عارف ڕوشدیشمان لێ بۆتە فەیلەفوس
Saturday, 12/09/2009, 12:00
پێتان سەیر نەبێت هەركەسێك بیەوێت خۆى سوك و ناشیرین بكات ئەبێت وەكو ئەم عارفە هەموو ڕۆژێك لە سایتە پڕ لە درۆكەى مەلا بەختیارەوە بكەوێتەوە لورە لور بە دەنگێكى نەشاز , ئاخر كەسێك كوردیەكەى بە نەوتى ڕەش ئیش بكات و خەڵكى ئەم دەڤەرەى ئێمە نەبێت و ئەم عارف ناوە تا دوایى ڕاپەڕین بە شۆڕش و كوردایەتى و یەكێتى نامۆ بێت و ناوى لە قوتوى هیچ ئۆرگانێكى یەكێتیدا نەبێت ئێستا بێت ڕۆژانە قاچى ئەو تێكۆشەرانە بگرێت كە بەقەد قورسایى ئەم پیاوە پاتەى لاستیك و ئەدیداسیان دڕیوە , بەبێ ئەوەى قسەكانیشى هیچ بایەخێكیان هەبێت , ئەم پیاوە كە بۆتە ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى لەبەر خەبات و قارەمانێتى و پیاوەتى نیە بەڵكو دوو شانسى هەبوو یەكەم تەكەتول و دووەم بادینانى ئیتر ئەمە بۆتە تەسكیەى ئەم پیاوە , ئەمانە هیچ نیە , بەڵام ئەو ویزە ویزەى ڕۆژانە دەیكات لە سایتە پڕ درۆینەكەى مەلا بەختیارەوە ئەوەبۆتە هۆى بێزاركردنمان و ئەویش وەكو مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانى و دەهۆڵ كوتەكانى بەردەستیان ڕۆژانە قسە بە ڕۆڵەكانى ئەم شارە دەڵێن , وەرە سەیرى بكەن هیچ یەكێك لەوانە خەڵكى ئەم شارە نین , بەڵام لێرە ئەژین و لێرەش دەیان شوێنى باشیان بۆ خۆیان داگیر كردوە , ئەو تۆزە هەیبەتە ماویانە بەم شارەوەیە كەچى ئەوەندە سپڵە و بەد نمەكەن ڕۆژانە بەربونەتە گیانى تێكۆشەرانى سلێمانى , عارف بە كاك نەوشیروان دەڵێ ((نهوشیروان مستهفا ئهگهر بڵێت لهیهكێتیدا دهسهڵاتم نهبووه قسهكهی له ڕاستییهوه دوره و كاك نهوشیروان نهك جێگری سكرتێری گشتی بوو، ، بهڵكو گشتی سكرتێری موكهڕهڕ بوو)) عارف باش ئەزانێ و ئێستاشى لەگەڵدا بێت بە تایبەت لە دوایى ساڵى 1991 وە لەناو یەكێتیدا تاڵەبانى حسابى بۆ كێ كردوە ؟ ئەگەر خۆتان نەخڵەتێنن باش لەو ڕاستیە دەزانن تاڵەبانى خراپترین دكتاتۆرى ناوچەكەیە و ئەوەى حساب بێت بۆ مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتیەكەى ناكات بە ئێستاشەوە كە نەك جێگرێك بەڵكو دوو جێگرى هەیە , ئەم پلەیەش تازەیە و وابزانم لە پەیڕەودا نیە و داهێنانێكى نوێ یە ((سكرتێری گشتی موكهڕهڕ)) ئەم خۆخەڵەتاندن و خۆ لە خشتەبردنەبەسە و كۆتایى پێ بهێنن لە ناوچەكەدا تاڵەبانى و بارزانى خەریكە ئەبنە ترسناك ترین دیكتاتۆر كە هیچ حسابێك بۆ چوار دەورەكەیان ناكەن , بەس پێم بڵێ كەى تاڵەبانى حسابى بۆ جەنابت كردوە تا بۆ نەوشیروانى بكات , بۆ نەوشیروان مستەفا ئەگەر بیزانیایە ئەو قسەیەى تۆ تەواوە بۆ وازى ئەهێنا , دەمێكە نەوشیروان مستەفا ئەیەوێت گەندەڵى چارەسەر بكات بەڵام بەردەوام تاڵەبانى و هەندێك لەوانەى چوار دەورى تاڵەبانى ڕێگر بوون لە چارەسەر كردنى گەندەڵیدا چونكە كەسێك خۆى گەندەڵً بێت قەت ناتوانێ گەندەڵى لەناو بەرێ , ئەوانەش بەردەوام لە بیرى پارە خواردن و خۆ دەوڵەمەند كردندا بون بۆیە قەت ناتوانن دژى گەندەڵى بن و ئەوانەشى دژى گەندەڵین جێگایان نابێتەوە , بچوكترین نمونە وەزیردادو داواكارى گشتى حكومەتەكەتان داواى كردوە عومەر ى فەتاحى بدرێتە دادگا لە سەر دزینى 18ملێون دۆلار كەچى تاڵەبانى پشتگیرى لێ دەكات و ئەڵێت ئەوانەى وا دەڵێن ئەوە درۆ ئەكەن , ئیتر چۆن ڕێگا ئەدات گەندەڵى چارەسەر بكرێت دەى ئەگەر ئێوە ڕاست ئەكەن بە دوو جێگرەكەى ئێستا ى تاڵەبانیەوە دژى ئەم هەڵویستەى تاڵەبانى بوەستنەوە و پێى بڵێن دەست وەرمەدە كاروبارى یاسا و دادگاوە , ئێ ئەو كاتەش بۆكاك نەوشیروان هەمان كارى دەكرد , بەڵام دیارە تۆ ئەو كاتە هیچ نەبویت و وابزانم عەسكەرى فیرار بویت ئاگات لەم شتانە نەبوو , ئەگینا باش ئەزانیت تاڵەبانى كەسێكە قەت حسابى بۆ هاوڕێكانى نەكردوە و باش ئەزانى هەزارەهائیشى قۆڕى كردوە و قەت نەگەڕاوەتەوە بۆلاى ئێوە و پرسى بەكەسیش نەكردوە ئیتر بۆ درۆ مان بۆ دەكەیت ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست