کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوپاسنامەى بەعسیەكانى عێراق بۆ ڕەفیق جلال تاڵەبانى

Wednesday, 27/01/2010, 12:00


دوایى ئەو پشتگیرییەحەكیمانەى كە جەنابتان بۆ هەڤاڵانمان و هاندانت بۆ گەڕانەوەمان بۆ بەشدارى كردن لە كارى سیاسى عێراقداكردتان , بەناوى سەرجەم بەعسیەكانى عێراقى مەزنەوە پڕ بەدڵ سوپاست ئەكەین و ئێستا هەست دەكەین لە دوایى شەهید بونى سەدامى ئازاو خەباتگێڕەوە بێ پشت و پەنا نین و خوا سەرۆكێكى ترى بۆ ناردوین تا پشت و پەنامان بێت , ئێمە لە دڵسۆزى جەنابتان گومانمان نیە و باش ئەزانین چەندە دڵسۆزى ئێمەن و بە كردەوەش سەلماندوتانە و ئەو پشتگیریەتان بۆ گەڕانەوەى بەعسیەكان بۆ ناو كارى سیاسى عێراقى مەزن جارێكى تریش هیواى بە ئێمە بەخشییەوە كە نابێت ئەم عێراقە تەسلیمى شیعە گومڕاكانى عێراق و ئێرانى مەجوس وئەمریكاى زاڵم بكەین , بۆیە بە پشتیوانى خواى گەورە و هاندان و پشتگیرى ئێوە جارێكى تر ئاڵاى بەعس لە سەر عێراقى شەهید سەدام بەرز دەكەینەوە , ئێستا دەركەوت ئێوە خەمخۆرى ئێمەن , هەرچەندە لەوە و پێش پشتگیریتان هەر بەردەوام بوە وەكو داڵدە دانى هەمو مستەشارو ڕەفیق حیزبیەكان و ئەو دڵسۆزانەى ترى حیزبمان لە ژێر سایەى جەنابتاندا , بەڵام هاندان و پشتگیرى ئەم جارەتان كەم وێنەیە و تا ئێستا نمونەى نەبوە, ئەوەیە وەفادارى عێراقیە شەریفەكان بۆ حیزبەكەى خۆیان و عێراقى مەزن , ئەو ئازایەتیەى نواندتان كەم وێنە بوو ئێوە لەناو ئەو هەموو شیعەیەدا بێ ترس قسەتان كرد , بۆیە ئێمە قەت ئەو هاندان و پشتگیرییەى ئێوەمان بیر ناچێ و خواش چاكەى چاكە كاران وون ناكات و ئەمەشمان بیر ناچێ , لەگەڵ گەیشتنمان بۆ ناو پەرلەمان ئێمەش دەبینە پشتگیرى جەنابتان و هەر كاتێك پێویستان بە دەنگى ئێمە هەبوو ئێمە هاوكارتانین , ئەم عێراقە مەزنە پیاوى ئازاى وەكو ئێوەى زۆرە كە پشتگیرى لە ئێمەبكەن بەڵام وەكو ئێوە ئازا نەبوون ئاوا بەڕاستگۆى و بەبەر چاوى هەموو دنیاوە قسەى خۆتان بكەیت ,ئەوە ئەو پەڕى ئازایەتیە كە تۆ نواندت , دوبارە سوپاستان ئەكەین و هیوادارین لە پشتگیرى بەعسیەكان و ڕۆڵەكانى عێراقى مەزن هەر بەردەوام بیت ,بەڕاستى سەرۆكمان زێڕە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە