بەیاننامەی گروپی میدیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن
Thursday, 29/04/2010, 12:00
گەنجان و لاوانی هێژا..
بەهۆی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ڕاگەیاندنی، گروپی میدیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پیرۆزبایی لە خۆمان و لە ئێوەی خوێنی تازەی نمایندەی سەرقافڵەی ئایندەی ووڵات دەكەین، بەڕێزان، گروپی میدیا بەرهەمی بیرۆكەی لیژنەیەك بووە كەلە چەند گەنجێكی خۆبەخش و لێبڕاو بۆ خزمەت كردن بەگەنجان، بەتایبەت گەنجانی گەرمیانی خۆشەویست و بێ بەش. بۆیە پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەی یەك لەدوایەك سەرەنجام ساڵێك لەمەوبەر و لە ڕۆژێكی وەكوئەمڕۆدا و لەبەرواری28/4/2009 پاش هەڵبژاردنێكی فەرمی ناوی گروپ و بەرپرسی گروپ و ستافی گروپ دیاری كرا، هەرلەو بەروارە بەدواوە گروپی میدیا دەست بەكاربووە و لێبڕاوانە هاتۆتەنێو گۆڕەپانی مەیدانی كاری مەدەنیەوە هەتا ئەمڕۆ ئەكتیڤانە درێژەبە كاری مەدەنی خۆی دەدات و ئەگەرچی گروپی میدیا لەڕوی یاسایی و دارایەوە سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان/ئۆفیسی كەلار هاوبەشی كردووە، جێگای ڕێز وپێزانینەسەنتەری ناوبراو توانیویەتی لەماوەی ڕابردوودا بەبێ مەرج لە ڕوی داراییەوە گروپ تەمویل بكات و لە ڕوی یاساییەوە گروپ بپارێزێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گروپ توانیویەتی دەسكەوتی باش پێشكەش بە لاوان و گەنجانی دەڤەرەكە بكات، وەكو ئەزمونێكی نوێی گەنجانە سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت. نەهجی كاری لەسەر پرنسپ و بڕگەكانی پەیڕەوپرۆگرام ئەنجام بدات.
ئەم گروپە دەیەوێت لە ڕوی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەوە كاربۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەنجان و لاوان بكات، كار لەسەر كەشف كردنی وزە و بەهرەكانیان بكات تا بە پەروەردەیەكی مەندەنیانە گۆش بكرێن دورلە پەروەردەی سیاسی و حزبی، لە نیشتیمانەكەیاندا حەزو ئاواتەكانیان پركتیزەبكەن .
بۆیە وەكو گروپی میدیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لەساڵیادی ڕاگەیاندنماندا ، لە سۆنگەی هەستكردنمان بەبەرپرسیاریەتی، پابەندین بەو بەڵێنەئەخلاقیەیی كە وەكو مژدەیەك بە گەنجان و لاوانمان داوە، پشوودرێژئەبین و كۆڵنانەدەرانە خزمەت بە هاوتەمەنەكانمان دەكەین .بەپێویستی دەزانین جەخت لەسەر چەند خاڵێك بكەینەوە كە ئێمەبە مافی سەرەتایی گەنجانی دەزانین و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بەجدی كاری لەسەر بكەن ئەوانیش:
1. تەمویل كردنی ئەو ڕێكخراو و گروپ و دەستە سەربەخۆیانەی كە بەواقیعی بە گەواهی گەنجان خزمەت بەگەنجان و لاوانی ووڵات دەكەن. تانەكەونە ژێر كۆنترۆڵی حزبەكانەوە، بەڵكو خۆیان گوزارشت لە خۆیان بكەن،كەئەمەش یەكێكەلە ئەركە هەنوكەییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرانبەر بە ڕێكخراو و گروپ و دەستەكانی گەنجان .
2. پەرلەمانی كوردستان وەكو دەزگایەكی یاسایی مۆڵەتی ڕەسمی بدات بە گروپەكانی گەنجان و لاوان تابە ئازادی كاروچالاكیەكانی خۆیان ئەنجام بدەن و نەبن بە پاشكۆی هیچ حزب و ڕێكخراوێك.
3. بەفیعلی هەلی كار بۆ گەنجان فەراهەم بكرێت، تاگەنجان ڕۆڵ ببینن لە بونیادنانی وڵات وەك خوێنی تازە بەرهەم هێن بن. وزەو تاقەیان لە خزمەتی وڵاتەكەیاندا بخەنەگڕ .
4. پێویستەلەسەر حكومەت ئەوگەنجانەی كە خوێندن تەواو دەكەن دابمەزرێن بۆئەوەی دڵسۆزانە بەشداری لە پێگەیاندنی نەوەی ئەم نیشتیمانە بكەن و دڵیان بە كوردستانەكە و حكومەتەكەی خۆیان خۆش بێت.
5. پێویستە حكوموتی هەرێمی كوردستان ڕێزلە ئیرادە و توانا و مەهارەی گەنجان بگرێت و بەگرنگەوە بۆ ئایندەیان بڕوانێت، پلانی ستراتیژی هەبێت بۆیان تا گەنجانمان پەراوێز نەخرێن و وەك كارتێكی فشار ڕێگەی هەندەران هەڵنەبژێرن.
لەكۆتایدا هیوادارین دەنگی دلێری گەنجان ڕۆڵ ببینێت لە وەدیهێنانی مافەكانی و سەر خستنی ئە و ئەزمونەی چەندین ساڵە لە پێناویدا تێدەكۆشین. شادی و سەربەرزی بۆ گەنجان و لاوان و نەوەكانی نیشتیمان.
گروپی میدیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن
28/4/2010 گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست