کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕاستى كۆسرەت ماهییه‌تی خۆی سەلماند..

Saturday, 05/12/2009, 12:00


دوایى بڵاو كردنەوەى یاداشتەكانى كاك نەوشیروان جەلالیەكان گڕیان گرت بەتایبەت كۆسرەت ,لیژنەیەكى لە كۆمەڵێ قەڵەم فرۆش كۆكردەوە و دوو ڕۆژە بانگەوازى بۆ دەكەن و سایت و گۆڤارو ڕۆژنامەكانى خۆیان پڕ كردوە لەوەى كاك كۆسرەت بێ دەنگ نابێ , ئەمڕۆ ئەوەى پێى بوو بەرى دایەوە, بەڵام وەڵامدانەوەیەك كە ئەوەندەى تر كۆسرەتى توشى لاوازى كرد , ئەوەى كاك نەوشیروان ئەیڵێ هەمووى بەبەڵگەوەن , بەڵام ئەوەى كۆسرەت نوسیویەتى بەناوى پەنجەكانى نەوشیروان خەباتى هاوڕێكانى ئەشێوێنێ
هەمووى ئەو كارانەن كە جاران لە كەناڵەكانى یەكێتى و ڕۆژنامەى كوردستانى نوی دا بڵاو كرابوەوە وە ئێمەى خەڵكى ئەم شارەش ئەوانەمان لەبەرە , بەڵام دۆم بێت و كڵاش بۆ خۆى بچنێ یەك ووشەى خراپى لە سەر خۆى نەوتوە , تەنانەت خۆى زۆر بە مەعسوم نیشان داوە ئەو گلەیى لە كاك نەوشیروان دەكات گوایە هەموو شتەكانى لە خۆى دوور خستۆتەوە كەچى كۆسرەت یەك هەڵەى خۆى باس نەكردوەو خۆشى لێ كردوین بە سۆپەرمان , ئێمە ئەو كاتە كادر بوین و ئەزانین ئەم كۆسرەتە چى بەرامبەر بە نیوەى یەكێتى دەكرد بەتایبەت ئەوانەى تەكەتولى خۆى نەبوون بە قەولى خۆی كۆسرەتى نەبون , لە هەموو شتێك مەحروم كرابوون , ئەگەر سەد ساڵ پێشمەرگە بویتایە تەكەتولى كۆسرەت نەبویتایە نەزەویت وەردەگرت نە پاداشت , بەڵام كۆسرەتى بویتایە بە قودرەتى قادر و تەكەتولى كۆسرەت هەموو شتێكت بۆ دابین كرابوو , بیرمە كە بەرزانى ئەحەسمێڵ هەرچى لیستێكى ئەبرد بێ سێ و دوو كۆسرەت ڕازى ئەبوو بەڵام ئەوانەى تر فەرامۆش كرابون ,كۆسرەت چەندى دەدا بە موچە ئەوەندەشى دەدا بە تەكەتول و پیاو پەیدا كردن بۆ خۆى , كەس نیە نەزانێ ئەو كاتە كۆسرەت چى دەكرد و چى بە یەكێتى كرد.
كاكە قسە فەقیرەو هەموو كەس ئەیكات , كردوە شتێكە و قسەش شتێكى ترە , كاك نەوشیروان خەباتى تۆى نەشێواندوە ئەوە خۆتانن خەباتى خۆتان ئەشێوێنن و ئاگر لە كایەنەكەى خۆتان بەردەدەن , كاك نەوشیروان ڕاستیەكانى ووتوە , ئەوەش لاى هەموو خەڵكى یەكێتى ئاشكرایە , ئەوەى نەوشیروان مستەفا ووتویەتى كەس نیە نەیزانێ , نابێت گلەیى لە كاك نەوشیروان بكەن چونكە ئێوە خۆتان لە ڕێگەى ئاغاكەتانەوە ئەو دەرگایەتان كردوە , ئەبێت قبوڵى ئەم وەڵامەش بكەن , هەرچەندە هیچیش نەوتراوە , چى وتراوە زۆرشت ماون كە پێویستە بوترێت بەڵام كاك نەوشیروان نەیوتوە.
جەنابت باسى سن و كیسەڵە دەكەیت , ئەو سن و كیسەڵەیە لە لادیكان و ئێوەش لەناو شار دابوتانە خەڵك و سەرو سامانى خەڵكتان بە تاڵان ئەبرد , هەموو سەردەمى حكومەتەكەى تۆ چى كراوە , بێجگە لە قایم كردنى پێگەى خۆت , ئەو كارەساتەى بە سەر یەكێتیدا هێناوتانە وا بەئاسانى یەكێتى لێى دەرناچێ , ئەو وەڵامەى كە ستران بۆى نوسیویت و بە چەند فلتەرێكى تردا ڕۆیشتوە زۆر لاواز بوو , باى ئەوە نەبوو كە ئەو هەموو دەهۆڵەى بۆ بكوتن , ئەوەى نەوشیروانیش ووتویەتى بێجگە لە ڕاستى هیچى تر نیە , ئەو كاتەى ئێوە سلێمانیتان داگیر كرد ئەو هەولێریانەى بە حساب ئاوارە بوون , لەبەر تۆ كەس نەیئەتوانێ قسەیەك بكات , تەنانەت پۆلیس و ئاسایشیش نەیان ئەوێرا قسەیەك بكەن, دوا كارتان ئەوەبوو كە پێش ماوەیەك حیمایەكانى تۆ چونە سەر پۆلیسى فریاكەوتن لەسەر ئەوەى كەسێكى كۆسرەتیان گرتبوو , تەقەیان لەو پۆلیسانەش كرد , بەڕاستى كاك كۆسرەت سەلماندت كە تۆ که‌سێکی سیاسیی و کوردپه‌روه‌ر نیت.
 تاڵەبانى هیچ سیقەى بە تۆ نیە بەڵام ئەمڕۆ حاڵى خراپە و ترسى هەولێرى هەیە , ئەگینا دڵنیابە هیچ حسابێك بۆ تۆ ناكات , تۆ و تاڵەبانى بەینتان نیە تا تێك بچێ , چونكە قەت تاڵەبانى جێگاى سیقە نیە , چەندە وەفایى بۆ دامەزرێنەرانى یەكێتى هەبوو ئەوەندەش بۆ تۆ , ڕۆژێك دێت ئەم قسەیەت بۆ بسەلمێنم , تاڵەبانى كەسى ملكەچى بەدڵە، تۆش مل كەچى مامەیت بۆیە جارێ هیچ ناكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە