کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى تاڵەبانى سوك كردوە ئێوەن ئێمە نین

Saturday, 10/10/2009, 12:00


شێخ جەعفەرى داوێن پیس و گەندەڵ ئەیەوێت هۆى ئەو سوك بونەى تاڵەبانى و قسە پێ ووتنەى بخاتە ئەستۆى گۆڕان , شێخى داوێن پیس نازانێ ئەوانەى بونە تە هۆى سوك بونى تاڵەبانى و نەمانى ڕەسیدى لەناو خەڵكدا ئەوانەن كە ئێستا وەكو گەنەو مێش لە تاڵەبانى كۆبونەتەوە , سوك بونى تاڵەبانى بە دەستى كەس نیە , كورد واتەنى مریشك خۆى خۆڵ نەكات بە سەریدا كەس ناتوانێ بیكات , ئەگەر كەسێك خۆى خۆى سوك نەكات كەس ناتوانێ سوكى بكات , تاڵەبانى ئەو كاتە سوك بوو كە بوە سەرۆكى تەكەتول و بوە سكرتێرى نیوەى یەكێتى و نیوەكەى ترى فەرامۆش كرد , ئەو كاتە سوك و چروك بوو كە بە فیتى ئەو لە فایلدارەكان خۆش بوون , ئەو كاتە سوك بوو كە تاڵەبانى هەرچى دزو گەندەڵ و داوێن پیسەكانى ناو یەكێتیەیە داڵدەى دان ,ئەو كاتە سوك بوو كە یەكێتى كردە حیزبى دووەم لەبەردەم پارتیدا , ئەو كاتە سوك بوو كە دزییەكەى عومەر فەتاحى پۆشى , ئەو كات سوك بوو كە یەكێتى ئاوا بچوك كردەوە و ڕۆژێك پشتى ئەمى ئەگرت و ڕۆژێك پشت جەماعەتێكى تر , ئەوەى لەناو خەڵكدا سوك بوو ئەچوە لاى تاڵەبانى و ئیتر دەبوە هەمو شتێك , ئەو كاتە سوك بوو كە ئێوەى لە خۆى كۆكردەوە , ئەو كاتە سوك بوو كە بۆ هەندێك ارحم ڕاحمین و بۆ هەندێكى تر شدید عزاب بوو , ئەو كاتە سوك بوو بێ تاڵەبانى هیچ نەدەكرا و ڕەواجى بۆ مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى و جەماوەرەكەى یەكێتى نەهێشت , ئەو كاتە سوك بوو كە بە بڕیارى خۆى فڕۆكەوانەكەى ئازاد كرد , ئەو كاتانە سوك بوو كە خۆى و بنەماڵە و گەنە و مێشەكانى چوار دەورى دەستیان كرد بە دادۆشینى یەكێتى و ئەمیش چاوى نوقان , خەڵكم ئەناسى ئەم حكومەت و حیزبە خۆى دوو جار لە سەر داوێن پیسى دەرى كردوە و پلەى لێ سەندۆتەوە كەچى ئێستا كە قسە دەكات لەناو خەڵكدا ئەڵێ من تەكەتولى مامە م , ئەو كاتە سوك بوو كە گوێى قوڕقوشمى تێ كرد بۆبیستنى ڕاستیەكان و تەنها بە قسەى ئەو چوار پێنج گەنە و مێشەى كە لەو ووروكابون بڕواى دەكردو ئیتر هەرچى قاعیدو قەواعیدە فەرامۆشى كردبوو , ئەو كاتە سوك بوو كە تاڵەبانى بوە دكتاتۆر و لە بەغداوە ئیشى یەكێتى دەكرد , ئەوە ئێوەن واتان لە تاڵەبانى كرد كە وا سوك بێت , ئەو تاڵەبانیەى لە كاتى گەڕانەوەى لە نەخۆشیەكەیدا هەموو سلێمانى بۆ هاتە سەر جادە كەچى ئەم جارە خۆى بە سەر شەقامەكاندا ئەڕۆیشت كەس ئامادە نەبوووەڵامى سەلامەكانیشى بداتەوە ,ئەو كاتە سوك بوو كە سەرۆكە خیانەتكارەكەى 31ى ئابى لێ كردین بە پێشمەرگە و تێكۆشەرو 31ى ئابى بیر خەڵك بردەوە , ئەمانەو كۆمەڵى شتى ترن كە وایان لە تاڵەبانى كردوە لەناو خەڵك و تەنانەت ئەندام و كادرەكانى حیزبەكەى خۆشیدا بێتە سوك ترین سەركردە و ڕەواجى نەمێنێ , تاڵەبانى خۆى خۆڵەكەى كردوە بە سەرى خۆیدا , ئەو ڕاستە ئێستا سەرۆك كۆمارى عێراقە و لەوانەیە لەوێ بۆ برا عەرەبەكان باش بێت و ناوبانگى هەبێت , بەڵام بۆ میللەتەكەى خۆى و حیزبەكەى خۆى وانیە , ئێستا هەرچى دەكرێ بەباش و خراپەوە لێپرسراوەكان ئەڵێن تاڵەبانى ووتى و بڕیارى ئەوە , خەڵك نان بڕاو ئەكەن ئەڵێن تاڵەبانى ووتى , چاوپۆشى لە دزو گەندەڵ ئەكرێ ئەڵێن تاڵەبانى ووتى , نایەڵن ئافرەتى لەش فرۆش بگیرێ ئەڵێن تاڵەبانى ووتى, شتى تر كە بەناوى تاڵەبانیەوە ئەكرێ ئەمەش ئێوە خۆتان ئەیكەن بەڵام ناوێرن بڵێن ئێمەین ناچار ئەڵێن تاڵەبانى ووتى بۆیە خەڵك جنێو ئەدات , قسە ئەكات ,شێخ جەعفەر هەزاران كەسى نان بڕاو كردوە و پێى ووتون ئەمە بڕیارى تاڵەبانیە ئیتر ئەتەوێ خەڵك قسە بە تاڵەبانى نەڵێ , شتى وانابێ ئێوە بڵێن ئێمە ئەیكەین بزانە چۆن تڕۆتان ئەكەن , سەرۆكێك ئەمە كارو كردەوەى بێت , دڵنیابە نەك سوك ئەبێت بەڵكو لەوەش سوك تر ئەبێت , جارێ لە كوێیەتى ؟ ئێستاش ماویەتى لەوە زیاتر سوك تر بێت , سەردەمێك بەس ئەومان بە سەرۆك ئەزانى بەڵام واى لە خۆى كرد ئێستا بەس بە سەرۆكى نازانین ,جا بزانەقسەكانم وایە یان نا جەنابى شێخى داوێن پیس ,هەر سەرۆكێكیش لەناو میللەتدا سوك بێت جارێكى تر كەس حسابى تورێكى قوڕاوى بۆ ناكات ,سەیرى مەسعودى 31ى ئاب بكەن هەزار ساڵى تر سەرۆك بێت خەڵك 31ى ئابى بیر ناچێتەوە و هەر ئەبێت بە تەزویر ببێتەوە بە سەرۆك , جەنابى شێخى مێ باز ئاغاكەى تۆش هەروایە و نابێتە بە و سەرۆكەى جاران , یاخوا كەس سوك نەبێت ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە