مەلا چاودێرو سایتى بەختیارو درۆى بەردەوام
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
لەیەكەم ڕۆژى كردنەوەى سایتە ڕوو زەردەكەى مەلا چاودێردا ,كە بە بەرگێكى نوێ و درۆیەكى تازە وە بۆمان هاتەوە , هەموو ئیش و كارى ئەم سایتە و مەلا بەختیار تەنها هاتۆتە سەر ئەوەى درۆ بۆ گۆڕان هەڵبەستن و هیچى تر , لە مەلا بەختیار وایە بە گەڕانەوەى چەند كادرێكى گۆڕان ئیتر گۆڕان نامێنێ , بابە ئەوە بزانن تازە گۆڕان تەنها هى چەند كادرێك نیە ,گۆڕان لە هەنگاوى یەكەمیدا بوە پشت و پەنا ى میللەتێك و یەكەم هەنگاوى نیو ملێون دەنگى هێنا , كەواتە گۆڕان تازە هى خەڵكە و خەڵكیش خاوەنیەتى , لە دنیادا وایە هەمو حكومەت و حیزبێكى دیكتاتۆر و دزو گەندەڵ كە دروست دەبێت یەكسەریش هێزێكى تر دروست دەبێت بۆ ئەوەى گۆڕان لەو سیستەمەدا بكات ,خەڵك لەو هەموو ناهەقى و ناعەدالەتى و دزى و گەندەڵى و بەدڕەوشتیانەى ئێوەوەیە داواى گۆڕانى كردوە , ئەوە كاك نەوشیروانیش نەیكردایە هەر ئەبوایە كۆمەڵێك پەیدا بونایە و ئەوەیان بكردایە , ئەى ئێوە بەتەمان تاماون ئاوا بە ئاسانى بیخۆن و كەسیش نەوێرێ قسەیەك بكات, خەڵكەكە ئامادەى تیابوو هەریەكەم ڕۆژى بانگەشە ئەو هەموو خەڵكە ڕژانە سەر جادە , ئەگەر گۆڕانیش نەبوایە ئەوا ئێمە هەر دەنگمان بەو حیزب و حكومەتە نا ئەدا كە هەژدە ساڵە بەس ئەدزێ , وەكو ئێوەخەساون ئێمە وانین , تازە ئەو میللەتە نەماین كە بە دەهۆڵى ئێوە هەڵپەڕین , حەز دەكەم هەموشتان دڵنیا بكەم , تازە گۆڕان بە ئێوە لەناو ناچێ , ئەگەر كاك نەوشیروانیش نەیكردایە ئەوا خەڵك بۆتان دەڕژایە سەر شەقامەكان , ئەبێ تاماون مەمنونى كاك نەوشیروان و گۆڕان بن كە ئەو بزوتنەوەى ڕێكخست ,كارە قێزەونەكانى ئێوە و توڕەیى جەماوەر هەر دەمێنێ , گۆڕان هەر تەنها هى ئەو چەند كادرە نین كە هاتونەتە باوەشى ئێوە و خۆیان تەسلیمى ئێوە كردۆتەوە , گۆڕان تازە هى خەڵكە , ئەوانەى كە بە حساب گۆڕانن و دێنەوە بۆ لاى ئێوە ئەوە گۆڕانى تەواو نین , ئەو كاتە كە هاتینە دەرەوە , هەتا ئەم ساتە چ گۆڕانكارییەكتان كردوە تا ئەوانە دڵیان پێى خۆش بێت , من نازانم چى ڕووى داوە و چى گۆڕاوە , ئەوەى كە دێتەوە خۆى دەخڵەتێنێ , ئاخر چیتان بینى وا ئەگەڕێنەوە , كە حەزتان لەو بەزمە بوو بۆ هاتنە ناو گۆڕانەوە , هەندێك لەو كەسانە بۆ ئەوە هاتبون لێرە ببنبە هەموو شتێك بەڵام لێرە ئەوە نیە بۆیە ملیان نەوى دەكەن و جارێكى تر دێنەوە , هونەرمەندێك هەبوو ئەیوت من دەنگ ئەدەم بەوانەى گیرفانیان بەتاڵە , بەڵام نەیتوانى تاسەر لەگەڵ ئەو گیرفان بەتاڵانە بمێنێتەوە و لەبەرەى میللەتدا نەمایەوە ,جارێكى هونەرەكەى هەراج كردەوە , كاتێك خەڵك شتێك ببینێ ئەو كاتە بشگەڕێتەوە قەیدى ناكات , بەڵام لەو ڕۆژەى هاتوینەتە دەرەوە هەتا ئەم ساتەش هیچم نەبینیوە و هیچیش ڕووى نەداوە , جەلالیەكان هەر جەلالیەكانن , دزەكان , گەندەڵەكان , خاوەن فایلەكان هەر ماون , بگرە ئەوەى عومەر فەتاحیش زیادى كردوە , ئیتر گۆڕانكارى چى بوە تا من جارێكى بگەڕێمەوە ئەو سەنگەرەى گەندەڵى بۆگەنى كردوە , گۆڕان تازە بۆتە بزوتنەوەیەكى جەماوەرى گەورە , وا بە ئاسانى لە ناو ناچێت , شتێك پێویستى خەڵك بوو كەس ناتوانێ لەناوى بەرێت , لاواز ئەبێت بەڵام لەناو ناچێت , بەو چوار كادرەى هەولێریش كە گەڕاونەتەوە , گۆڕان و گردەكەى هەولێر ناڕوخێ , ئێوە پەلەمەكەن با ئەم جارەش ئەم هەڵبژاردنە بكرێت , ئەو كاتە یەكتر ئەبینین , كاكە مەلا حیكمەت دڵخۆشى خۆتان بەمە بدەنەوە تا هەڵبژاردنێكى تر ئەو كاتە ئەبینین , گردەكەى هەولێرى گۆڕان ڕوخاوە یان نا, ئەو كاتە ئێوەش كە لە گوێى مامەتاندا نوستون خەبەرتان ئەبێتەوە , حیزبێك لە سەر خەیاڵ بژى , بەردەوام بونى زەحمەتە , ئێوە كادرەكانى گۆڕِان مەگێڕنەوە ئێوە لەو هۆكارانە بگەڕێن كە گۆڕانى تیا لە دایك بوو , بە چوار كادرو ئەو بگرە كورسیەكى تریشتان زیاد كرد سودى نیە , ئێوە بچنە ناو خەڵكەوە بزانن ئێوە ئێستا چین و كێن ؟ بزانن چەندەنامۆن بە خەڵك , بزانن خەڵك چۆن قێزتان لێ دەكاتەوە , ئەگەر بەتەماى ئەوەبن بەو چەند كەسەى كە دەگەڕێنەوە هەستنەوە ئەوە لە گوێى مامەتانا نوستون , ئەوە دادى ئێوە نادات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست