کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنییەکی زۆر گرنگ لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن

Monday, 07/03/2011, 12:00


ئه‌مڕۆ سه‌عات 5 به‌رواری 7 -3-2011 له‌ ژووره‌كه‌ی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ به‌ئاماده‌بونی هه‌مووسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان وسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌ كبۆنه‌وه‌یان بوو به‌مه‌به‌ستی دواخستن یان ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان وه‌ له‌كاتی هه‌ستانه‌وه‌ دا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی زۆر به‌راشكاوانه‌ داوای كرد له‌كاردۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران كه‌ عه‌بدوللای مه‌لا نوری باماوه‌یه‌ك نه‌یه‌ته‌وه‌ به‌په‌رله‌ماندا وخۆی نیشانی خه‌لك نه‌دات چونكه‌ هه‌ندیك خه‌لك هه‌ن له‌وانیه‌ ده‌ست دریژی بكه‌نه‌ سه‌ر و كاردۆی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌ بونی هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌ر عه‌بدوللای مه‌لا نوری، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه‌ كه‌ پارتی ده‌یه‌ویت ئه‌و كه‌س وئه‌ندامانه‌ی دژی پارتی ده‌دوین یان ره‌خنه‌ ده‌گرن به‌كوشتن وفراندن تۆله‌یان لی بكاته‌وه‌و بوارنه‌داته‌ هیچ لایه‌ن وكه‌سایه‌تیك ره‌خنه‌ی لی بگریت، وه‌ ئاماژه‌یه‌كی تربۆ ئه‌م ئاگاركردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌ ده‌ست وه‌شاندن له‌لایه‌ن دكتۆر كه‌ما ل كه‌ركوكی خۆیه‌وه‌بیت یان له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستن وبۆیه‌ش رای گه‌یاند تا دوای روداوه‌كه‌ بیكاته‌ به‌لگه‌ كه‌ ئه‌وده‌ستی له‌كوشتن یان وفراندنی عه‌بدوللای مه‌لانوریدا نیه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیش به‌ نماپرێس ئاشكرایكرد پارتی سه‌رقاڵی پلانێ:ی تایبه‌ته‌ بۆ ڕفاندنی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ... چاوه‌ڕوانی زانیاری زیاتر بن له‌ نماپرێسه‌وه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە