کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستى داخراو , ئەقڵى داخراو , گیرفانى كراوە

Sunday, 15/02/2009, 12:00


 وا بڕیارە پارتى و یەكێتى بە لیستى داخراو و ئەقڵێكى داخراوەوە بەشدارى هەڵبژاردنەكانى كوردستان بكەن , ئەمەش ماناى ئەوەیە ئەمانە تا ئێستاش بە ئەقڵێكى دۆگماو داخراوەوە ئیش دەكەن , ئەمانە تەنها گیرفانیان كرایەوە ئەویش بۆ میللەت نا بەڵكو بۆدزیەكانى خۆیان , ئەمانە ناوێرن ناوى نوێنەرەكانیان ئاشكرا بكەن و ناوێرن بە لیستى كراوە بەشدارى بكەن , چونكە باش ئەزانن ئەو نوێنەرى پارتى و یەكێتى پەسەندى ئەكەن لەو كەسانەن كە هەرچى ماهیەتى پیاوەتى و كەرامەت بێت تیاى نیە و ئەوان نوێنەرى مل كەچ و خەوتوویان ئەوێت نوێنەرێكیان ئەوێت لە پەرلەماندا خەوبیباتەوە و باوێشك بدات , بۆیە بە لیستى داخراوكار دەكەن , لیستى داخراو ماناى گاڵتە كردنێكى ئاشكراى مامە و كاكە و یەكێتى و پارتى یەبە میللەت , باش نوێنەرەكانى خۆیان ئەناسن بۆیە ناوێرن لە لیستى كراوە بەشدارى بكەن , بۆ ئەوەى ڕێگر بن لە بەردەم لیستى تردا كە نوێنەرى باش وجێگاى متمانەى خەڵكیان هەبوو ,ئەمانە نوێنەرێكیان ناوێِت قسە بكات , نوێنەرێكیان ناوێت زمان درێژ و لە ماناى ڕەخنە تێ بگات , نوێنەرێكیان ئەوێت مل كەچ , ماستاو چى و دەست گرتوو بەكڵاوەكەى خۆیەوە پیادە بكات و تەنها ڕۆژ بكوژێ بۆ وەرگرتنى موچەكەى , ئەو نوێنەرەیان ئەوێت نەوێرێ لە بڕیارى حیزب دەربچێت , نوێنەرێكیان ئەوێت حیزب و مەكتەبى سیاسى چى ووت بڵێ بەڵێ , ماناى نەخێر نەزانێ , بۆیە ئامادە نین بە لیستى كراوە بەشدارى بكەن , نوێنەرێكیان ئەوێت ڕەش و سپى لێك نەكاتەوە , هەژدە ساڵە میللەت گیرۆدەى پەنجا بە پەنجا و لیستى داخراوو نوێنەرى خەواڵوە , پەرلەمانێك پەرلەمان بێت تواناى بانگ كردنى وەزێرێك , بەڕێوەبەرێكى نەبێت , تواناى بانگ كردنى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەتى نەبێت ئیتر ئەبێت چ پەرلەمانێك بێت ,ئەمانە ئەو نوێنەرانە ن كە زەمەنێكى زۆرە كورد بە دەستیەوە ئەناڵێنێ , پەرلەمان ئاگاى لە بودجە نیە , ئاگاى لە كارو بارى وەزارەت نیە , ئاگاى لە گرێ بەستیە نەوتیەكان نیە , ئاگاى لە پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان نیە , ئیتر چ مانایەك بۆ ئەم پەرلەمانە ماوەتەوە , ئەمە ئەنجامى لیستى داخراوە , پارتى و یەكێتیش ئەم خەڵكە ئەڵقە لە گوێیانەیان گەرەكە و سەرو زیادیانە ,بۆیە وا ئەمجارەش پارتى و یەكێتى داواكارى هەمان لیست ئەكەنەوە , ئەوە پارتى و یەكێتین داواى لیستى داخراو ئەكەن نەك پەرلەمان , كە مەكتەبى سیاسیەكانیش ڕازى بوون ئیتر پەرلەمان ڕۆڵى نامێنێ , ئەمانیش ئەم جۆرە مرۆڤانەیان ئەوێت بۆیە شینى پارتى و یەكێتى بۆ لیستى داخراوە , بۆئەوەى مل كەچەكانى خۆیان دابنێن , بەڵام پارتى و یەكێًتى تا ئێستاش لەوە نەگەیشتون ئەمجارە نە بە لیستى داخراو و نە بە كراوە ناتوانن دەنگى پێویست بهێنن چونكە نیگەرانیەكانى خەڵك گەیشتۆتە ترۆپك و وەڕس بوین لە درۆ و دەلەسەكانیان بۆیە بە تەماى هیچ مەبن , ئێوە تەنها گیرفانەكانتان كراوەیە ئەگینا ئەوانى ترتان داخراون ئەویش تەنها بۆ ئەوەى دزیەكانتان بەردەوام بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە