کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموو شایەتى ئەدەین كە مەسعود لەسەر بنجى خۆى ڕواوەتەوە

Thursday, 05/11/2009, 12:00


برادەرێك بە ناوى نەجم الدین شێخ بزێنى نوسینێكى نوسیوە بە ناوى ((سەرۆك سەلماندى كە گیا لە سەر بنجى خۆى دەڕوێتەوە)) ئەم برادەرە نوسینەكەى ئەوەندە بەلاوە جوانە ناردویەتى بۆ هەموو ماڵپەڕەكان ,ئەم نوسەرە هاتوە بەراوردى غاندى و مەلا مستەفاى كردوە و ئەڵێ ((زۆر به‌ڕاستی ئه‌زانم، ئه‌گه‌ر بڵێم بارزانی به زیاتر نه‌زانم، به که‌متریشی نازانم له غاندی)) و كۆمەڵێك نمونەشى ڕیز كردوە و ئەیەوێت بە زۆر پێمان بڵێ مەلا مستەفاش وەكو غاندى و بگرە زیاتریش بوە , جا وەرە مێژوو ى ئەو دوو پیاوە بخوێنەوە هیچیان لەیەك ناچێ , كاك نەجم الدین تەنها سێ خاڵى باس كردوە بەڵام نەهاتوە پێمان بڵێ ئایا غاندیش شەڕى ناوخۆى كرد , ئایا غاندیش سۆرانیەكانى میللەتەكەى بە قوندەر حساب كرد , ئایا غاندیش ئاشبەتاڵى كرد و بە دەیان ملێۆن دینارو دۆلارى ئەو شۆڕشەى حەپەلوش كرد و ناردى بۆ بانكەكانى دەرەوە , ئایا غاندیش تێكۆشەرانى نەتەوەكەى شەهید ئەكردو تەسلیمى داگیر كەرەكانى كردنەوە , ئایا بە زیندوێتى تێكۆشەرانى پارچەیەكى ترى ووڵاتەكەى تەسلیمى داگیر كەران كردەوە , ئایا لە پێناوى مانەوەى خۆیدا دەیان هەزار گەنجى ئەم ووڵاتەى بە كوشت دا لە شەڕى ناوخۆ دا , ئایا غاندیش چوە لاى داگیر كەرەكانى و بڵێ كارى من تمام شود , قەت بە داگیر كەرانى ووڵاتەكەى ووتوە من قەیتانى پێڵاوەكانتانم و ئێوە چى ئەمر ئەكەن من ئەوە ئەكەم , بێگومان غاندى هیچ یەكێك لەمانەى نەكردوە بەڵام مەلا مستەفا ئەمانەى بە زیادیشەوە كرد , غاندى لەبەر خاترى میللەتەكەى كە برسى بون گوێنى كرد بە جل و كراس و ئەیپۆشى بەڵام مەلا مستەفابە دەیان ملێون دینارو دۆلارى ئەم میللەتەى دزى , ئەوەى جاشى دروست كرد مەلا مستەفا و ئەو بنەماڵە خائینە بوون , زۆربەى ئەوانەى بونەجاش بە مام جەلال و برایم ئەحمەدیشەوە لەبەر زەبرو زەنگى مەلا مستەفابوو . ئەوە زۆربەى عەشیرەتەكانى بادینان بزانن بۆ بونەتە جاش , باوكێك ئاوا بوبێت ئەبێت مەسعودیش لە سەر ئەو بنجە بڕوێتەوە ,هەق بوو كاك نەجم الدین بەراوردێكى كوڕەكانى غاندى و كوڕەكانى مەلا مستەفاشى بكردایە بیزانیایە هیچ یەكێك لە كوڕەكانى غاندى وەكوكوڕەكانى مەلا مستەفا سوپاى بەعس و توركیان هێناوەتە سەر ووڵاتەكەى خۆیان , هیچ كوڕێكى غاندى شانازى بەوەوە كردوە كە 3500 جاش و چەكدار و پیاوى خۆى بە كوشت داوە لە پێناوى داگیر كەرێكى وەكو توركیادا , هیچ كوڕێكى غاندى پێش پاسدار ئەكەوت بۆ گەڕان بە شارەكانى كوردستاندا بە دواى دیموكرات و كۆمەڵەدا , هیچ كوڕێكى غاندى بە سوارى دەبابەى بەعسەوە پەرلەمانى ووڵاتەكەیان ئەتك كردو داگیر كرد , هیچ كوڕێكى غاندى موچەكەیان سەدان دەفتەر دۆلارە , هیچ كوڕو كوڕەزایەك و خزمێكى دورو نزیكى غاندى مانگانە لە داهاتى میللەت موچەیان هەیە ,كوڕەكانى غاندى بە دزى میللەتەكەیانەوە نەوتى ووڵاتەكەیان تاڵان فرۆش ئەكەن , شتى تر زۆرە بەراوردى بكەین , دیارە كوڕەكانى غاندى ئەمانەیان نەكردوە بەڵام نەوەكانى مەلا مستەفا بە زیادیشەوە ئەمەیان كردوە , غاندى خۆى ئەمانەى نەكرد بۆیە نەوەكانى لە سەر بنجەكەى ڕوانەوە و ئەوانیش كارێكیان دژى میللەت نەكرد بەڵام مەلا مستەفا لەو بارەیەوە كامل مواسەفات بوو بۆیە مەسعودیش لە سەر هەمان بنج ڕوایەوە , سەیرى ئەم دێڕەى ئەم نەجم الدینەكەن ئەڵێ ((دڵسۆزی و ملکه‌چی گه‌لی هیند، به‌رانبه‌ر به غاندی، له %100 ت جیاوازی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ دڵسۆزی و ملکه‌چی گه‌لی کورد به‌رانبه‌ر به بارزانی)) ئاخر گەلى هیند كە دڵسۆزى سەرۆكەكەیان بوون زانیان سەرۆكەكەیان چۆنە , ئێمەش باش ئەزانین سەرۆكەكەمان چۆن بوە , ئەوان تاماون دڵسۆزن بۆ غاندى بەڵام ئێمەنا چونكە ئەوەى بنەماڵەى بارزانى لە كۆن و نوێدا بەسەر ئەم میللەتەیان هێناوە هى ئەوە نیە بیەڵیت لەم ووڵاتەدا بژین , ئەوەى مەسعود كردویەتى ئەو خیانەتە گەورانە كەس نەیكردوە ئەم سەرۆكە هى ئەوەیە خەڵك دڵسۆز و مل كەچى بێت , بۆ ئەبێت میللەت مل كەچى سەرۆكێك بێت كە 31ى ئابى كردبێت , ئەو مل كەچیە بۆ جەنابتان باشە نەك بۆ میللەت , بە ووتنى دوو دێڕ لە سەر كەركوك نابێتە ئەوەى مەسعودمان لێ بكەیتە ئەو قارەمانەى بە غاندى بیشوبهێنێ ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە