بۆ ئەحمەد عەلیەكەى چاودێرئاگاداربە تۆماهۆكى تر بەڕێوەیە
Sunday, 22/11/2009, 12:00
ئەوەى لەو سایتەى مەلا نابەختیاردا شت دەنوسێ ئەوەندە دڵڕەشانە شت دەنوسێ ,ئیتر تێ دەگەیت ئەمانە چۆن پەروەردە كراون و چۆن شتەكان ئەنوسن ,ئەم جۆرە بەناو نوسەرانە بەدڵى خاوەن سایتەكە شت ئەنوسن ,بۆیە هەرچى لە زاریان دێتە دەرەوە لێوان لێوە لە قین و دڵ ڕەشى بەرامبەربزوتنەوەیەكى جەماوەرى گەورەى وەكو گۆڕان كە خاوەنى بیست و پێنج و كورسى و نیو ملێون دەنگدەرە ,ئەوانەى ئەمڕۆ لەو بزوتنەوەیەشدا كار دەكەن هەموو ئەوانەن كە گەندەڵى و دزى و بەد ڕەوشتى ئەم كاربەدەستانەى ئێستایان قبوڵ نەكرد ,ئەم ئەحمەدەش كە هاتوە بەهەمان ئەقڵیەت و بیر كردنەوەى بەڕێوەبەرانى ئەو سایتە چەند دێڕێكى نوسیوە , ئەمانە لەو كەسانەن كە تەنها فێرى ئەوەن بەڵێ و سەر بادان بكەن ,ئەگینا لەم هەموو كارە نابەجێیەى لێپرسراواندا ئەبێت كەسێك نەبێت لێیان بێتە دەنگ و بڵێت بابە ئیتر دزى , گەندەڵى و بەد ڕەوشتى بەسە , ئەم كاك ئەحمەدە دیارە خۆى شەریكە بەشە بۆیە پێى ناخۆشە كەسانێك پەیدا بوون ئیتر ناڵێن بەڵێ و ڕەخنەش ئەگرن , ئەم میللەتە خۆى ڕاستیەكانى بینیوە , ئیمە و تۆش ڕۆژانە ئەو هەموو ناعەدالەتیە ئەبینین , بەڵام تۆ لەوەڕەكەت خۆشە ناوێرێ قسە بكەیت بەڵام دڵشكا و هەستە ناسكەكان و مێشك سپیەكان ئەمە قبوڵ ناكەن , ئاخر تۆ لەخۆت بپرسە ئەگەر ئێوە خۆتان , كارى نابەجێ , دزى , گەندەڵیتان نەكردایە ,چۆن ئەو نیو ملێۆن دەنگدەرە بە و چەند كەسەى گۆڕان هەڵئەخڵەتان , خەڵكەكە خۆى ئامادە بوو تەنها ئەوەى دەویست ڕێك بخرێن , ئەوەى كە بەرهەم هاتوە كۆكراوەى تەمەنى ئەم دەسەڵاتەى ئێوەیە نەك هى دوو مانگ لەبەر ئەوە بە پیر دەنگە زوڵاڵ و گەندەڵ تۆقێنەكەى فەرهاد سەنگاویەوە ڕژانە سەر شەقامەكان , كاك ئەحمەد تۆ قەڵاچوالان و سەڕى ڕەش بەچى ئەزانى خۆ كەعبە نیە ئەو دوو شوێنەى جەنابت شانازى پێوە ئەكەیت دەیان پیلانى دژى ئەم میللەتەى تیا دراوە , هەر لەوێوە ئیمزاى شەڕى ناوخۆى تیا كرا ,لەسەرى ڕەشەوە ئیمزاى خیانەتى 31ى ئابى تیا كرا , لە قەڵاچوالانەوە ئیمزاى هێنانى سوپاى پاسدار كرا تا كۆیە و تەق تەق ئیتر شوێنێك ئاوا بێت تەنها كاریان پیلان گێڕان بێت دژى كورد بۆچى بەرگرى لێ بكرێ , ئێمە پێویستمان بە توماهۆك نیە شەڕ شەڕى دەنگە و هەڵبژاردن گرەو ئەباتەوە , ئەمجارە بەبێ تۆماهۆك ئێوە نیوە ڕۆح بون , تۆماهۆكى گۆڕان دەنگى ئەو میللەتەیە كە ئیتر دزى و گەندەڵى و فایلدارى قبوڵ نیە , حوكمى بنەماڵەى قبوڵ نیە , دڵنیابە كاك ئەحمەد هەر ئەیگۆڕین , ئەم گۆڕانەش نەبێت ئەبێت ئەم دەسەڵا تە مافیایەى كورد بگۆڕێت , تۆ ئەتەوێت تا ڕۆژى قال و بەلا ئەم دزو گەندەڵو خاوەن فایلانە حوكم بكەن ,ئەوە حوكمى میللەتە , ئەوە میللەتە ئەڵێت ئەیگۆڕین , شانازى بە خۆتانەوە مەكەن سەدام بە هێزترین ڕژێمى ناوچەكە بوو گۆڕیان , ڕژێمى شا جەماوەر گۆڕى , ئەو دەسەڵاتەى لەبەرەى میللەتا نەما ئیتر ئەبێت بگۆڕێ با ئەمجارەش نەبێت جارێكى تر ئەگۆڕێن , بۆكوێ ئەچن ,من تێ ناگەم بۆ هەر ئەبێت هەرچى هێز هەیە لە كوردستان هاوپەیمانى لەگەڵ ئێوە بكات , ئاخر ئێوەیەك كە بێجگە لە زیان گەیاندن بە كورد چیتان كردوە , تازەترین نمونە یەكگرتوو لەبەغداد ئەمجارە زۆر هەڵویستى لە هاوپەیمانیەتیەكەى ئێوە باشتر بوو ئەو بایكۆتى ئەو بڕیارەى هەڵبژاردنى كرد ئێوە ئیمزاتان كرد, كەچى تازە پەشیمان بونەتەوە , پارتى , پەرلەمان , سەرۆكایەتى هەرێم , حكومەت , حیزب و ڕێكخراوەكان ئەڵێن غەدر لە كورد كراوە كەچى تەنها حیزبەكەى تۆ ئەڵێن وانیە , ئیتر بۆ ئەبێت هەر لەگەڵ ئێوە هاوپەیمانى بكەین ,پەنجاو سێ كەسى یەكێتى و پارتى بەقەد ئەو شەش ئەندامەى یەكگرتووتان پێ نەكرا ,ئەوە سەرۆكەكەشتان دوایى ئیمزا كردن ئەڵێت كورد غەدرى لێ كراوە , هەموو شتێكتان دۆڕاند تازە بەتەماى تارق هاشمین كە ڤیتۆى بەكار هێناوە ,ئێمە ئەگەر لە گۆڕانیش نەزانین زوو هەستمان بەوە كردوە پێویستە گۆڕان بكرێ , بەڵام ئێوە هەستیشى پێ ئەكەن بەڵام گوێى نادەنێ لێخوڕە دەشتە تا خەڵك لێتان ڕائەپەڕێ , خەڵك ئیرادەى نەدۆڕاوە و ئەمجارەش نایدۆڕێنێ ,ئیتر خەڵك دەنگ نادات بەو سەرۆك و سەركردانەى تا بینە قاقایان نوقمى گەندەڵى و دزى و بەد ڕەوشتى و خیانەتە , بەم قسە بێ مانایانەى ئێوەش سەرمان سوڕ نامێنێ چونكە كەسێك دژى بەرەى گەل بوو هەر وەكو جەنابتان دەنوسێ , نمونەكانى ساڵى 1991 بێنەوە پێش چاوت كە میللەت چۆن گڕى بەردایە باڵاى ئەو ڕژێمە , خراپە بۆ مەعیدەتان ئەوەندە لەخۆتان بایى مەبن , ئەقڵبێنەوە سەر خۆتان و بە ئاقڵى دانیشن ,بەیەك تۆماهۆكى تر نیوە ڕۆحەكەى كەشتان نامێنێ ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست