کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كامەحمو جەنابیشت ڕاست ئەفەرمویت

Sunday, 13/12/2009, 12:00


كۆلكە نەخوێنەوارەكەى سەركردایەتى یەكێتى كا مەحمو سەنگاوى ڕاست ئەیەژێ ڕۆژانە دەیان كەس لە گۆڕانەكان دەچنە لاى و دەكەونە سەر دەست و پایا بۆ ئەوەى لە باوەشى گەرمى یەكێتیدا جێَگایان بكاتەوە بەڵام ئەم وەكو كەسێكى نەخوێنەوار بانگى كەناڵەكان ناكات تا وەكو دیلى جەنگ نیشانیان بدات , وەكو ئەم كا مەحموە
ئێژێ ڕۆژانە دەیان كەس ماناى لە سەروو دەكەسەوە , تۆ هەر ڕۆژى دە حساب بكە , مانگێك سى ڕۆژە كەوا تە بەلاى كەمەوە مانگانە زیاتر لە سێ سەد كەس دەگەڕێنەوە باوەشى گەرم و نەرمى یەكێتى لە ڕێگەى ئەم كاك مەحمووەوە , بە زاتى خوا بەو حسابەى كا مەحمو و تاڵەبانى و كۆسرەت بێت گۆڕان فت , 1200 بۆلاى كۆسرەت و 1000 بۆلاى تاڵەبانى و 700 بۆلاى مامۆستا شاهۆو 400 بۆلاى بورهانى سەعید سۆفى و سەدان بۆلاى مەلا بەختیارو ئەوانى تریش , كەوابێ تازووە ئێمەش فریاى خۆمان بكەوین , جا بۆیە كا مەحمود ئەفەرموێ ((گۆڕان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكی خۆیان ئه‌و ڕیكلامانه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ گوایه‌ كه‌س نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه)) سا بەكەلامى خوا ئێمە ڕیكلام ناكەین ئێوە درۆتان فەرموو , جا ئەگەر ڕۆژانە دەیان كەس بگەڕایەتەوە لاى جەنابت ئەوە ئەتكردە هەڵڵایەك ئەو سەرى دیار نەبێت , هەر بەمەدا بزانە جەنابت درۆت فەرموو لاى تاڵەبانى بە هەمووى 16 كەسى دەركراو لە گۆڕان تەسلیم بونەوە كەچى لێتان كردین بە هەزار كەس و پێشمەرگەكانى سكرتاریەتان بردبوو بۆ ئەوەى وا بزانین تاڵەبانى ڕاست دەفەرموێ , جاوەرە بۆلاى كۆلكە نەخوێنەوارێكى وەكو تۆ بەزاتى خوا ڕاستت بكردایە ئەوە كامێراى بى بى سی وجزیرە و العربیەشتان بانگ ئەكرد , خاڵە مەحمود باش بزانە وورەى خەڵكى گۆڕان قەت بە قەد ئەمڕۆ بەرزنەبوە ,ئێستا وورەمان قەندیل ئاسایە , بڕوا بكە ئەو كاتانەى ئەو درۆیانەى ئێوەد ەبینین و ئەزانین جەنابتان درۆ ئەفەرمون ئیتر وورەمان ئەفڕێت,جارێكى تر كا مەحمود ئەفەرموێ ((ئه‌گه‌رنا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ بچێت خه‌ڵك بهێنێت‌و پیشانی بدات به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌)) ئەمەو هەر زۆر ڕاستە كاكە ئێمە خۆمان چەندین ساڵ ئەندامى ئەو یەكێتیە بوین باش كون و كەلەبەرى درۆ و فڕو فێڵەكانتان ئەزانین ئیتر درۆ بۆ كێ دەكەن , كوڕە نمونەمان زۆرە و بە ناویش لامانە كە چیتان كردوە و چۆن خەڵك كۆدەكەنەوە , وەكو چۆن لە بانگەشەى هەڵبژاردنەكاندا هێزى پێشمەرگەتان ئەنارد بۆ قەرەباڵغى ئێستاش هەمان سیناریۆ ئەكەن , ئەو حەرەكەیە زۆر كۆنە كا محمو , مادام ئەو میللەتە خۆى داواى گۆڕان ئەكات و گۆڕانیش بۆتە داواكارى خەڵك ئیتر كەس بەو درۆیانەى ئێوە وورەى دانابەزێ , قسەكەى جەنابت ڕێك بۆ خۆتانە ,ئەوە ئێوەن بۆ بەرز كردنەوەى وورەى خۆتان درۆیان بۆ دەكەن , ئەوە ئێوەن هەر بە درۆ خۆتان ئاوا لێ كرد بەتەمان ئەم جارەش هەر بە درۆ خۆتان زیاتر ڕیسوا بكەن , درۆكانى ئێوە ماوەى كورتە , جارى پیشوو جەنابت خەریك تەڵاقت ئەخوارد كە گۆڕان لە پێنج كورسى زیاتر ناهێنێ كەچى پێنج كەڕەت پێنجى هێنا , وا ئەم جارەش فێرى درۆیەكى تر بوون ,تا ئەم جارەش گۆڕان لەو دەنگانەى پیشوو زیاتر ئەهێنێ , ئێمە ناڵێین كەس نەهاتۆتەوە , بەڵام بەو ژمارە زۆرەى جەنابتان نیە , خەڵك خۆى ئازادە چى دەكات و چۆن بڕیار ئەدات , بەڵام ئەوە ناهێنێ وا خۆتانى بۆ سورو مۆر بكەنەوە , وا ئەم جارەش كا مەحمو ڕاستت نەكرد و تێ كەوتیت , ڕۆژى دەیان كەس بەخوا زۆرە مام ساڵح ئەقڵم نایبرێ ,ئەم قسانەى كا مەحمو لە سایتى پڕ درۆى چاودێردایە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە