کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاكم قادر ئاسایشى خەتى گشتی و جەلالیەكانە نەك میللەت

Friday, 24/04/2009, 12:00


هەڕەشە كردن لە كادرو فەرمانبەران و خەڵكانى سەر بە باڵى ڕیفۆرم بە ڕادەیەك زیادى كردوە تەنانەت بچوكترین كارمەند تا بەرزترین پلەى گرتۆتەوە , جەلالیەكان زۆر بێ شەرمانەش ئەم هەڕەشانە ئەكەن و ئەوەى بزانن ئامادەیە دەنگ بە لیستى گۆڕان بدات و دەنگ نەدات بە لیستى خائین و دزەكان ئەوا بێ ئەوەى گوێ بدەنە هیچ پلە و پۆستێك بانگى دەكەن و پێى دەڵێن خۆت ساغ بكەرەوە , ئەمە ئێستا لاى سەرجەم لێپرسراوە باڵاكانى ئەم حیزبە گەندەڵەى یەكێتى كە لە یەكێتیەوە بۆتە حیزبى جەلالیەكان و جێگاى پیاوى شەریف و خاوەن هەڵویستى تیا نەماوە , پیادە ئەكرێ , خۆ ساغ كردنەوە لاى ئەمان بەو مانایە دێت كە یان ئەبێت مل كەچ و چڵكاو خۆرى باڵى گەندەڵ و دزى جەلالیەكان بیت یان ئەوەتا ئەم زبڵدانى دزانە جێ بهێڵیت و ڕوو بكەیتە گردى پیرۆز , یەكێك لەو شوێنانەى ئەمەى تیا پیادە ئەكرێ ئاسایشى گشتى و سلێمانیە و بە تایبەت لەو ڕۆژەوەى دزى گەورە حاكم قادر چۆتە ئەو دەزگایەى جەلالیەكان , ئەفسەرو پۆلیس و كارمەند و تەنانەت كارگوزارو چایچیەكانیش بانگ كراون بە تایبەت ئەوانەى ئامادە نین مل كەچى بیرو باوەڕى گڵاوى جەلالیەت بن و پێیان ووتراوە ئەبێت خۆتان ساغ بكەنەوە , ئەم دەستەواژەیە خۆت ساغ بكەرەوە ملازم موحسینیش جاران پیادەى ئەكردو ئەوەى بگیرایە پێى ئەوت یان ببە بە بەعسى یان لەم شارە مەمێنە ئێستا لە جیاتى ملازم موحسین مولازم حاكم قادر جێ بەجێ ى ئەكات و ئەو تێكۆشەرانە بانگ ئەكات و پێان ئەڵێت خۆتان ساغ بكەنەوە ,هەرچەندە حاكم قادر ئینكارى ئەم كارە دەكات و بە درۆى ئەخاتەوە بەڵام من بەڵگەم زۆر لایە و هەموو ئەو كەسانەش كە بانگ كراون تەنانەت لە معاونیەكاندا تەنانەت پۆلیسیش بانگ كراوە و دیارە لێپرسراوى معاونیەتەكانیش وتویانە ئێمە بە ئەمرى حاكم قادر ئەمە دەكەین ئەگینا ئێمە عیلاقەى ئەم جۆرە ئیشەمان نیە , مفەوەزێك بە ناوى (ن .س.) كە پێشمەرگەى دێرینیشە بانگ كراوە و پێى ووتراوە ئاگات لە خۆت بێت جوڵەت زۆرە بۆ گردەكە, دەرت ئەكەم ئەمە قسەى ئەو مفەوەزەیە كە لە یەكێك لە معاونیە تەكانى ئاسایشى سلێمانیە ,لەبەر هەندێ حاڵەت ناوى خۆى و شوێنى كارەكەیم نەنوسى ,ئەمە بێجگە لەوەى ئەفسەرو پۆلیسەكانیش بانگ كراون , حاكم قادر ئەڵێ ئێمە لەبەر ئەوەى دەزگاى حیزبى نین و سەر بە حكومەتى هەرێمین بۆیە پەیوەندیمان بەو جۆرە كارانەوە نیە , هەندێ گۆڕینمان كردوە ئەویش خەڵكانى بێ كەڵك و بێ توانا بون و بۆ ئەبێت ئەو خەڵكانە تەنها لە ڕیفۆرم بن ئەى بۆ خەڵكى سەر بە جەلالیەكان هەیە هیچ ناكات كەچى كەس ناتوانێ لاى ببات , یان جەنابى حاكم قادر درۆت فەرموو ئەوانەى كە ئێوە كردوتانە بۆ بێ كەڵكى نیە بەڵكو مە بەستى تەكەتولى لە پشتە , ئەمەش ئەوە دەردەخات لەوەتى حاكم قادر چۆتە ئاسایش ئەم كارە زیادى كردوە و لەوانەیە زیادیش بكات و ترسى دەركردن و نان بڕینیش ئەگەرێكى بە هێزە , ئەوان تەنها ئەمەیان بە دەستە بەڵام ئەمە بۆیان سەر ناگرێ چونكە ئەو هەموو خەڵكەیان بۆ دەرناكرێ , پێویستیشە حاكم قادرو هەموو ئەوانەى وا بیر دەكەنەوە بە نان بڕین دەم كوتى خەڵك دەكەن ئەوا زۆر هەڵەن , بتوانن دەنگى خەڵك كپ بكەن چونكە هەموو كەس موچە خۆرى ئێوە نیە و ئەوەشى مەبەستى بێت هەڕەشەى ئێوە كارى تێ ناكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە