دکتۆر به‌رهه‌م بچۆره ناو باسه‌که‌وه
Wednesday, 02/02/2011, 12:00
دکتۆر به‌رهه‌م ئاشکرای کرد که گۆڕان 122 دۆنم زه‌وی داگیر کردووه وه‌ک لێپرسراوه‌کانی تری یه‌کێتی که زۆر زیاتریان داگیر کردووه. له ووتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت با نه‌چینه ئه‌و باسه‌وه، بۆ ناچیته ناو باسه‌که‌وه، چۆن سه‌رۆکی حکومه‌تیت که ئاگاداری ئه‌وه بویت که سامانی میلله‌ت بکرێته ماره‌یی حیزب و ئێستاش ناته‌وێت باسی ئه‌وه بکه‌یت، ئه‌بێت چه‌ندی تر له سامانی میلله‌تتان داباش کردبێت و که‌س ئاگای لێ نه‌بووه بۆ مه‌رامه سیاسیه‌کانتان بۆ خه‌ڵکی ده‌رده‌خه‌ن و میلله‌تی لێ ئگادار ده‌که‌نه‌وه.
له هه‌مووی ناخۆشتر گۆڕانخوازه‌کان ئێستاش ئه‌و گرده به موڵکی میلله‌ت نازانن و ده‌ڵێن با یه‌کێتی زه‌ویه‌کانی خۆی ته‌سلیم بکاته‌وه ئه‌مجا ئێمه‌ش ته‌سلیمی ده‌که‌ینه‌وه، به‌کارهێنانی ماڵی میلله‌ت ئێستاش زۆر شتێکی ئاساییه پاش ئه‌و هه‌موو وه‌عد و به‌ڵێنه‌ی گۆڕان خوازه‌کان، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و زه‌ویانه نه‌کرایه تا ڕۆژی قیامه‌ت گۆڕانخوازه‌کان گوێی خۆیان لێ ده‌خه‌واند.
ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر مافی میلله‌ت ده‌که‌ن 122 دۆنمیان به‌رکه‌وتبێت (ئه‌مه ته‌نها زه‌وی، جگه له‌و پاره‌یه‌ی که له‌ماوه‌ی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌یاندا ده‌ستیان که‌وتووه) ده‌بێت زه‌وی و ته‌لاری ئه‌وانه‌ی که لایه‌نگره‌کانیشیان به گه‌نده‌ڵیان ده‌زانن چه‌ند بێت، به‌ڕاستی خزمه‌ت کردن به میلله‌ت بازرگانیه‌کی زۆر به قازانجه هه‌ر بۆیه سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کان تا لێواری مه‌رگ له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆن و کاسپی له‌وه باشتریان ده‌ست نا‌که‌وێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست