گوندى ریڤییە دەڤەرى ئاكرێیە لاى ماڵى سەرۆك جاشێكى هەركیە كە پەیوەندیەكى باشیان لەگەل ماڵى شێمە هەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست