ڕووت ڕەش بێت زەمانە فوئاد معسومیش بەڵگەى پێیە
Saturday, 09/01/2010, 12:00
كەسێك هەیە هەمووتا ن باش ئەیناسن وابزانم ناوى فوئادى مەلا مەعسومە و ئەڵێ ئەندامى مەكتەب سیاسى یەكێتیم , ببورن یەكێتى نا جەلالیەكان , چونكە ئەمانەى ئیستا جەلالین نەك یەكێتى , لەڕادێوى گەلى كوردستانەوە كەوتە قسە ,بەڵام قسەكانى وەكو خۆى بۆگەن و ناشیرین و قێزەون , پیاوە پەمەییەكە كۆمەڵێ قسەى بێ مستەواى وەكو خۆى ڕیز كرد,ئەڵێ (ئهگهر ناچار بكرێین به ئهرگۆمێنتی زۆرو زهوهند ههموو راستییهكان دهسهلمێنین) ئەمە مەبەستى كاك نەوشیروانە چونكە تەواوى قسەكانى لە سەر وەڵامەكەى كاك نەوشیروان بوو بۆ سەرۆكە خەڵەفاوەكەى تاڵەبانى ,سەیرى گێلێتى ئەم پیاوە , قبوڵیەتى ئاغا خەڵەفاوەكەى تۆمەت ببەخشێتەوە بەڵام قبوڵى نیە وەڵامیان بدرێتەوە, ئەم پیاوە خۆى سەركردایەتى شەڕى هەڵەبجەى كردوە و بە قسەى پیشمەرگەكانى ئەو شەڕە تەنانەت ئەم فوئاد مەعسومە بەشدارى تاڵانى ماڵ ودوكان و بانكەكەى هەڵەبجەشى كردوە و شایەتیش هەیە , ئەوەندەى ئێمە شارەزاى مێژووى ئەم پیاوە پەمەییە بین لە شاخ كەس نەیئەبینى و لە هیچ شتێكدا دەورى نەبوو , تەنها ئەوەى هەڵەبجەى لێ دەرچێ , بزانن ڕاستگۆى كاك نەوشیروان و دووڕوویى ئەمانە , كاك نەوشیروان لەوەڵامەكەیدا ئۆباڵى ئەو تۆمەتەى خستۆتە سەر شانى بەعس , كەچى تاڵەبانى و فوئاد مەعسوم لە كۆڵى بەعسى دەكەنەوە و پاكانە بۆ ئەوانە دەكەن كە ئێستا دادگایى دەكرێن و دەیخەنە سەر شانى كاك نەوشیروان , ئەوە ڕاست گۆیى ئەو و ئەوەش درۆكانى ئەو دوو سەركردە نەزان و خەڵەفاوە ,من پێم باشە ئیتر كاك نەوشیروان لە ڕێگاى دادگاوە ئەم مەسەلەیە چارەسەر بكات , هەرچەندە وەڵامەكەى كاك نەوشیروان ئەو وەڵامە بوو كە هەموویانى تەزاند و زۆر خاڵى بۆ هەموو لایەك ڕوون كردوە , بەڵام ئیتر پێویستە ئەمە بدرێتە دادگایەكى عادیلانە بۆئەوەى ئەمانە دەم كوت بكرێن , نازانم ئەم پیاوە پەیوەندى بە م جۆرە ئێشانەوە چیە بڕۆ لە بەغداد بە خۆت و كچەكانتەوە خەریكى گەندەڵى و دزى بن , تۆ پاكانە بۆ تاڵەبانى ئەكەیت لە سەر ئەوەى نەیهێشت جوانەى كچت لە سەر گەندەڵى بدرێتە دادگا , بۆیە وا مل كەچ و مل شۆڕى بەردەمى تاڵەبانى بویت , بیرمە لە چاوپێكەوتنێكدا تۆ كاك نەوشیروانت بە ئەندازیارى ڕاپەڕین وەسف كردو بە نەخشە دارێژەر و سەركەوتنى بەرنامەكانى ڕاپەڕین دات ئەنا كەچى ئێستا خێرە واپەشیمان بویتەوە , ئەم دوو ڕوویەى جەنابت ماناى چیە , ئێستا درۆت كردوە یان ئەو كاتە, كامیان پێمان بڵێ , فوئاد ئەڵێ ((كه بهڕێز مستهفا له بهرپرسیاریهتی رووداوه گهورهو گرانهكان پشكی شێری بهردهكهوێت، لهوێدا ئاماژهی به كارهساتی كیمیابارانی ههڵهبجه كردو روونی كردهوه كه خۆ دزینهوه ناتوانێت ئهستۆپاكی بسهلمێنێت، وهك چۆن تاوانباركردنی هاوڕێ دێرینهكانی ناتوانێ گۆڕهپانی سیاسی نهوشیروان پاك بكاتهوه.)) با منیش یەك پرسیار لەو پیاوە بكەم تۆ سكرتێرى شۆڕشگێڕان بویت و تاڵەبانیش سكرتێرى یەكێتى و نەوشیروانیش سكرتێرى كۆمەڵە , ئەگەر نەوشیروان پشكى شێرى بەربكەوێت ئەى ئێوە چیتان بەردەكەوێت , ئەگەر ئەو زۆرینەى پشكەكانى بەربكەوێت ماناى وایە ئەو كاتە هیچ نەبون و تەنها نەوشیروان هەموو شتێك بوە , پلەى تۆ و نەوشیروان وەكویەك بوە , هەر بڕیارێك درابێت تۆش ئامادە بویت ئیتر بۆ خۆت ئەدزیتەوە , كەواتە ئێوە ئەو ڕاستیەتان سەلماندوە كە ئێوە لە شاخ هەر خەریكى خۆ بەخێو كردن بون و هیچ نەبوون و هەتاو لێى نەداون , ئەم یەكێتیەش كە ئێستا تۆ و براو كچەكانت بەرەكەى دەخۆن نەوشیروان گەیاندویەتیە ئەم ئاستە و ئێوە هیچ نەبوون , بۆ خێرو بێرەكەى ئێستا , بۆ دزى و گەندەڵیەكانى ئێستا بەشى نەوشیروانى تیا نیە , بەڵام شتەكانى ئەو سەردەمە پشكى شێرى بەر نەوشیروان ئەكەوێ ,هەموو پێشمەرگە دێرینەكان ماون و شایەتى ئەوە ئەدەن كە ئەوەى تۆش و تاڵەبانى ووتوتانە سەر لەبەر درۆیە , ئێمەش و خەڵكیش ئێوەش ئەناسین و نەوشیروانیش ئەناسین, چیشت پێیە بەرى بدەرەوە مەترسە , بۆچى ڕاوەستاوى , كێ دەستى گرتویت ,دیارە تۆش پێویستت بەشەحنێكە بۆئەوەى تۆش سڕببیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست