کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عارف روشدى بزانە كەركوكیەكان سەركردەى دزو خیانەتكاریان ناوێ

Thursday, 15/10/2009, 12:00


عارف ڕوشدى وەكو كەسێكى درۆزن و بێ ئاگا و لە گوێى گادا نوستوو ئەڵێ ((ئه‌و گۆڕانه‌ی که‌رکوکییه‌کان ده‌یانه‌وێت، ته‌نها به‌ (ی‌.ن.ك)‌و (پ.د.ك) ده‌كرێ‌)) عارف خۆى گێل ئەكات ئەگینا باش ئەزانێ گۆڕانكارى قەت بەم سەركردانە و حیزبانەى ئێستا هەن ناكرێ چونكە نە پارتى و نەیەكێتى و نە ئاغاكانى عارف ڕوشدى ئامادە نین دەست بەردارى پلە و پایە و دزى و گەندەڵیەكان ببن , هێزێك ئەتوانێ گۆڕان بكات كە خۆى بەرهەم هێنى گەندەڵى نەبێت , ئەوە قەت بە ئێوە ناكرێ , خەڵكى كەركوك باش ئەزانن ئەو سەركردانەى جەنابت باسیان دەكەیت چۆنن و كێن ؟ كەس نیە بە قەد كەركوكیەكان ئەم حاڵەتە باش بزانێ , هەموو كەركوكیەكان خیانەتەكانى مەسعودیان بیرە و ئەو ڕۆژەى ڕاو نرا بەناو شارى كەركوكدا ڕاى كردەوە بۆسەرى ڕەش , لەوێ ئەو خەڵكە قارەمانە بەر تەماتەى ڕزیویان دا , ئیتر چۆن شاباشى ئەوە لێ دەدەیت كە گۆڕان بەو حیزبەى مەسعودو جەلال ئەكرێ , گۆڕان بە ئێوەش ناكرێ , ئێوەیەك ناتوانن دزێك بدەنە دەست دادگا ئەوەى عومەر فەتاح ئیتر چۆن گۆڕانكارى بە ئێوەش ئەكرێ , خەڵكى كەركوك ئەو جەلالیانەیان بینیوە كە چەندین ساڵە لەو شارە حاكمن , بڵێى خەڵكى كەكوك ئەو پێشنیارەى تاڵەبانیان بیر بچێت كە داواى كرد پۆستەكانى كەركوك دابەشبكرێت وەكو یەك بۆ هەرسێ نەتەوەكە , كە تائێستا عەرەب و توركمان ئەمە ئەدەنەوە بە چاوى كوردا و داواى جێ بەجێ كردنى ئەو پێشنیارە دەكەن , خەڵكى كەركوك بە ئاگان و ئەوەندە نەفام نین وەكو جەنابتان لێى ئەڕوانن , ئەوەى تائێستا نەیهێشتوە كەركوك بگەڕێتەوە سەر كوردستان سیاسەتە هەڵەكانى ئێوە بوە , فەرموو ئێوە چیتان كردوە بۆ كەركوك , ئێوە ئەوانەى داتان ناون كەسانى قێزەونن ئەوەتا ڕەفعەت عبداللە ئەڵێ ((پێویستە یەكێتى ئەوكەسانە بگۆڕێ كە ناشیرین بوون لاى خەڵكى)) كەواتە قسەكەى ڕەفعەت ئەوە دەسەلمێنێ ئەوانەى ئێوە داتان ناون كەسانێكى ناشیرین و ڕەفتار ناشیرینن , خەڵكى كەركوك باش ئەزانن ئێوە هەژدە ساڵە سێ شارتان بە دەستەوە یە چیتان كردوە تائێستا بتوانن لە كەركوك گۆڕان كارى بكەن , بڵێى خەڵكى كەركوك تیرۆر كردنەكەى شێخ ستارو سۆرانى مامە حەمەى بیر بچێت كە بەدەستى دەزگا ئەمنیەكانى ئێوە كوژرا ن , ئەوە لیستى گۆڕان نیە ئەیەوێت كەركوكیەكان بداتەوە دەست مەركەز ئەوە ئێوەن بۆ گرێ بەستیە نەوتیەكان وازتان لە كەركوك هێنا , ئەوە ئێوە بون لەبەر خاترى ئەوەى مقەرەكانتان قەرەباڵغ بێت نەتانهێشت عەرەبە هاوردەكان بڕۆنەوە و هەموى تائێستاش ناسنامەى یەكێتى و پارتیان پێیە , ئەو مەڵبەندەى بۆ عەرەبەكانتان كردۆتەوە هەر هەمووى عەرەبى هاوردەن , كەواتە كەركوكیەكان باش ئەمە ئەزانن و قەت بیریان ناچێت , ئەوەى ئاغاكەى عارفى بێ مەعاریف كردى بۆ گوندى بەشیرى توركمانەكان قەت ئەوەندەى بۆ گوندێكى كوردى داماوى كەركوكى نەكرد , ئێوە چۆن بازرگانى بە هەڵەبجەییەكانەوە ئەكەن , چۆن بازرگانى بە ئەنفالەوە ئەكەن ئاواش بازرگانى بە كەركوكیەكانەوە ئەكەن , ئێستا هەڵبژاردنە وا كەركوكتان بیر كەوتۆتەوە و سەرۆكەكەتان بەردەوام لەوێ كەوتوە , كەركوكیەكان باش ئەزانن ئەگەر ئێوە دەربچنەوە جارێكى تر عومەر فەتاحەكان و ئاشتى هەورامیەكان دەگەڕێنەوە بۆ كەركوك و ئەوانیش تاڵان دەكەن , ئاشتى دوو بیرى نەوتى لەبەر ەستدایە ئاوا تاڵانى ئەكات جاوەرە كەركوكى لەبەر دەستدا بێت , یان عومەر فەتاح بە نیازى كارەبا ڕاكێشان پارەى ئەوانیش بخوات , بڵێى كەركوكیەكان ئەمەیان لەبەر چاو نەبێت , لەبەر ئەوە عارف گیان دڵنیابە ئێوە خۆتان ئەبێت بگۆڕێن نەك ئێوە گۆڕانكارى بكەن , تۆ بڕۆ دهۆك بگۆڕە عیلاقەى كەركوكت نەبێت بچۆ لە شارەكەى خۆتەوە جاڕى گۆڕان لێ بدە , واز لە خەڵكى ئەم شارانەى تر بهێنە كەسێك نەتوانێ لە ماڵەكەى خۆیەوە گۆڕان بكات جا خەڵكى ترى چۆن پێ ئەگۆڕێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە