کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان

Monday, 01/08/2011, 12:00


ئاگاداری‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان
تایبه‌ت
بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ قه‌ڵادزێ‌ ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مساڵ خۆیان حه‌ڤده‌یه‌مین ساڵیادی‌ شه‌هیدبوونی‌ (21)شه‌هید و (8)بریندار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌كاره‌ساته‌كه‌ی‌ تێداڕووداوه‌ كه‌گه‌ڕه‌كی‌ كاره‌با هه‌ربه‌ڕێزێك ده‌یه‌وێت به‌شداربێت باپه‌یوه‌ندی‌ بكات به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌


07701549866
07701554724


مێژوویه‌كی‌ كورت ده‌رباره‌ی‌ كاره‌ساته‌كه‌ی‌ قه‌ڵادزێ‌
له‌دوای‌ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ به‌هاری‌ 1991 گه‌ڕاینه‌وه‌ قه‌ڵادزێ‌ به‌هیوای‌ ژیانێكی‌ نوێ‌ به‌ڵام مخابن شه‌ڕی‌ نه‌خوازراوی‌ ناوخۆ ژیانمان لێ‌ تاڵ بوو له‌ له‌كاتێكدا شه‌ڕ له‌نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ به‌به‌شداری‌ ئێران ده‌ستی‌ پێكرد له‌به‌رواری‌(6/8/1994)گولله‌ تۆپێك به‌رماڵمان كه‌وت له‌كاتێكدا ته‌واوی‌ گه‌ڕه‌ك هانایان بۆ ماڵی‌ ئێمه‌ هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ئاگری‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ پارێزراوبن به‌ڵام مخابن گه‌وره‌ترین پڕیشكی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌رماڵی‌ ئێمه‌ كه‌وت كه‌تیایدا له‌چركه‌ساتێكدا(21)كه‌س له‌ژن و پیاو منداڵ شه‌هید بوون (8)كه‌سیش برینداربوون دوای‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ماوه‌یه‌كی‌ كورت له‌گه‌ڵ به‌ڕێزت و مام جلال چاوپێكه‌وتنمان هه‌بوو له‌هه‌ردوو چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ به‌ڵێنیان پێداین كه‌قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه‌ ووتیان ئه‌ركی‌ ئێمه‌یه‌ له‌ڕووی‌ ماددیی‌ و مه‌عنه‌وییه‌وه‌ به‌ڵام كه‌حه‌ڤده‌ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ دوای‌ چه‌ندین به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌هامه‌تیه‌كانمان بگه‌یه‌نین به‌لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام تائێستا هیچمان بۆ نه‌كراوه‌ ته‌نها ده‌ستی‌ ده‌ستیمان پێكراوه‌، چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ڕامانگه‌یاندووه‌ كه‌سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ردوو پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار تۆمارده‌كه‌ین به‌ڵام تائه‌م چركه‌ساته‌ له‌به‌ر هه‌ستی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و به‌وه‌فابوون بۆ خوێنی‌ شه‌هیدان دانمان به‌خۆماندا گرتووه‌،
له‌به‌رئه‌وه‌ش به‌باشمان زانی‌ ئێوه‌ش كوردستانیانی‌ خۆشه‌ویست له‌هه‌ركوێیه‌كی‌ ئه‌م كوردستانه‌ هه‌ن ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌هاوڕێ‌ و دۆستانتان بناسێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو لایه‌ك بزانن له‌كوردستان چی‌ ڕوویداوه‌
له‌جیاتی‌ كه‌س و كاری‌ شه‌هیدان
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە