مزایەدە كردنى سەرۆكەكان عەیبە نیە ,كە باست كردن عەیبەیە
Thursday, 17/12/2009, 12:00
خیانەت كردن و مزایەدە كردن بە سەر ئەم میللەتەوە هەر كەسێك بیكات نەك خۆى بەڵكو حەوت پشتیشى خائین و جاش و میللەت فرۆش بوە , ئەوەى كە ئەم خیانەتەش بە دڵسۆزى بۆ سەركردەكان حساب بكات , لەوان خراپ ترە , ڕۆژانە دەیان ووتارى قەڵەم فرۆشەكان ئەخوێنینەوە كە ئەم خیانەتە بە نەبەردێكى گەورە حساب دەكەن , بەڵام نازانن ئەمە موزایەدەیە بە خوێنى شەهیدەكانەوە , لە گەورە تا بچوكى ئەم میللەتە ئەو كارەى تاڵەبانى و بارزانى دەرهەق بە كورسیەكانى كورد كردیان بە خیانەت ئەزانن , تەنانەت كادرەكانى خۆشتان ئەمەى تاڵەبانى و بارزانى بە فێڵ كردن و فەوتاندنى هەقى كورد حساب دەكەن , وەرن ووتارى ئەو كەسانە بخوێنەوە كە ئێستا باڵادەستن لاى یەكێتى و پارتى , كەچى قەڵەم فرۆشێكى وەكو سترانى كوێخا عبداللەى ئەمنە موخلیسەكەى بەعس باس كردن و ووروژاندنى ئەم بابەتە لە لایەن لیستەكانى ئۆپۆزیسیۆنەوە بە موزایەدە حساب دەكات , دوێنێ مەحمود عوسمان ووتى ئەمریكا فێڵى لە كورد كردوە , ئەمڕۆ عارف تەیفور لە ئاوێنەدا ئەڵێ (هیچ زەمانەتێك نییە بۆ وەرگرتنەوەى پۆستە سیادییەكان بۆ كورد) دەیان ووتار ى ترى لەم بابەتە هەیە , تەنانەت مەسعود بارزانى خۆشى ووتى زۆر دڵخۆش نیم , ئاخر ناكرێ بەیەك تەلەفون لە ئەمریكاوە كورد تەنازولى پێ بكرێ ئەمە چیە ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ناوى كورد دەهێنێ , لە كاتێكدا دەیان جارى تریش ئەمریكا ئەمەى كردوە بەڵام كە ئیشەكەى تەواو بوو ئیتر بەڵێن و شتى وا نازانێ , ئەم میللەتە كە بەش خواربوو , هیچى بۆ نەكرا ئەوە ئەو بەڵێنانە بوو كە پێمان درا تەنها بەدەم , دوایش دەستمان لە بنى هەمانە كە دەرچوو ,ئەم جارەش هەروامان لێ دێتەوە , جارى پێشوو كە ئیمزاتان كرد و دواى تاریق هاشمى ڤیتۆى كرد ئەبوایە جارى دووەم ئەوەیان نەكردایە , هەموو كورد مەمنونى تاریق هاشمى بوون ئەوەتاعارف تەیفور ئەڵێ (باش بوو تاریق هاشمى ڕەتى كردوە ,ئەڵێ باش بوو) كەواتە ئەو تاریقە بە قەد سەركردەكانى كورد بگرە زیاتریش خێرى بۆ كورد دایەوە , ئەو خیانەتەى ئەوان كردیان ئەم پیاوە نەیهێشت تێ پەڕێ , بەڵام ئەوەى فریشكى بە خیانەت هەڵدرابێتەوە هەر خیانەت ئەكات ,تاڵەبانى و بارزانیش لەو بابەتەن بۆیەبۆ جارى دووەمیش ڕازى بونەوە , بە قسەى ستران بێت ئەبێت ئۆپۆزیسیۆن هیچ نەڵێ و خەڵك نەوروژێنێ , ستران ئەمە بە موزایەدە ناو دەباو وا دەزانێ ئەمە تەنهابۆبانگەشەى هەڵبژاردنە , نازانێ ئەم خیانەتە لاى میللەت وون نابێت , چۆن شەست وشەشەكەى مامە و 31ى ئابەكەى بارزانى قەت بیر ناچنەوە و وون نابن , ئەم خیانەتەى ئەمجارەش هەر وون نابێت , ڕۆژانە من هەموو ڕۆژنامە و سایتەكان بە سەر دەكەمەوە بێجگە لەو یەك دوو قەڵەم فرۆشەى وەكو جەمال عبداللە و ستران عبداللە زیاتر كەسێكى تر نیە ئەمە بە نەبەردى بۆ سەرانى كورد حساب بكات ,تەنانەت لە كۆبونەوە حیزبیەكانى خۆشتاندا ئەم كارەى سەرانى كورد بە شتێكى خراپ وەسف دەكەن ,خۆ ئەگەر لیستەكانى ئۆپۆزیسیۆنیش نەبوانایە كەسانى تر هەر ئەبون ئەمەیان بكردایە و شەقامى كوردى لێ ئاگادار بكردایەتەوە , لاى سترا ن و قەڵەم سۆزانیەكانى وەكو ستران ئاساییە سەرانى مافیاو خیانەتكارى كورد ئەم مزایەدەیە بكەن , بەڵام ئاسایی نیە كەسێك بڵێت سەرانى كورد هەڵەتان كرد ,كاكە ئێوە خۆتان وا دەكەن خەڵك لێتان بێتەدەنگ , كە ئێمە دەنگماندا بە لیستى جیاواز تەنها لەبەر ئەوەبوو نەهێڵن وا بە ئاسانى خیانەتەكانى ئێوە بە سەرماندا بڕوات , ئەوە سەركەوتنى ئۆپۆزیسیۆنە , نەك موزایەدە , خەڵك ئەوەى دەوێت نەك بێ دەنگى تەنانەت لە ئاست خیانەتەكاندا , لە ئاست دزى و گەندەڵى سەرانى مافیاى كوردو نمونەكانى وەكو ئێوەدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست