کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداربن فرە لیستى تەنهازیانى بۆ پارتى و یەكێتى هەیە

Monday, 19/10/2009, 12:00


بە پێى ژمارەى دانیشتوانى كوردستان كەتائێستا سەرژمێرى گشتى نەكراوە و ئامارى تەواو لەبەر دەستدا نیە بەڵام بە پێى فۆڕمى بایەعیەكە كورد ژمارەیەكى هەیە و بە پێى ئەو ژمارەیەش كورسى بەردەكەوێت , ئەمە بڕاوەتەوە پەنجا یان تۆزێك زیاتر بۆ كوردە , ئیتر ئەمە ئینكارى تیانیە چونكە ژمارە و داتایە , ئیتر كورد یەك لیست بێت و سەد لیست بێت هەر وەكو یەكە و كەم و زیاد ناكات , كورد بەهیچ شێوەیەك زیان ناكات چونكە لیستەكانى تریش هەر كوردن و ئەوەى دەرئەچێت وەكو نوێنەرەكانى پارتى ویەكێتى هەر كوردن و بگرە لەوانەیە لەوانیش دڵسۆز تربن بۆكورد , ئەوە ى زیان دەكات پارتى و یەكێتیە , لەبەر ئەوەى كورسیەكانى ئەوان لە بەغداد كەم دەكات كە كورسى ئەوانیش كەمى كرد بێ بەش ئەبن لە پۆستە كانى بەغداد چونكە ئەو كاتە شەریكیان بۆ پەیدا ئەبێت , شینى ئەوان بۆ ئەمەیە نەك كورد , ئەگەر ئەوان دڵنیا بن پۆستەكانى بەغدایان نافەوتێ ئەوا پێیانخۆشە هەموو تاكێكى كورد لیستێكى هەبێت ,ناوى كوردیش كە بەكار دەهێنن تەنها بۆ ختوكە دانى میللەتە , كە لەگەڵ بازرگان و كۆمپانیاكان قسە دەكەن ئەڵێن كوردستان ئارامە و هیچ مەترسیەك نیە لە سەر خەڵك و خاكەكەى ,بەڵام كە زانیان بەرژەوەندیەكانى خۆیان دەكەوێتە مەترسیەوە ئیتر كوردستان ئەبێتە جەهەنەم و هەزارەهادوژمنى وەهمى بۆ دروست ئەكەن ,ئەو دوژمنانەى كە ئەمان باسى دەكەن كێن ؟ مالیكیە ,خۆ لەگەڵ مالیكى بە قسەى خۆیان كێشەیان نیە و ڕێككەوتنیان هەیە ,حكومەتى عێراقە , ناكرێ لە ووڵاتێكدا سەرۆك كۆمارو جێگرى سەرەك وەزیران كوردبن لەگەڵ دەیان پۆستى تر كەچى بە دوژمنى خۆتى بزانى, ئەو عێراقەى خۆیان زیندویان كردەوە و خستیانەوە سەرپێ ئێستا ببێت بە دوژمنمان ئەى بۆ دروستتان كردەوە بیرى ئەوەتان نەبوو ڕۆژێك ئەو تولە مارەى بە خێوى دەكەن پێوەتان ئەدات ,هەتا تاڵەبانى داواى ئەكرد سوپاى عێراق بە نوێ ترین چەك پڕ چەك بكرێت ئیتر دوژمن كوا ؟ ئەمە چەندى بە چەند , تائێستا بەرچاوى خەڵكیان ڕوون نەكردۆتەوە ئایا كورد مەترسى لەسەرە یان نا ؟ دوایى هەڵبژاردن لە بەغداد پۆستەكان بەش دەكرێت چەندە بەشى كورد بێت ئەیدەن بەو لیسانەى كە چونەتە پەرلەمانەوە ئەو كاتە چەند شەرێكێك بۆ یەكێتى و پارتى پەیدا ئەبن و ئیتر پۆستەكانى ئەوان دەكەوێتە بەر مەترسى ,كۆى هەموو ترسەكانى پارتى و یەكێتى ئەمەیە نەك كورد و میللەت , ئەوان وایان لە عەرەبەكان گەیاندوە كوردستان كۆنترۆڵى خۆیانە و هەموو كورد پارتى و یەكێتین و ئێمە زۆرینەین ئەگەر ئەو كاتە وانەبوو ئیتر هیچیان پێ ناكرێ , گرنگ ئەوەنیە لێرە چەند لیست بین گرنگ ئەوەیە لە بەغداد چى بۆ كورد ئەكەین , گرنگ ئەوەیە لەوێ یەك دەنگ و یەك هەڵویست بین , كورد ئەگەر مەترسیشى لە سەر بێت بەیەك لیستى چارەسەر ناكرێ , سەیرى عەرەب بكەن دەیان لیستن بەڵام كە دێتە پرسە گرنگەكانى عەرەب ئیتر بێ گوێ دانە لیست و مەزهەب نامێنێ و هەمویان هەر عەرەبن كەواتە كورد بون گرنگە نەك یەك لیستى , ئەوەشى كە دەچێتە بەغداد لەوانەیە زۆر لە وانە كورد تر بن كە نوێنەرى پارتى و یەكێتین , ئەگەر لەوەو پێش پارتى و یەكێتى عادل بونایە ئەوا ئێستاش خەڵك و لایەنەكان بە قسەیان دەكردن بەڵام ئەوەندە ناعەدالەتیان كرد ئیتر جارێكى تر كەس ئامادە نیە هاوكاریان بێت , قەت پارتى و یەكێتى بیریان لە ڕۆژگارێكى ئاوا نەكردۆتەوە , وایان زانیوە بەردەوام كورد مل كەچى داواكانى ئەوان دەبێت , نەیان ئەزانى تاسەر ئەم كەڵەگایەتیەیان بۆ ناچێتە سەر , گرنگ ئەوەیە كوردێك بچێتە بەغداد لەبەر گرێ بەستیە نەوتیەكان كەركوك نە فرۆشێ و بێ دەنگەى لێ بكات ,ئەسڵى كێشەكە كورد نیە بەڵكو پارتى و یەكێتیە ئەوان نایانەوێت شەریكیان هەبێت , ئەوان وا دەزانن ئەگەر ئەوان نەبن ئیتر كورد ئەخورێ , دنیا واى لێ هاتوە تازە كورد ناخورێ , كورد لە سایەى ئێوەوە خەریكە ئەخورێ , نەك لە سایەى فرە لیستیەوە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە