هەر لە پشووى بارزانیمان كەم بوو
Friday, 13/03/2009, 12:00
پەرلەمانە داماوەكەى كوردستان ئەو پەرلەمانەى مل كەچى دیكتاتۆرەكانى كوردستانە و بە فەرمانى بنەماڵەكان ئەجوڵێتەوە بێ ئەوەى بیر لە هەستى میللەتێكى خاوەن سەدان هەزار شەهید بكەنەوە بە فرمانى بنەماڵەى بارزانى ڕۆژێكیان كردوە بە پشوو بۆ كێ ؟ بۆ ئەو بەناو سەركردەیەى هەرچى نەهامەتى و نەگبەتى هەبوو لە سەر دەستى ئەوو كوڕو كوڕەزاكانى بەسەر ئەم میللەتەدا هاتوە , مەلا مستەفا بێجگە لەوەى سومبولى خیانەت و نەهامەتى بوو هیچى تر نەبوە ,ئەم میللەتە سەدان ساڵە شەهید و قوربانى ئەدات , كەچى بنەماڵەى بارزانى بۆ هیچ یەكێك لەوشەهیدانە بە تاك یان كۆمەڵ ڕۆژێكیان نەكردوە بە پشوو بەڵام بۆ ئەو سەركردەیەى لە پرۆسەیەكى خیانەتكارانەدا بۆ دزینى سەروەت و سامانى شۆڕشى ئەیلول ئاشبەتاڵى بەو شۆڕشە گەورەیە كرد ,هیوا و ئاواتى میللەتێكى لە گۆڕ نا , ئەنفال , هەڵەبجە , بارزانیەكان ئەمانە لاى بنەماڵە خائینەكەى بارزانى هیچیان گرنگیان نەبوو بەڵام تەنها مەلا مستەفا شەهیدى گەلە بۆیە ئەبێت ڕۆژێكى بۆ بكرێت بە پشوو , ئەویش ڕۆژى لە دایك بوونى بە مەرجێِك كەس نازانێ لە چ ڕۆژێكدا لە دایك بوەو چۆنیش لە دایك بوە , ئەوەى مێژووى مەلا مستەفا بزانێ باش ئەزانێ ئەو پشووە شایەنى نیە , چونكە مێژووى ئەو پیاوە مێژوویەكە پڕیەتى لە جاشایەتى و خیانەت بەرامبەر بە كوردەكانى هەر چوار پارچەى كوردستان , ئاخر ئافەرین پەرلەمانە میقات كراوەكە بۆ هەڵەبجە كە پێنج هەزار گیانى پیرۆزى تیا بوو بە قوربانى ڕۆژێكیان نەبێت , 182 هەزاركوردى ئەنفال كراو ڕۆژێكیان نەبێت , تەنانەت بۆ ڕۆژى شەهیدانى تر ئەو شەهیدانەى ئێستا سەرانى كورد لە سایەى خوێنى ئەواندا بونەتە ملێونەر ڕۆژێكیان نیە كەچى ڕەمزى خیانەتى كورد مستەفا بارزانى ڕۆژێكى هەیە , ئەگەر ئەم پیاوە لە سەنگەردا بمردایە هەقى بوو , ئەگەر پەتى سێدارەى لە مل بنایە هەقى بوو بەڵام دوایى شكستێكى گەورە و ماڵ وێرانیەكى گەورە بۆ كورد , دوایى دزى ئەو هەموو سەروەت و سامانەى ئەو شۆڕشە كەس نەیزانى چۆن منار بوەوە , هەڵەبجە كوردى بە دنیا ناساند نەك مەلا مستەفا , كەچى بۆ هەڵەبجە پشوو نیە بۆ مەلا مستەقا ڕۆژێك هەیە , بنەماڵەى بارزانى ئەیانەوێت بە زۆر مەلا مستەقا بكەنە ڕەمز بەڵام لاى ئێمە مەلا هەر ڕەمزى خیانەت و جاشایتیە نەك ڕەمزى خەبات , لە دوایى خۆشى نەوەیەكى بەجێ هێشتوە ئەڵێى داشە هارەن لە دزى , خیانەت , ووڵات فرۆشى درێغیان نەكردوە , ئەوەى مەلا مستەفا و كوڕەكانى بە سەر ئەم میللەتەیان هێنا تەنها بەعس بە سەرى هێناوین , بۆ دەبێت ئەم خائینانە ئاوا پیرۆز بكرێن , هەر لە كوردا سەدان سەركردەى قارەمانتر , بە شەرەف تر , لە مەلا مستەقا هەبوون كەچى لەبەر ئەوەى كەس نیە ئاوا پیرۆزیان بكات ڕۆژێكیان نیە , بەڵام كوڕانى مەلا بە زۆر ئەم ڕۆژەیان بە سەر خەڵكدا سەپاندوە , ئاخر ئەمە پەرلەمانە ئێمە هەمانە نەتوانن لە ئاست ئەم ناهەقیەدا قسەیەك بكەن , هەموویان بە هەڵەبجەوە خۆیان با دەدەن كەچى ناتوانن یەك سەعاتى بۆ بكەن بە پشوو تەنها چەند سانیەك بە پێوە وەستان و بەس بەڵام بۆ مەلا مستەفا ئەبێت ڕۆژێِك خەڵك پشوو بدات , مادام ئەم پەرلەمانە ئەمەندە لاوازە هەقە بۆ هەموو سەركردە دزو خیانەتكارەكانى تر یش ڕۆژێك دابنێ , وە هەقە ڕۆژێكیش دابنێن و بیكەن بە پشوو بۆ خیانەتەكانى بارزانى باوك و كوڕ چونكە ئەمە مێژووى بنەماڵە یە نەك شۆڕشگێڕێتى و خەبات , ئەگەر فریاى ئەوەش نەكەوتن باڕۆژى 14/3 ناوبنێن ڕۆژى خیانەتى بارزانى , قازى محمد سەركردە تر بوو یان مەلا مستەقا , شێخ محودى نەمر یان شێخ سەعید بە هەڵویست ترو شۆڕشگێر تر بوون یان مەلا مستەفا , بۆ بۆ ئەوان هیچ شتێك نیە بەڵام ڕەمزى خیانەت ڕۆژێكى هەیە, كەى ئەم میللەتە لە خۆى دەپرسێ ؟ كەى پەرلەمان بیر دەكاتەوە ؟ سبەینێ مەسعود و نێچیرو مەسرورو سیداد و دڵشادیش بمرن ئەبێت ئەوانیش ڕۆژێكیان هەبێت , بۆ مردن و لە دایك بونیان ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست