كلینیكە تایبەتاكانى تیشك كێ لێ ى بەرپرسیارە ؟
Sunday, 26/06/2011, 12:00
گەورەترین كێشە لە پرۆسەى تەندروستیدا لە هەرێمى سەوزو زەردا وە بەتایبەت لەبەشە سەوزەكەى نەبوونى پلان و یاسا و ڕێكخستنى كارى نەخۆشخانەو مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان و كلینیكە تایبەتەكانە . چوونكە دانانى كەسى نەشیاو حیزى لە شوێنى بەڕێوەبردن و خاوەن بڕیاردا ڕێگردەبێت لە بەدەمەزراویكرن و بنیاتنانى سیستەمێكى پێشكەوت و تەندروست . بوونى ڕێكخراوى كارتۆنى و نیگابانى وەك ڕێكخراوى (سەندیكاى پزیشكانى كوردستان) كە كارى تەنها كۆكردنەوەى زانیاریە لەسەر ئەو پزیشكانەى كە سەر بەلایەنەكانى ئۆپۆزسیونن و لە دیوەخانە ئابڕوبەرەكەى سەندیكادا گوێ لە درۆكانى دكتۆر ڕێكەوت ناگرن . سەندیكایەك سوكایەتى بە پزیشكان دەكرێت و عودەى و قوسەیەكان لەناو نەخۆشخانەى فریاكەتندا پزیشك بەر شەق دەدەن سەندیكا خۆىدەكاتبە كەڕەى شەربەت. قسەكردن لەسەر سەخافەتى ڕێكخراوێكى وا هێندەى ژمارەى ئەو درۆو دزى و گەندەلیەى دەوێت كە لە فەرمانگەكەى دكتور ڕێكەوت و خودى ڕێكخراوەكەدایە . قسەكەى من لێرە دا لە چەند دێرێكدا كورتى دەكەمەوە بۆ بەرچاوى بەڕێز (دكتورو تاهیر هورامى وەزیرى تەندروستى) :
1-ئێمە وەك پزیشكەكانى تیشك و سونار چەند جارێك داوامان كردوە كاركردن لەكلینیكە تایبەتەكاندا (كلینیكى تیشك و سونار) بە پێى یاسا ڕێك بخرێت و بەرژوەندى هاوكارانیشمان (ووینەگرامى تیشك) لە بەرچاو بگیرێت وەك ئەوەى یاسا بڕیارى لێداوە ، بەڵام بۆ زانیارى بەڕێزتان ئەم داوایە سەندیكاى پزیشكان پشتگوێى خستوە لە ژێر گوشارى فەرمانگەى تەندروستى و حیزبى سەوزدا ئەوەندەى ئێمە بزانین هۆكەى ئەوەیە كە پزیشكانى تیشك و سۆنار زۆربەیان سەر بە لایەناكانى ئۆپۆزسوێنن . وەك سەرۆكى سەندیكا ووتبوى بابچن ئۆپۆزسوێن بۆیان بكات.
2-كاركردن بە یاساى كلینیكە تایبەتەكانى تیشك و سۆنار لە شارەكانى (هەولێرو دهۆك) كارى پێ دەكرێت لە ساڵى 2003 .بەڕێز وەزیرى تەندروستى دیارە بانێكە و دوو هەوا .
3- نەبوونى كەسى پسپۆر لەبوارەكەدا كردنەوەى كلینكى تیشك لە لایەن كۆمەلێك كەسەوەكە پیشەكەیان كارى تەندروستى نیە بازرگانیكردنیە بە گیانى هاولاتیانەوە بەڕێزتان دەتوانن بەدوادا چوون بكەن بۆ ڕاستى ئەم ڕستەیەم .
4-نەبوونى نرخێكى دیارى كراو بۆ گرتەى فلیمى تیشك (الاشعە) ئەویش جۆریك لە فێڵ و بازرگانى نیە بەسەر نەخوشى زمان پڕ بەڵێوە . یەك كرتەى تیشك بۆ (سنگ) بە (25000) دینار بەناوى دیجتاڵوە .
لێرەوەداوا لە بەڕێزت دەكەین كە بتوانیت كارى ڕێكخستنى كلینیكە تلیبەتەكانى تیشك و سۆنارمان بۆ چارە سەر بكەیت وەك چۆن ڕێكخستنى كارى تاقیگەكانت ڕێكخست . چوونكە نەبڕوامان بە سەندیكا هەیە ئەوكارە بكات نە فەرمانگە حیزبیەكەى دكتۆر ڕێكەوت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست