تاڵەبانى ناتوانێ تارەت بگرێ كەچى خۆى كاند ید ئەكاتەوە
Wednesday, 03/02/2010, 12:00
یەكێك لە حیمایە هەر نزیكەكانى چوار دەورى تاڵەبانى بۆى گێڕامەوە ووتى ((تاڵەبانى بە هۆى نەخۆشى وقەڵەوییەوە كە دەچێتەتەوالیت ناتوانێ خۆى پاك بكاتەوە بۆیە كەسێكمان بۆ گرتوە هەموو جارێك پاكى دەكاتەوە هەموو جارێك بە سەد دۆلار , بۆ هەرچى شوێنیكیش ئەچێ ئەم كەسە تایبەتەى لە گەڵدایە)) درێژەى پێ دا ووتى ((ئەو كەسەى ئەو ئیشەدەكات زووزوو دوعا دەكات تاڵەبانى توشى سك چوون بێت بۆ ئەوەى ڕۆژانەكەى باش بێت و پارەى زیاتر وەربگرێ)) ئەوە حاڵى سەرۆكەكەمانە كەچى سەعدى پیرە ئەڵێ تاڵەبانى خۆى كاندید ئەكاتەوە چونكە پێك هاتەكانى عێراق پێویستیان پێیەتى و بۆ كوردیش قازانجە , جاخەڵكینە ئێوەحسابى بكەن سەرۆكێك نەتوانێ خۆى پاك بكاتە و ە و هەموو چونە سەر ئاوێكى سەد دۆلار بكەوێ ئیتر بودجەى عێراق چۆن كورت ناهێنێ و میزانیەى پۆستە سیادییەكان چۆن زیاد نابێت , تاڵەبانى نەخۆشە و هەڵگرى چەندین نەخۆشیە , قەڵەوە , تەمەنێكى زۆرى هەیە , بێجگە لەمانە دیكتاتۆرانە دەستى بە سەر دەیان پۆستى حیزبى وحكومیدا گرتوە و دەست بەردارى هیچ یەكێك لەو ئیشانەى نابێت و لە ئەنجامیشدا هەموو ئەو شوێنانەى تاڵەبانى ئیشى تیا دەكات و خۆى بە لێپرسراوى ئەزانێ توشى شكست و داڕمان بوە , سەرۆك كۆمارە , سكرتێرى یەكێتیە , لێپرسراوى دەزگاى دارایى و زانیارى و پێشمەرگەیە , بێجگە لە ووردە ئیشەكانى تر ,كەچى دەست بەردارى هیچ یەكێكیان نابێت , ئاخر كەسێك لە تەمەنێكى زۆر لاوێتیشدا بێت , لەشى ساغیش بێت , فریاى ئەم هەموو ئیشە ئەكەوێت , بێگومان نەخێر , ئیتر ئەبێت ئەو پیرە خەڵەفاوە چۆن فریاى ئەو هەموو ئیشە بكەوێت , ئەوە حاڵى یەكێتیەكەى , ئەو حاڵى ئەو عێراقەى ئەو سەرۆكێتى , ئەوە ئیشەكانى ترى بزانن لە چیا سەركەوتوو بوە , تا جارێكى تر خۆى كاندید بكاتەوە , تەنها یەك شت تاڵەبانى سەركەوتوو كردوە ئەویش بەخشینەوەى پلە و پارەیە , تەنها بە پارە ئەو كەسانەى لە چوار دەورى خۆى هێشتۆتەوە , تەنانەت لەگەڵ عەرەبەكانیش هەر خەریكى بەخشینەوەى سەیارە و پارەیە و بەوەش ئەوانى ڕازى كردوە , ئێستاش بە هۆى تێكەڵ بونى كارەكانى وڕانەگەیشتن بە هیچیان حاڵى ئیشەكانى هەمووى خراپە و خەریكە هەمووى لە دەست دەچێت , سەیرى حیزبەكەى بكەن ,هەر ڕۆژەى كونێكى تێ ئەبێت , هەر ڕۆژەى لایەكى ئەڕوخێ , لە دەستیشى دەرچوە بۆى چارەسەر ناكرێ , بەڵام دەست بەرداریشى نابێت , دارشەقێكى شكاوى خستۆتە ژێر باڵى و هەنگاو بەرەو مردن دەنێ , تاڵەبانى خۆى بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى كاندیدئەكاتەوە , بێگومان بۆ سكرتێرى یەكێتیش هەر خۆى ئەپاڵێوێتەوە , ئەگەر پێى عەیب نەبوایە خۆى بۆ جێگرى سەرۆكى هەرێمیش دائەناو نەیئەهێشت هیچ پۆستێك بەركەس بكەوێت , یەكێتى بەو حاڵەوە , عێراق بەو حاڵەوە پێویستى بەكەسێكى باش هەیە , پێویستى بەكەسێكە هەموو كاتەكانى خۆى تەرخان كات بۆ یەكێكیان , ئەمانە ئەوەندە حاڵیان خراپە كەسى زۆر بە تواناى ئەوێت بۆ چاك كردنى , تاڵەبانى بە لەش زل وبەئەقڵ بچوك هیچى پێ ناكرێ و پێشى چارەسەر ناكرێ , چونكە تواناى نەماوە , سەرۆكێك نەتوانێ تەنهاپێنج دەقیقە بە پێوە بوەستێ , نەتوانێ خۆشى پاك بكاتەوە ئیتر چۆن ئەتوانێ ببێت بەفریاد ڕەس و دەست بداتەوە باڵى حیزب و حكومەتەكەى , تاڵەبان سوێندى خواردوە ئەبێت بە سەرۆك كۆمار ى و بە سكرتێرى بمرێت , چونكە بۆ ئەو دنیاى باشە , من ئەوكاتەم پێ خۆشە تاڵەبانى خۆى كاندید بكاتەوە كە وازلە كورد بهێنێت و دەست بەردارى ئەم میللەتە بێت ,یاخوا ئەوە هەر پیرۆزى عەرەب بێت , با خۆى كاندیدبكات بەڵام لە كۆڵ ئێمە بێتەو ە , ئەو دەست بەردارى كورد ببێت ئیتر بۆ كوێ خۆى كاندید ئەكات كێشەى ئێمە نیە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست