تكایە جارێكى تریش نان بڕاوەكان نان بڕاو مەكەن
Thursday, 31/12/2009, 12:00
خەڵكینە تۆزێ بەم قسەیەى بەناو سەرۆكى هەرێمەكەمان پێ بكەنن كە ئەڵێ ((نانبڕین دیاردهیهكی ناشرینه و نابێت بمێنێت)) , كێ لەم قسەیە تێ دەگات , تۆیەك سەرۆكى ئەم هەرێمە بیت ,خاوەن قەرارو خاوەن حكومەت خۆت بیت , باڵاترین دەسەڵات بیت لەم هەرێمەدا كەچى لەبەر چاوى تۆو لە ژێر دەسەڵاتى هەرێمەكەى تۆدا بە هەزاران كەس سزاى سیاسى ئەدرێن و نان بڕاو ئەكرێن ,بەكادرى حیزبى و پۆلیس و پێشمەرگە و مامۆستا و فەرمانبەرەوە ,ئەوا نزیكەى یەك ساڵە ئەو نان بڕاوانە لە خراپ ترین حاڵەتدا ئەژین , نەوەكو ئێوە توانیویانە جەژن بكەن , نە ئەتوانن ماڵ ومناڵەكانیان بەخێو بكەن , كەچى تازە دێیت و وەكو ئەوەى كابرایەك بیت هیچت بە دەست نەبێت و تەنها قسە بزانیت , ئەم قسەیەى تۆ ئەیكەیت ئەو میوانانەى كە دەهاتنە كوردستانیشەوە هەمان قسەیان ئەكرد ,ئەوقسەیەشى كە كردوتە تەنها بەكار هێنانى ئێمەیە وەكو مزایەدەیەكى سیاسى و فشارێك بۆ سەر یەكێتى ئەگینا هیچ بەهایەكى ڕاستە قینەى نیە , تۆ ئەگەر بەڕاست سەرۆكى ئەم هەرێمەیت و دەسەڵاتى باڵا خۆتى و ئەو دیاردەیت پێ ناشیرینە , ئەوا ئەتوانیت بڕیارێك بدەیتە حكومەتەكەت بۆ ئەوەى پارەى ئەو كەسانە بگێڕنەوە , ئەوەتا پۆلیسە داماوەكان بێجگە لەنان بڕین موچەكەشیان دزین كەواتە ئەوان دووجار نانیان بڕاوە, بۆ لێپرسینەوە ناكەیت لەو دەزگایەى ماوەى چەندمانگێكە موچەى خەڵكیان بڕیوە و ناشیگێڕنەوە بۆ بانك كە ئەمە سەرتاپا پێچەوانەى یاسا و ڕێنماییەكانى ئێوەیە , تا دواجار ئەو پارەیە حەپەلوش كرا, ئەگەر ئێوە ڕاست دەكەن و ئەو دیاردەیەتان پێ ناشیرینە فەرموون پارەى ئەو خەڵكە بگێڕنەوە, ئەوانە هەموویان موچە خۆرى حكومەتەكەى تۆن و لە سایەى دەسەڵاتى تۆشدا ئێمەیان نان بڕاو كردوە , تۆ ئەزانیت ئێمە چۆن ئەژین , تۆ ئاگات لێیە ئەو نان بڕوانانە لە چ ڕەوشێكى خراپدا ژیان ئەگوزەرێنن, ئاگات لێیە هى وایان تیایە نەیتوانیوە مناڵەكانى بنێرێتەوە بۆ قوتابخانە , تۆ ئاگات لێیە ئەو نان بڕاوانە دوو جەژنە جەژنیان نەكردوە, نەخێر بێ ئاگان و ئێستاش ئێمە وەكو فشارى سیاسى بەكار ئەهێنن, تۆ سەرۆكى ئەم هەرێمەیت یان تاڵەبانى , تۆ لەم كوردستانە خاوەنى بڕیاریت یان تاڵەبانى , ئەگەر خۆت بە هەموو شتێك ئەزانى لەم ووڵاتەدا فەرموون بڕیارێك دەربكەن و پارەى ئەو نان بڕوانەبگێڕنەوە تا ئەوانى تریش نەدزن, شورەییە بۆ ئێوە هەزاران كەسى ئەم ووڵاتە ى تۆ تیاى سەرۆكى هەرێمیت نان بڕوا بكرێن, من تێ ناگەم كەى ئەوە ئێوە بوون ئەو جۆرە شتانەتان بەلاوە ناشیرین بێت ئەگەر هەستتان بە ناشیرینى بكردایە ئەبوایە تۆ قبوڵت نەكردایە ,بەڵام پاش ساڵێك و ئەویش پاش ئاڵۆز بونى پەیوەندیەكانتان لەگەڵ یەكێتى تازە دان بەوەدا ئەنێیت كە ئەم دیاردەیە ناشیرینە ,نەچوە بچێ ئەگەر ئەتانەوێ جوانى بكەنەوە و ئەو پەڵە ناشیرینە بەسەر دەموچاوى خۆتانەوە لابەرن ئەوە موچەى ئەو كەسانە بگێڕنەوە كە لە پێناوى جوان كردنى ئەم كوردستانەدا و لە پێناوى بنەبڕ كردنى گەندەڵیدا نان بڕاو كران , من تێ ناگەم بۆ نایكەن , پارە لاى خۆتانە , بڕیار لاى خۆتانە , ئیتر بۆ ئەم ناشیرینەیە ئەهێڵنەوە ,ئێوە ڕاست ناكەن , ئێوە مزایەدە بە ئێمەوە ئەكەن , ئێوە ئەتانەوێ ئێمە وەكو كارتێكى فشار بەكار بهێنن و جارێكى تریش نان بڕاو مان بكەنەوە , زیاد لە دوو هەزار كەس نانى بڕاوە , بە هەزاران مناڵ بێ بەش كراون لە خۆشیەكانى ژیان , بە قسەى یەكێتى بێت ئێمە خیانەتكارین ئەى ژن و مناڵەكانمان تاوانیان چیە ؟ بۆ مناڵەكانیشمان سزاى سیاسى ئەدەن , سەرۆكى هەرێم قسە هیچ نیە , كردوە گرنگە , ئەگەر تۆ ئەوەت پێ ناشرینە فەرموو جوانى كەنەوە ,ئەگەریش نایكەن تكایە ئەم جارەش نان بڕاو مان مەكەنەوە , تكایە مەمانكەن بەكارتى فشار بۆ سەر یەكتر ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست