لێپرسراوە داماوەكانى ئێمە چیان هەیە تا ئاشكراى بكەن
Monday, 23/03/2009, 12:00
نورى مالیكى هەر بۆ ئەوەى لێپرسراوە داماوەكانى ئێمە بشكێنێ چونكە چاوى بەرایى نایەت بەم ئازادییە ى كوردستان هەر لە خۆیەوە كەوتە ئاشكرا كردنى ئەو سەرچاوە داراییانەى كە هەیەتى , واى دەزانى لێپرسراوەكانى ئێمەش وەكو خۆین , ئەوانەى ئێمە چیان هەیە تا ئاشكراى بكەن بە و خوایە كە ئەیانبینى بەزەیت بە حاڵیاندا دێتەوە , بۆ وەكو لێپرسراوانى ووڵاتانى ترن خاوەنى هەموو شتێك بن , ئەوەى هەشیانە بەرى ڕەنج و ماندوو بونى خۆیانە , ئەگەر لێپرسراوێك خاوەنى چەند ڤیلایەك بێت كفرە , یان خاوەنى دووملیار دۆلار بێت كفرە , یان خاوەنى چەند كۆمپانیایەك بن كفرە , ئەى نازانن ئەوان كە بون بە پێِشمەرگە و شەقیان لە بەرد هەڵداوە بۆ خاترى ئەم رۆژە بوو , بۆ لۆمەى كاك مەسعود بكەین ئەگەر شتێكیشى هەبێت و كاسبیەكى پێوە بكات ئەو پارەیەیە كە كاتى ئاشبەتاڵ لە باتى ئەوەى ڕژێم بیبردایە بابى ئەم مەسعودە بردى بۆ ئەمریكا و كردى بە ناوى خۆى و بنەماڵەكەیەوە ئەڵێن 34 ملێون دۆلارى ئەو كاتەبوە , مەلا مستەفا ئەمەى بۆ خاترى ئەو میللەتە كردوە , وەكو مایكل دەڵێ مەسعود خاوەنى دوو ملیار دۆلارە ئەوە ئەو پارەیەى شۆڕشى ئەیلولیان خستۆتە ئیشەوەو زیادى كردوە , یان كابراى توركى ئەڵێ مەسعود بەس لە توركیا خاوەنى هەشتا كۆمپانیایە ئەوە بەو پارەیە دایمەزراندون و ئێستاش بۆ خزمەتى ئەم میللەتە بەكارى دێنن , ئەى مەسعود بۆ خەباتى كردوە , یان دەیان ساڵ خوا پێم نەگرێ وەك جەلالیەكان ئەڵێن مەسعود پارەى گومرگى برایم خەلیلى دزیوە ئێ باشە ئەوان نەیان دزیایە ئێوە ئەتان دزى , ئەوا ئێستا ئەو پارە دزراوە بەكار دێنەوە بۆ خزمەتى حیزب و دەنگى پێ ئەكڕن , بۆ مام جەلالیش كە خاوەنى شەست ساڵ خەباتى جاشیەتى و كوردایەتى بوە ئەگەر ساڵى یەك ملێونى پاشەكەوت نەكردبێت ئەى لێپرسراوى چى بوە , ئێ ئەمان هەر كۆیان كردۆتەوە , ئەى ئێوە نازانن پارەى بۆ یاخى پێڵاوەكانیشیان هەر لە سەر میللەت بوە , مەسئولە بچوكەكانیش ئەگەر هەریەكەى خاوەنى چەند شتێكى بچوكى وەكو كۆمپانیا و هەندێك ملێونە دۆلار بن و خاوەنى ڤیڵابن كە وەكو ئەوەى مەلا بەختیار ملێونێك دۆلارى تێ بچێت ئەمە كەى شتە , یان ئەو ڤیڵایەى دكتۆر ڕۆژ كە بە كرێ داویەتى بە ئەڵمانیەكان مانگى بە 60000 دۆلار , ئەگەر لێپرسراوێكى داماو شەش حەوت مۆنیكاى دوا مۆدێلى هەبێت یان باخێكى بچوكى دە دۆنمى هەبێت بۆ پشوى خۆى ئەوە كەى داهاتە , یان ئەگەر نێچیر بارزانى خاوەنى شوقەكانى زەكەریا بێت و بیدات بە پەرلەمان بەكرێ ئەمە كەى شتە , نازانم لیژنەى نەزاهە بەمە دەڵێن شت , بۆ چیان هەیە تا خۆیان ئاشكرا بكەن , ئاساییە خۆیان ئاشكر ا ئەكەن چونكە هیچ شتێك بەناوى خۆیانەوە نیە , ئەوەتا مام جەلال ئەڵێ تەنها خاوەنى دوو دۆنم زەویم ئەویش هى دایكمە بۆى بەجێ هێشتوم , مەسعودیش ئەڵێ بانكەكان بگەڕێن ئەگەر خاوەنى یەك دینارو دۆلار بووم هەقى خۆتانە هەموو شتێك بكەن , ئەترسم لیژنەى نەزاهە و نورى مالیكى بە و قسەیەى كاك عومەرى سید على تێ كەوتبن كە دەڵێ یەكێتى و پارتى 35 ملێون دۆلار ئەبەن بۆ خۆیان , ئێ ئەم جەلال و مەسعودە نایبەن بۆ خۆیان ئەوەتا ئەندامى یەكترى پێ دەكڕن , پیاو بۆ حیزبەكانیان پەیدا ئەكەن , نان بۆ كادرەكان ئەكڕن , وەكو كوردە ڕەش نوسیویەتى لەو پارەیە بەرزانى ئەحە سمێڵ جەژنانەى لێ ئەدات بە كادرەكان , پارە بەشى چى ئەكات , ئەگەر لێپرسراوەكان خۆیان ئاشكرا بكەن و گشت داهاتەكانیان بخەنە ڕوو ئەوكاتە بەزەیمان پێیاندا دێتەوە , مەعیشەت گرانە ئەى بە چى بژین , بۆ یەناوێرن خۆشیان ئاشكرا بكەن چونكە خاوەنى هیچ نین , بۆ ئەوەى دوایى سەرۆكى ووڵاتەكانى تر گاڵتەیان پێ نەكەن و بڵێن ئەى لەم سەرۆكە كارتۆنیانە خۆ هیچیان نیە , ئەى لێپرسراوێك خاوەنى كۆمپانیا و سۆپەر ماركێت و ڕیزێك مۆنیكا و چەند ملێونێك دۆلار و چەند ڤیلایەك نەبێت ئەى چۆن مەسئولێكە , ئەى ئەگەر هەموو ڕۆژێكى پێشمەرگایەتى دەفتەرێك دۆلار نەكەوتبێت ئەى بۆچى پێشمەرگە بوە , با نورى مالیكى بتەقێ لێپرسراوانى ئێمە لە ئاوى شەو ى ناو زێراب پاكترن بۆیە باكیان نیە لەو جۆرە شتانە و خۆشیان ئاشكرا ناكەن بیشیكەن شتە گەورەكان ناڵین با ئاشكرا نەبن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست