کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەمەزان: مانگى بێبەشبوونى هەژاران و تیرۆركردنى بازا رە...!!

Wednesday, 10/07/2013, 12:00






هەر كاتێك هەواڵێكى تیرۆرستانە دەبیستین ئەوا دەستبەجێ هەست بەترس و تۆقین دەكەین و راستەو خۆش وێنەى جەستەى هەنجن هەنجن كراوى بەسەریەكدا كەوتووى قوربانیەكانمان دێتەوە یاد، سەربارى ئەو دووكان و ئۆتۆمۆبیلە سووتاوو گڕگرتوانەش كەبڵێسەى ئاگروچڕە دووكەڵیان بەرەو ئاسمان دەچێت. بەلام ئێمە تەنها دان بەو كارە تیرۆرستانە دەنێین كەجەستەوتەرمن! بەڵام ئەوەى مەبەستمە روونتر قسەى لەسەر بكەم ئەو مانگە پڕ لەخەمۆكی و متبووەى رەمەزانە كە ساڵانە لەوڵاتە ئیسلامییەكاندا دووبارەدەبیتەوەوتیرۆریكى نوێمان بۆبەرجەستەدەكات، كەئەویش(تیرۆركردنى بازارە) بەتایبەتى وكۆمەَلگاشە بەگشتى، كەئەم حاڵەتەش وا لەتاك وكۆمەڵگا دەكات بەردەوام هەست بەترس ونائارامی بكەن ولەدۆخێكى شپرزەوشڵەژانیكى بەردەوامدابن.
لەگەل هاتنى مانگى رەمەزانیش نرخى شتوومەك وكەرەستە خۆراكیەكان و پیویستیەكانى ژیانى رۆژانە لەبازارەكاندا، بەشێوەیەكى ترسناك بەرز دەبێتەوە كەدەست بۆ هەرشتێك دەبەیت گڕ دەكاتەوەو وا لەمرۆڤ دەكات هەست بە ڕووحى مردووی خۆى بكات!، ئەگەرچى پیاوانى ئاینی((یەكێتى وكۆمەڵى زانایانى ئاینى ومەلاكانى ئیسلامى سیاسى!))،لەو بروایەدان كەئەم مانگە پاكبوونەوەى نەفسە لەشەیتان، بەڵام بە هەزاران شەیتانى تر كەناویان مرۆڤە و موسڵمانیشن! لەپشت گرانفرۆشى بازاڕو بەرز بوونەوەى نرخەكانن، كەئەم ِرمووزن ودەعجانانەش نەلەلایەن خەڵك و حكوومەتەوە موحاسەبە دەكرێن نە ویژدانیشیان موحاسەبەیان دەكات((پیاوانى ئاینى هەرنەڵێن جوولەكە لەپشت ئەم پیلانەوەیە قەینا كە!!)).
جائەگەرموسوڵمانان وپیاوانى ئاینى پێیان وابیت كە رەمەزان مانگى رسق وخێرو خۆشى وهەستكردنە بە هەژاران((وەك چۆن رۆژانە لە مزگەوتەكانەوە پڕوپاگەندەى بۆدەكەن)) ئەوە بەهەڵەدا چوون، چونكە ئەم مانگە بۆتە بازاڕێكى گەرمى دەستبڕ و ئیستغلالكردنى هەندێك لەلایەن هەندێكى تریانەوە،بەتایبەتى ئەو وبازرگان وفرۆشیارە چاوچنۆكە موسڵمانانەى كەدەستى خەڵكى دەبڕن. هەربۆیە ئەركى حكوومەتى هەرێم و ڕێكخراو وگروپەكانى كۆمەڵگاى مەدەنیە كەهەوڵەكانیان بخەنەگەر بۆڕزگاركردنى خەلك لەدەست ئەم تیرۆرە تازەیە، كەئەویش دانانى نرخى گونجاوە بۆ كەرەستە خواردەمە نیەكان لەرەمەزان و مانگەكانى تردا...سەربارى هەموو ئەوفشار و هەلومەرجە نا ئارامەى كەڕووبەڕووى خەڵكى دەبێتەوە، ئەوبەرتیل و مشەخۆریەیە كەوەك شێرپەنجە لە جەستەى كۆمەلگاكەماندایە و لەسەرحسابى یەكترى ئەنجامى دەدەین، هەرلە تەزویر كردنى شەهادەى قوتابخانە ئاینیەكان و زانكۆكان تاتەزویركردنى ئەوخۆراكە ئێكسپایەرانەى كەلەرەمەزاندا بەسەرخەڵكیدا ساغ دەكرینەوە، ئەمەجگە لەوەى ساڵی مانگێك لەكیس خۆمان دەدەین و بەسەدان ملیۆن سەعات كاركردن لەدام ودەزگا حكومى و مەدەنیەكاندا بەفیرۆدەدەین، سەربارى تێكچوونى هاوسەنگی نێوان چەندین خێزانى ئاسایى كە بەهۆى بێ تەحەموولی وبرسێتى وتینوێتى مانگى رەمەزاندا روو دەدەن، ئەمە لەلایەك، لەلایەكى تریشەوە، تووشبوون بەچەندین نەخۆشى وەك گورچیلەوقورحەى مەعیدەو بەرزبوونەوەى فشارى خوێن و....هتد یەكێكى ترە لەرەهەندە نێگەتیڤەكانى((رەمەزان))، ئەوپارەیەى كە لەم مانگەشدا سەرفى دەكەین بۆرازیكردنى خوداو گەیشتن بەبەهەشت نیە، بەَلكو بۆ رازیكردنى ئەوداب و نەریتە دارزیوە مردووەیە كەخوومان پێوە گرتووە. سەربارى هەموو ئەو ئەمانەش نۆرەى ئەو زنجیرە دراما بێمانایەیە كەچەند قاچاخچییەك بەناوى هونەر و هونەرمەندەوە كۆمەڵێ دەقى لاواز دەكەنە بەرهەمی ئەو مانگە، كە جگە لەهەوڵدان بۆ گیرفان پڕكردن و بەرژەوەندى شەخسى هیچى تر نیە، ئەمەش تیرۆركردنێكى ترى هونەرو شاشەى تەلەفیزیۆنەكانە.




                     رەمەزانى چالاك و كۆمەڵگاى خەوتوو.....مزگەوتى گەورە


پێویستە سنوورێكیش بۆ ئەو مامۆستا ئاینیانەش دابنرێت كەلەرەمەزان و ڕۆژانى ئاسایى دەكەونە سووكایەتى كردن بەوكەسانەى كەبەرۆژوو نین و تۆمەتى خوانەناس و كافر دەدەنە پاڵیان تەنها لەبەر ئەوەى كەپێچەوانەى بیروراوكلتورى چەقبەستووى ئاینى ئەوانە، هەركەسێكیش بیەوێت رەخنە لە دوكاندارانى دین بگرێت ولایەنە نێگەتیڤەكانى ئەم مانگە بخاتە ڕوو، ئەوا بەكافر لەقەڵەمى دەدەن و تۆمەتى بتپەرست و جاهیلى شوێن دەخەن. لەجیهانى ئیسلامیشدا رەمەزان دەبێتە مانگێك بۆ خستنە رووى پڕووپاگەندەى رەهەندە تەندرووستى و موعجیزەئاساى رۆژوو ، كە زەغلوول نەجارو عەبدولمەجید زندانى و عمروخالید ((هەرسێقاچاخچیەكەى ئیعجازى عیلمى لە قورئان)) و سەلەفی و وەهابیەكانى سعودیا و لایەنگرانیشیان، سەرتۆپى ئەم رچە پیسانەن كە لەرەمەزاندا بە ملیۆنەها دۆلار بۆ بەرنامەى كەناڵە سەتەلایتەكانى وەك ئەبوزەبى وئیقراو و سەنتەرەكانى ئیعجازى عیلمى لەقورئاندا سەرف دەكەن ، جگە لەو موكافەئە داراییە زۆرانەى كەبەم سێقاچاخچیە دەدرێت، دواتر دەخرێتە سەر ڕەسیدە داراییە قەبەكانیانەوە((لەبانكەكانى وڵاتانى رۆژئاوا و ئەمەریكاىەرازخۆر!!)) كەهەموو ئەمانەش لەسایەى مانگى رەمەزان و پترۆ دۆلارەوەیە!!
هەرلەم مانگەشدا پیاوانى ئاینى هەلیكى زێڕینیان بۆدیتەپیش سەبارەت بە ئیستغلال كردنى خەلكى بۆ گەڕانەوەى شكۆى رابردوو. ئەمەیە رەمەزان كەهیچ كاتێك لەخزمەتى خەلكى هەژاردا نیە و تەنها پیاوانى ئاینى سوود لەم مانگە وەردەگرن بۆدریژەدان بە دەسەلاتى لاهوتیان و پاراستنى رێوشوێنیان لەنێو كۆمەَلدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە