کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڕەشەكەى مەلا 10 ملێون دینار كەوت لە سەر مەڵبەند

Monday, 06/04/2009, 12:00


ڕۆژى شەممە كە مەڵبەندى سلێمانى ئەو كۆبونەوەیە ئابڕو بەرانەیەى كرد لە هۆڵى هونەر و مەلا بەختیار حەماس گرتبوى , ئەم حەماسە بێ بناغەو ترسنۆكانەیە كە بەرامبەر بەو منداڵە داماوانە كردى 10 ملێون دینار زیاتر كەوتوە لە سەر یەكێتى بەبێ ئەوەى یەك سودى هەبوبێت بۆ یەكێتى , بێجگە لەوەى ئەوەندەى تر وەزعى یەكێتى لە شارى سلێمانیدا خراپ كرد هیچى لێ نەكەوتەوە , سێ كەس قسەیان بۆ خەڵكى سلێمانى دەكرد فڕیان بە سەر خەڵكى سلێمانیەوە نەبوو , ئەمە ماناى ئەوەیە یەك پیاوى خەڵكى سلێمانى لە ناو سەركردایەتى ئەم یەكێتیەدا نەماوە ,ئینجا فڕو فێڵەكانیان بۆ بانگ كردنى خەڵك تازە وا دەردەكەوێت چۆن خەڵكیان لە خشتە بردوە , بە كۆمەڵەى زیندانە سیاسیەكانیان ووتوە كۆمەڵێكى زۆر بهێنن بەڵام با كەس قسە نەكات مام جەلال دێت كێشەى زیندانە سیاسیەكان چارەسەر دەكات بەم فێڵە لە هەموو لقەكانى كوردستانەوە خەڵكى زیندانى سیاسیان بردبوو كە زانیان مام نایەت نیوەیان گەڕابونەوە , خوێندكارێكى دوا ناوەندى كاژاوى كوڕان بۆ ى گێڕامەوە ووتى لێپرسراوى كۆمیتەكەمان شەش پاسى بۆ ناردوین و بەمدیرەكەى ووتوە ئەو پاسانەم بۆ پڕ بكە وە هەروەها لە خوێندنگاى هەڵكەوتیش پۆل بە پۆل خوێندكاریان هێِناوەبۆ كۆبونەوەى مام جەلال , فڕو فێڵى تریان زۆر بە كار هێناوە ئەم دوانەم وەكو نمونەى زیندوو نوسى , بۆ ئەم كۆبونەوەیە دەیان ملێون كەوتوە لە سەر مەڵبەند بەم شێوەیە تەنها لە كۆمیتەى مەجیدبەگ 45 پاس بانگ كراوە هەرپاسێك بۆیەك سەر بە 25000 هەزار دینار ئەمە دەكاتە 1125000 یەك ملێون و سەدو بیست و پێنج هەزار دینار جاوە رن 16 كۆمیتە حساب بكەن بزانن چەند كەوتوە ئەگەر هەر كۆمیتەیەك نیو ملێونیشى دابێت بە پاس ئەوا نزیكى هەشت ملێون دینار دەكات لەو نمونەیەى كۆمیتەى مەجیدبەگەوە حسابى بكەن زۆر زیاتر كەوتوە لە سەر مەڵبەند , ئێستا مەڵبەندیش ئەو پارەیەى پێ نادرێ و لێپرسراوى كۆمیتەكان گیریان خواردوە , بۆ ڕیش چون سمێڵیان نایە بانى , جا كۆمیتەى وایە لیستى 25 پاس و 30 پاس و 35 پاسى هێناوە بۆ لاى بەرزان و پاسى وابوە شەش خوێندكارى تیا بوە , كۆسرەتیش كڵاوێكى ناوەتە سەر بەرزان وا بە ئاسانى لێى دەرناچێت , برادەرێك بۆى باس كردم ووتى كۆسرەت بە حیمایەكەى خۆى وتوە بچن بزانن ئەو گۆرانیە پەیدا بكەن كە بە سەر مام جەلالدا هەڵ ئەدات ,بۆ ئەوەى حەماسى خەڵك باشتر بێت , ئافەرین جێگرى یەكەمى تاڵەبانى سەیرى ئەم ئەقَڵیەتە تەسكەى كۆسرەت بكەن , كۆسرەت بە خەڵكى سلێمانى ئەڵێ ئەبێت خەڵكى سلێمانى بەشى شێرى لە سەركردایەتى یەكێتى و حكومەتا بەربكەوێت كەچى خۆشیان یەك كەسى سلێمانیان لەگەڵ نەبوو , ئەمڕۆش هەرچى ئەندامێك چۆتە كۆمیتەكان پێش هەموو شتێك دنیایەك گلەیى كردوە لە كۆمیتەكەى بۆ درۆیان لەگەڵ كردون و ئاوایان بە سەر خەڵك هێناوە و پاسەكانیان ناردۆتەوە و زۆربەى ئەو خوێندكارە مناڵانەى ڕۆژانە هەزار دیناریان هەیە پارەیان پێ نەبوە بڕۆنەوە , ئەمە ئەندامان ئینجا خەڵك گاڵتەى بەو هەڕەشەیەى مەلا بەختیار دەكرد و بە گاڵتە جاڕى باسیان دەكرد , ئەیان ووت سەردەمى هەرەِشە نەماوە و یەكێتى ئەگەر شتێكى مابێت ئەوا مەلا لە كیسى ئەدات , ئەمە بەرزان بۆ ڕیش چوو سمێڵیشى خستە بانى , یەكێتیش وویستى بە سێ خەڵكى دەرەوەى سلێمانى كە فڕیان بە سەر ئەم شارەوە نیە دڵى سلێمانى بداتەوە كەچى نەیزانى ئەوەندەى تریش سلێمانى لێ دەڕەنجێ , ئەمانە سەرى بێ دەلاك دەتاشن , تازە ئێمەى سلێمانى دڵمان بە ئێوە خۆش نیە و باشیش نابینەوە و ئەم جارە هەقتان لێ دەكەینەوە و سندوقەكانى دەنگ دان ئەكەین بە مەیدانى جەنگ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە