ئەم داماوەش تێك چوە
Friday, 29/05/2009, 12:00
پیاو كە سەرى لێ تێكچوو وەكو تاڵەبانى خەڵەفاوى لێ دێت , لیستى گۆڕان وا سەرى لێ تێك داوە داماوە نازانێ چى بكات , لە هەفتەى پێشودا ئەم پیرە خەڵەفاوە بە خۆى ودەیان سەیارەوە و بە هاوشانى عومەر مورتاح خۆى دەكات بە چێشتخانەكەى گرگاشێ دا لە قەڵاچوالان ,ئەگەر ئەمە ترس ئەگەر لیستى گۆڕان نەبێت قەت تاڵەبانى ئەمە ناكات , كە چۆتە چێشتخانەكەوە هەرچى نانى خواردوە پێى ووتوە بڕۆ نانەكەت عایدى مامى خۆتە ,واى لە مامە گیان , لەم مامەیە ئەگەر ترس نەبێت تۆ ئەمە ئەكەیت , دوایش كە هەستاوە وەكو ئەوەى جەنابى سەرۆك پیاوێكى ئەمەندە بەخشندە بێت و ئەو پارەیەى بە كرێكارى پەیداى كردوە و بە ئارەزووى خۆى پیاوەتى پێوە بكات 25 گەڵاى داوە بە خاوەنى چێشخانەكە و پێى ووتوە ئەمڕۆ هەرچى هات با لەسەر من نان بخوات , خاوەن چێشخانەكە ووتى توشى سەر سوڕمان بووم من بەیەك مانگ بایى بیست و پێنج وەرەقە نافرۆشم كەچى ئەو بە یەك سەعات 25 وەرەقەى دامێ , هەموو شاگردێكیش یەك گەڵاى دابویە , جا خەڵكینە سەیر بكەن ئەمە چیە ؟ ئەمە تێك چون نیە ئەم پیاوە توشى بوە , ئەو مام جەلالەى جاران كەس نەیئەوێرا سەیرى سەیارەكانى بكات , بە نیو سەعات پێش دەرچونى جادە و ڕێگاكان ئەگیرا , حسابى نە بۆ میللەت ئەكرد نە هیچ كەچى ئێستا دەچێتە چێشخانەیەكەوە و 25 گەلا ئەدات بە خاوەن چێشخانەكەوە , ئەمەیە ترس , كە ئەم هەواڵەم بیست ووتم ئافەرین لیستى گۆڕان چۆن ئەم دیكتاتۆرە ت گۆڕى , چۆن جاران بە قەل و مەڕى سورەوە كراو نەبوایە ڕاز ى نەدەبوو ئێستا بە شلەو برنجى چێشخانەیەك ڕازى ئەبێت , ئەو مام جەلالەى لەبەر جام ڕەشەكان نەتئەزانى لەكام سەیارەدایە ئێستا جامەكەى ئەكاتەوە و سەلام ئەكات , ئەو مام جەلالەى بە دە پرسكە نەدەگیشتیە لاى ئێستا لە چێشخانەیەك بە خەڵك ئەڵێ تێر بخۆن حسابەكەت عایدى ئەبواشواربە , یەكێك لە میوانەكان كە باوكى شەهید ێك بوو ووتى سەرم سوڕما كە ئەمەم بیست و بینى , ووتم ئەوە مام جەلالە ئاواى لێ هاتوە بەم ئاخری پیریەوە كەوتە سەر جادە و كۆڵانەكان , لە دڵى خۆمدا ووتم ئەگەر ترسى لیستى گۆڕانت نەدەبوو كەى تۆ میللەتت بە پیاو زانیوە بەڵام ئەوە ترسى گۆڕان و گردەكەیە وا پارە بۆ من ئەدەیت ئەگینا جاران پارەكانتان بۆ ئێمە نەبوو تەنها بۆ دزەكان بوو , هەر ئەم باوكى شەهیدەووتى جارێك زۆر موحتاج بووم وویستم بۆ نەخۆشى دایكى شەهیدەكە خۆم بگەیەنمە مام جەلال بەڵام دەیان ڕۆژم لەبەر سكرتاریەتدا تەواو كرد كەس وەڵامى نەدامەوە كەچى ئێستا شوكور بۆ خوا ئەم سەرۆكە ئێستا زەلیلى دەستى لیستى گۆڕان و گردەكەیە و وا تێك چوە لە ترسانا مەتعەمەكان ئەگەڕێ , ووتم ئەترسم ئەو مام جەلالەى بڕواى بە خواش نیە بچێتە مزگەوتى گەورە نوێژ بكات و بانگ بدات و ئێوارەیەكیش خۆى بكات بە نادیەكدا و داواى چارەكێك بكات و داواى نێر گەلەیەك بكات و دومبەڵەیەكیش بكات ئەگەر سەرۆكەكانمان تێك بچن ئەوەش ئەكەن , ئەوەشى ووت ووتى پێش ئەوەى من تەواو بم مام جەلال ڕۆیشت كەچى دواى خاوەن چێشخانەكە پارەكەى لێ سەندین ووتى مام جەلال پارەى كەسى نەداوە ئەو پارەیەى داوە بە خۆمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست