کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموو نوسینەكانى پۆڵام په‌ڕبه‌په‌ڕ کرد.

Monday, 04/01/2010, 12:00


من پۆڵام تەنها لە ڕێگەى نوسینەكانیەوە ناسى و هەموونوسینەكانیشیم خوێندۆتەوە , هەرچى ئەو نوسینانەى كە هەیبوو كۆپیم كردبوو بەڵام دوایى ئەوەى بەرەى گەلى بەجێ هێشت و گەڕایەوە ژێر سایەى دەسەڵاتى نەفرەت لێكراوى تاڵەبانى و بڵاو كردنەوەى دوو نامە و بۆ ڕەواج پەیدا كردن بۆ خۆى كۆمەڵێك درۆى لە سەر كاك نەوشیروان و گۆڕان و سایتە بوێرەكەمان كوردستان پۆستى ئازیز بڵاو كردەوە ئیتر بەڕاستى تەواو دڵم لەم كەسە ڕەنجا و بە كتێبخانەكەمدا گەڕام هەرچى نوسراوەكانى ئەم نوسەرە هەبوو لام كردم بە قوڕگى ئاگردا و لەم بێ نەوتیەدا خۆم لەبەر گەرم كردەوە , بەداخەوە ئەو كەسانەى سەردەمێك بە هەموو هێزیان دژى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و دزە بون و ئێمەى خوێنەرانیش بوینە خوێنەرى بەردەوامى نوسینەكانى ئەوان و لە ڕێگەى نوسینەكانى ئەوانەوە ئێمەش دەسەڵاتى كوردیمان باشتر ناسى, بەڵام گاڵتە جاڕى و خۆخەڵەتاندن لەوەدایە ئەمڕۆ ئەو خۆبەنوسەرە دێتەوە ژێر سێبەرى ئەو دەسەڵاتەى كە تادوێنێ هەرچى ناوى سوكە پێى ووتون و ئەمڕۆش پشت ئەكاتە میللەت وبەرەى ئەو دەسەڵاتە هەڵدەبژێرێ كە لاى میللەتەكەمان قێزەون بوە و ڕەفز كراوە ,پۆڵا ئەبێت باش بزانێ لەهەموو ڕووەكانەوە زیانێكى گەورەى كردو ئەوەى خوێنەرى ئەو بوون جارێكى تر كەسیان ئامادە نین چاوى خۆیان هیلاك بكەن بە هیچ ووشەیەكى ئەم پۆڵایەوە ,خەڵك بەهەموو تەمەنى ئینجا ئەگاتە ئەو ئاستەى بتوانێ سیقەى خەڵك بەدەست بهێنێ , زۆر ئەرك دكێشێ ,توشى چەرمەسەریەكانى ژیان دەبێت تا وا لە خۆى دەكات خەڵك خۆشیان بوێت , بەڵام لە ماوەیەكى زۆر كەمدا هەرەس بەو خۆشەویستیە دەهێنێ و وا لە خۆى دەكات كەس حسابى هیچى بۆ نەكات , هەر نمونەى فەرهاد پیرباڵ تا لەبەرەى گەلدا بوو خۆشەویسترین نوسەر بوو بەڵام ئەو ڕۆژەى شانامەى بۆ جەللادەكان نوسى ئیتر ئەو فەرهادەى جاران نەما , زۆرى تریش هەن كە خۆشت ئەیاناسى , نەك لاى میللەت ڕەواجى نەما بەڵكو لاى ئەو دەسەڵاتەى كە ئێستا بۆ دژایەتى گۆڕان و كوردستان پۆست نامەكانى پۆڵا بڵاو ئەكەنەوە , بەداخەوە ئێستا دەرئەكەوێت پۆڵا جاسوسێكى چێنراوى جەلالیەكان بوە و تائێستاش بۆ ئەوان كارى كردوە , من دڵنیام ئەم كارەى پۆڵا هى ئەنجامى توڕەبونێك نیە و شتێكى سەر پێیش نیە بەڵكو ئەم پەیوەندیە تۆندوتۆڵەى كە هەیە كۆنە , ئەگینا وا بە ئاسانى نەدەگەڕایەوە باوەشى ئەو دەسەڵاتەى خۆشى دەڵێ هیچ و پوچن , كەچى خۆشى ئەو بەرە هیچ و پوچەى هەڵبژاردو پشتى كردە میللەتەكەى و خیانەتى لە هاوڕێكایشى كردو تەنانەت خیانەتى لەو سایتەش كرد كە بە ئێمەى خوێنەرانى ناساند ,كە ئەلێیت نەوشیروان و قادرى حاجى على بە ناوى خوازراو شتیان لە كوردستان پۆست نوسیوە ,هەرچەندە ئەگەر ئەوەیان كردبێت ئەوە مایەى شانازییە بۆ هەموو ئەو كەسانەى لەم سایتەدا ئەنوسن چونكە كوردستان پۆست تاكە شوێنە بتوانین هەناسەیەكى ئازادى تیا بدەین , ئەى بۆ یەك ناوى خوازراوى ئەو دوو كەسەت نەنوسیوە با ئێمەش بمان زانیایە , یان ئەمە درۆیەكە و جەنابت بۆ ئەوەى ڕەواج پەیدا بكەیت درۆنامەیەكت نوسیوە و تەسلیمى ڕاگەیاندنە درۆزنەكانى یەكێتى ئەكەیت و ئەوانیش بڵاوى بكەنەوە , ئیتر تەواو سەد ساڵى تر نوسەر بیت , ئینجیل و قورئانم بۆ بكەیت بە كوردى , سەدان فەلسەفەم بۆ بنوسیت لاى من و هەزارەهاى وەكو من نوسینەكانت پولێك ناكات , گەڕانەوە بۆ ژێر سێبەرى ئەو دەسەڵاتە مافیایەى تاڵەبانى و بارزانى جاڕدانى مەرگى خۆتە بۆ هەتا هەتایى ,تازە لە هەست و نەستى ئێمەدا نوسەرێك نەما بەناوى پۆڵا ,ئەوەى بەرە ى دزو گەندەڵ و خاوەن فایلەكان هەڵبژێرێ لاى ئەم میللەتە جێى نابێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە