کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

بڵند بەختیار: کاک سەركەوتى كوبەش بۆ ده‌نگدان تەكەتول دروست ده‌کات

وەك ئاگادارن بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژاردنى ئۆرگانەكانى خۆى ساز كرد و تا ئێستا دوو قۆناغ تەواو بوو، ئەوەى ماوەتەوە هە ڵبژاردنى ئەنجومەنى شارەكانە كە ڕۆژى شەممە 14/ 7 ساز دەكرێ 0 لەم ڕۆژانەدا برادەرێكم تەلەفونى بۆ كردم ووتى سەرێكمان لێ بدە بۆ مەكۆى گۆڕان لە بەختیارى، منیش چووم بۆ لاى، كە چووم چیم بینى، حه‌شرێک...

بڵند بەختیار: یەكێتى خواشى ئەوێت و خورماشى ئەوێت

كە دەنگ و باسى تیرۆر كردنى سەردەشتى جوانەمەرگ بڵاو بوەوە , هەرزوو زۆربەى كادرەكانى یەكێتى تەنانەت لە پلە باڵاكانیشدا ووتیان بەڵگەمان لایە كە پارتى ئەم كارەى كردوە , تەنانەت بۆ ڕێپێوانەكەى شارى سلێمانى بە ڕەسمى لە مەكتەب ڕێكخستنەوە ئاگادارى كۆمیتەكان كرابوو كە بەشدارى ئەو خۆپیشاندانە بكەن ,تەنانەت لە...

بڵند بەختیار: نۆبڵ گۆڕ هەڵتەكێنە خەڵاتەكەت ئەدرێ بەتاڵەبانى و بارزانى

ماستاوچیەك و نۆكەرێكى مل كەچ پێشنیارى كردوە خەڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى بدرێ بە تاڵەبانى و بارزانى ,دوور نیە سبەینێ ببێت بە ڕاست و ئەو مەدالیایەى كە بە حساب بۆ ئەو مرۆڤانەیە كە كورد واتەنى دڵى مێشولەیەكیشیان عاجز نەكردوە و هەموو كارو كردوەكانیان لە پێناوى خۆش گوزەرانى مرۆڤایەتى و نەتەوەكەى خۆیاندا بێت , نەك...

بڵند بەختیار: تاڵەبانى ناتوانێ تارەت بگرێ كەچى خۆى كاند ید ئەكاتەوە

یەكێك لە حیمایە هەر نزیكەكانى چوار دەورى تاڵەبانى بۆى گێڕامەوە ووتى ((تاڵەبانى بە هۆى نەخۆشى وقەڵەوییەوە كە دەچێتەتەوالیت ناتوانێ خۆى پاك بكاتەوە بۆیە كەسێكمان بۆ گرتوە هەموو جارێك پاكى دەكاتەوە هەموو جارێك بە سەد دۆلار , بۆ هەرچى شوێنیكیش ئەچێ ئەم كەسە تایبەتەى لە گەڵدایە)) درێژەى پێ دا ووتى ((ئەو كەسەى...

بڵند بەختیار: سوپاسنامەى بەعسیەكانى عێراق بۆ ڕەفیق جلال تاڵەبانى

دوایى ئەو پشتگیرییەحەكیمانەى كە جەنابتان بۆ هەڤاڵانمان و هاندانت بۆ گەڕانەوەمان بۆ بەشدارى كردن لە كارى سیاسى عێراقداكردتان , بەناوى سەرجەم بەعسیەكانى عێراقى مەزنەوە پڕ بەدڵ سوپاست ئەكەین و ئێستا هەست دەكەین لە دوایى شەهید بونى سەدامى ئازاو خەباتگێڕەوە بێ پشت و پەنا نین و خوا سەرۆكێكى ترى بۆ ناردوین...

بڵند بەختیار: ڕووت ڕەش بێت زەمانە فوئاد معسومیش بەڵگەى پێیە

كەسێك هەیە هەمووتا ن باش ئەیناسن وابزانم ناوى فوئادى مەلا مەعسومە و ئەڵێ ئەندامى مەكتەب سیاسى یەكێتیم , ببورن یەكێتى نا جەلالیەكان , چونكە ئەمانەى ئیستا جەلالین نەك یەكێتى , لەڕادێوى گەلى كوردستانەوە كەوتە قسە ,بەڵام قسەكانى وەكو خۆى بۆگەن و ناشیرین و قێزەون , پیاوە پەمەییەكە كۆمەڵێ قسەى بێ مستەواى وەكو...

بڵند بەختیار: هەموو نوسینەكانى پۆڵام په‌ڕبه‌په‌ڕ کرد.

من پۆڵام تەنها لە ڕێگەى نوسینەكانیەوە ناسى و هەموونوسینەكانیشیم خوێندۆتەوە , هەرچى ئەو نوسینانەى كە هەیبوو كۆپیم كردبوو بەڵام دوایى ئەوەى بەرەى گەلى بەجێ هێشت و گەڕایەوە ژێر سایەى دەسەڵاتى نەفرەت لێكراوى تاڵەبانى و بڵاو كردنەوەى دوو نامە و بۆ ڕەواج پەیدا كردن بۆ خۆى كۆمەڵێك درۆى لە سەر كاك نەوشیروان...

بڵند بەختیار: تكایە جارێكى تریش نان بڕاوەكان نان بڕاو مەكەن

خەڵكینە تۆزێ بەم قسەیەى بەناو سەرۆكى هەرێمەكەمان پێ بكەنن كە ئەڵێ ((نانبڕین دیارده‌یه‌كی‌ ناشرینه‌ و نابێت بمێنێت)) , كێ لەم قسەیە تێ دەگات , تۆیەك سەرۆكى ئەم هەرێمە بیت ,خاوەن قەرارو خاوەن حكومەت خۆت بیت , باڵاترین دەسەڵات بیت لەم هەرێمەدا كەچى لەبەر چاوى تۆو لە ژێر دەسەڵاتى هەرێمەكەى تۆدا بە هەزاران...

بڵند بەختیار: پیاو كوژەكانى دەزگاى زانیارى گەڕاونەتەوە ناو سلێمانى

جەلالیەكان هەموو جۆرە شەڕەكانیان بەرامبەر بەنەیارەكانیان تاقى كردۆتەوە , ئەوەى مێژوى جەلالى خیانەتكار بزانێ ئەوە باش تێ دەگات كە جەلالى خیانەتكار دوایى هەموو دۆڕاندنێكى پەنادەباتەوە بە تیرۆرو ترس و تۆقاندن و ئەمانە لەم بوارەدا مێژوویەكى ڕەش و ناشیرینیان هەیە , دوایى شكستەكەى 25/7 و سەر پێ شۆڕ كردنى جەلالى...

بڵند بەختیار: مزایەدە كردنى سەرۆكەكان عەیبە نیە ,كە باست كردن عەیبەیە

خیانەت كردن و مزایەدە كردن بە سەر ئەم میللەتەوە هەر كەسێك بیكات نەك خۆى بەڵكو حەوت پشتیشى خائین و جاش و میللەت فرۆش بوە , ئەوەى كە ئەم خیانەتەش بە دڵسۆزى بۆ سەركردەكان حساب بكات , لەوان خراپ ترە , ڕۆژانە دەیان ووتارى قەڵەم فرۆشەكان ئەخوێنینەوە كە ئەم خیانەتە بە نەبەردێكى گەورە حساب دەكەن , بەڵام نازانن...

بڵند بەختیار: كامەحمو جەنابیشت ڕاست ئەفەرمویت

كۆلكە نەخوێنەوارەكەى سەركردایەتى یەكێتى كا مەحمو سەنگاوى ڕاست ئەیەژێ ڕۆژانە دەیان كەس لە گۆڕانەكان دەچنە لاى و دەكەونە سەر دەست و پایا بۆ ئەوەى لە باوەشى گەرمى یەكێتیدا جێَگایان بكاتەوە بەڵام ئەم وەكو كەسێكى نەخوێنەوار بانگى كەناڵەكان ناكات تا وەكو دیلى جەنگ نیشانیان بدات , وەكو ئەم كا مەحموە ئێژێ...

بڵند بەختیار: بەڕاستى كۆسرەت ماهییه‌تی خۆی سەلماند..

دوایى بڵاو كردنەوەى یاداشتەكانى كاك نەوشیروان جەلالیەكان گڕیان گرت بەتایبەت كۆسرەت ,لیژنەیەكى لە كۆمەڵێ قەڵەم فرۆش كۆكردەوە و دوو ڕۆژە بانگەوازى بۆ دەكەن و سایت و گۆڤارو ڕۆژنامەكانى خۆیان پڕ كردوە لەوەى كاك كۆسرەت بێ دەنگ نابێ , ئەمڕۆ ئەوەى پێى بوو بەرى دایەوە, بەڵام وەڵامدانەوەیەك كە ئەوەندەى تر كۆسرەتى...

بڵند بەختیار: حەمەى مەلا قادرخۆى خۆڵ ئەكات بە سەرى خۆیدا

ئەم مەلا بەختیارە بیەوێت هەر كەسێك سوك بكات یەكسەر لە سایتە خەجاڵەت بارەكەى خۆیدا لێدوانى پێ ئەدات , حەمەى مەلا قادریش دواى ئەوەى لە كوردستان یەكەم كەس ئەو توشى ئەنفلۆزاى بەرازەكە بوو , ماوەك وەكو هەولێرى دەڵێن كڕ ببوو , بەڵام وا جارێكى تر هاتەوە قسە , بەڵام چ قسەیەك كە لە قسەى مەسینە هەڵگێرێكى وەكو...

بڵند بەختیار: بۆ ئەحمەد عەلیەكەى چاودێرئاگاداربە تۆماهۆكى تر بەڕێوەیە

ئەوەى لەو سایتەى مەلا نابەختیاردا شت دەنوسێ ئەوەندە دڵڕەشانە شت دەنوسێ ,ئیتر تێ دەگەیت ئەمانە چۆن پەروەردە كراون و چۆن شتەكان ئەنوسن ,ئەم جۆرە بەناو نوسەرانە بەدڵى خاوەن سایتەكە شت ئەنوسن ,بۆیە هەرچى لە زاریان دێتە دەرەوە لێوان لێوە لە قین و دڵ ڕەشى بەرامبەربزوتنەوەیەكى جەماوەرى گەورەى وەكو گۆڕان كە...

بڵند بەختیار: لەبەر خاترى هێرۆ شارى سلێمانى ڕژانە سەر جادەكان

ئەم قسەیەى سەرەوەم بە ڕاست نیە , بڕوا نەكەن , بەڵام ئەمە وەڵامێكە بۆ سایتە درۆزن و ڕوو زەردەكەى مەلا بەختیار كە ئەڵێ ((هاوڵاتیانی‌ سلێمانی‌ گه‌شبینن پێیان وایه‌ خزمه‌تی‌ باش ده‌كات)) جارێ ئەمە هەر زۆر درۆیە , ئەمان نەهاتون قسە لە خەڵك وەربگرن , هاتون هەندێ كەسى خۆیان هێناوە و قسەیان پێ كردون , دیارە...