حەمەى مەلا قادرخۆى خۆڵ ئەكات بە سەرى خۆیدا
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
ئەم مەلا بەختیارە بیەوێت هەر كەسێك سوك بكات یەكسەر لە سایتە خەجاڵەت بارەكەى خۆیدا لێدوانى پێ ئەدات , حەمەى مەلا قادریش دواى ئەوەى لە كوردستان یەكەم كەس ئەو توشى ئەنفلۆزاى بەرازەكە بوو , ماوەك وەكو هەولێرى دەڵێن كڕ ببوو , بەڵام وا جارێكى تر هاتەوە قسە , بەڵام چ قسەیەك كە لە قسەى مەسینە هەڵگێرێكى وەكو حەمەى مەلا قادر دەوەشێتەوە , دیارە ئەو پەتایە زۆر كارى تێ كردوە چونكە داماوە ئەقڵیشى لە دەست داوە و سەرەتاى یەكەم دەركەوتنەوەى هاتوە قاچى ڕیفۆرمى گرتوە , دیارە كاكە حەمە بە خۆى و بە كوڕو بە كچى سود مەندبوون لەم وەزعەى كوردستان بۆیە پێى قەڵسە ولیرى پێ دەكات یەكێك یان دەستەیەك پەیدابن و بڵًێن لە كوردستان گەندەڵى هەیە , ئاخر داماو تۆى مەكتەبى سیاسى لە سایەى ئەم گەندەڵیەوە پێ گەیشتویت بۆیە پێت ناخۆشە ئەگینا كوا مەعریفەكەت , كوا فكرو بیرو زانستەكەت , ئەگەر فلتەرێك هەبێت بۆ مەكتەبى سیاسى ئەبوایە جەنابت ئێستا ئەندام ناوچە بویتایە بەڵا م چى ئەڵێ ى لە سایەى ئەم سیستەمە بۆگەنەى دەسەڵاتى كوردیدا جەنابت و دەیان جەنابى تر بە كۆیلەیتان بۆ بنەماڵەى خائینى بارزانى وتاڵەبانى كراون بە مەكتەبى سیاسى , مادام جەنابت هەست دەكەیت گەندەڵى هەیە ئیتر كە خۆت پێت ناكرێ بۆ ڕێگا بە خەڵكانى تریش نادەن كە ئەو ئیشە بكات , حەمەى بارگاوى بە ئەنفلۆزاى بەراز ئەڵێ ((ئهوانهی باسی گهندهڵی دهكهن ئهوا ئهوان عهفویان فهرموو، ئێمه گهندهڵ نینو ناشڵێین گهندهڵی نیه)) سەیرى ئەم دوو ڕوییە ئەو گەندەڵ نیە بەڵام ئینكارى بونى گەندەڵیش ناكات , لەوە ئەچێ گەندەڵى ئەم كوردستانە ئێمەى خەڵكە نەدارو هیچ لە بارا نەبوەكان بیكەین , هەموو كەس ئەڵێ دەسەڵات گەندەڵە بەڵام حەمە گیان هەموو كۆمەڵگاكەشى كردوە بە گەندەڵ و ئەڵێ ((ئهوانهی ئهمڕۆ خۆیان كردووه به فریشته ئهوانیش گهندهڵنو به گهندهڵی پێ گهشتوون لهكۆمهڵگایهكی گهندهڵ گهوره بووه)) حەمەى مەلا قادر ئەیەوێت پێمان بڵێ مادام ئەم كۆمەڵگایە گەندەڵە لۆمەى ئێمەش مەكەن كە گەندەڵێن چونكە ئێمەش لێرەوە دەستمان پێ كردوە و كوڕى ئەم كۆمەَلگایەین ,ئەوەندە بێ مەعریفە یە ئەم پیاوە كرمانجیە بەو كەسانەى كار بۆ نەهێشتى گەندەڵى دەكەن بە ڕێ لادەر وەسفى كردون , بە قسەى حمەى مەلا قادر بێت ئەبێت چاوەڕێى محمدى مەهدى بكەین یان مناڵێك لەسەربێشكەوە پەروەردەى كەین و نەیەڵین تێكەڵاوى ئەم كۆمەڵگا گەندەڵە بێت وەكو حەمە باسى ئەكات تا گەورە ئەبێت وئینجا هێزێكى لەمەریخەوە بۆ بێنین كە خەڵكى ئێرە نەبن و قەت لە تەنزیماتا ئیشیان نەكردبێت ئەو كاتە ئەم جەماعەتە ئەتوانن بنەبڕى گەندەڵى بكەن و خۆیان ناوبنێن ڕیفۆرم , ئیتر كەسى تر بۆى نیە ئەو ئیشە بكات , ئەم پیاوە بێ مەعریفەیە یەك تۆز شارەزایى مێژوو بوایە و سیاسى بوایە باش ئەیزانى ئەوانەى یەكێتى سۆڤیەتیان ڕزگار كرد هەر ئەوانە بوون لە دەسەڵاتا بون, هەر كادرەكانى حیزبى شیوعى سۆڤیەت بوون ئەو كارەیان كردو سەرى مەنجەڵەكەیان هەڵدایەوە , ئەوانیش لە تەنزیما ئیشیان كردبوو كوڕى كۆمەڵگایەكى گەندەڵ بون بەڵام وەك جەنابت نەبون بیریان لە بەرژەوەندى خۆى و كوڕو كچەكانى نەكردۆتەوە و كارى خۆیان كرد , بەڵام ئەم نۆكەرەى بنەماڵەى بارزانى ئەم وێنەى یەكێتى سۆڤیەتى جاران نایەوێت لە كوردستان دوبارە بێتەوە و كۆمەڵێك كادر پەیدا بن ئەو كارە بكەن , هەستیش بەوە دەكات كە گەندەڵى هەیە , وەرە ئەم كەرە لەم قوڕاوە دەربێنە , فەرموتە حیزبەكانى دەسەڵات ئەتوانن ئەوە بكەن , ئادەى كێ دەستى گرتوون بۆ نایكەن , هەڵتان گرتوە بۆكەى ؟ ئاخر پیاوى گەندەڵو دزو خائین و نیشتمان فرۆش چۆن ئەم جۆرە كارانەى پێ ئەكرێ , ئەو جۆرە ئیشانە بە پیاو ئەكرێ , بە ئێوە چۆن ئەكرێ , ئەوە پیاوى خۆى ئەوێت ,بە پیاوێك چۆن ئەكرێ چەپڵەى بۆ خیانەتى 31ى ئاب لێ دابێتو ستایشى سەرۆكەكەى بكات , ئەى بێ مە عریفە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست