سەرانى یەكێتى هیچیان پێ عەیب نیە بۆ ئەمەیان پێ عەیبە
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
دوایى ئەوەى دختۆر بەرهەم ڕاسپێردرا بۆ سەرۆكى حكومەت ,دیارە ئەمجارە لەناو پەرلەمانى كوردستاندا تەنها یەك لیست نیە بۆیە پێویستە دختۆر بەرهەم بۆ تەشكیل كردنى حكومەت ئەبێت داوا لە هەموو لیستە دەرچوەكان بكات بۆ ئەوەى بەشدارى حكومەتەكەى بكەن ,بۆیە دختۆر بەرهەم بەتەمایەسەردانى هەموە لیستەكانبكات و یەكێكیش لەوداواكاریانەى بۆى ئەچێئەوەیە ئەو لیستانە ڕازى بكات بەشد\ارىحكومەتەكەى بكەن , ئیتر چەندسەركەوتوو ئەبێت ئەوەیان مەسەلەیەكى ترە ,ئەو سەردانانەبۆ خوازبێنىنیەتەنهابۆ ئەوەیە , ئەوەىبەشدارى ئەم حكومەتە ئەكات ئەوە خۆى ساغ كردۆتەوە و ئەوەشى نایكات هەر بەهەمان شێوە خۆى یەكلایى كردۆتەوە , دختۆر بەرهەم و جێگرەكەى یەكەم سەردانیان بۆلاى نەوشیروان مستەفابوو , لەو سەردانەدا نەك هەر داواى ئەوە لە كاكنەوشیروان كراوە بەشدارى كابینەكەى بكات بەڵكو تەماعێكى زۆریش خراوەتەبەردەست كاكنەوشیروان هەر لەبودجە ووەزارەتو شتى تریش كە تەنها ڕازى بن بەوەى بەشدارى بكەن ,بەڵام قسەى بڕاوەى كاك نەوشیرروان و لیستەكە ئەوەیەكە بەشدارى ئەم كابینەیە ناكەن , یەكێكلە قسەكانى كاك نەوشیروان ئەوەبوو ە كە ووتویەتى ئێمە بەشدارى حكومەت ناكەین بەڵام چاكتان كرد دەست خۆشیتان لێ دەكەین و خراپتان كرد ڕاستتان ئەكەینەوە , بەڵام ئێمە بەڵێنمان بە جەماوەرى خۆمان داوە بەشدارى حكومەت نەكەین ,بەڵام دیارە یەكێتى و لیستى هەچەكە ئەمەى پێ عەیبە بۆیە هەر خێرا زووڕناژەنەكەى لیستەكە سۆزانى خاڵە شەهاب ووتى ((له كۆبونهوهی نێوان د.بهرههم ساڵحونهوشیروان مستهفاسهرۆكی لیستی گۆڕاندا بههیچ شێوهیهك داوا لهلیستی گۆران نهكراوه بهشداری حكومهت بكهن)) ئەى كەواتە دختۆر بەرهەمو جێگرە كەىبۆچى چوون , وە دەڵێ ((لهو كۆبوونهوهیهدا تهنها باسی رێوشوێنی پهیوهندییهكی تهندروستی نێوان حكومهت و ئۆپۆزسیۆن كراوه)) كەس تێ ناگات ئەمانە كەى بڕوایان ئۆپۆزیسیۆن هەبوە تا باس لەو پەیوەندییە تەندروستە بكرێت , دیارە هەڵویستى لیستى گۆڕان دیارە و ئەگەر ئەمانیش قەناعەتیانهەبوایە بە كابینە سەرنەكەوتوەكەى دختۆر بەرهەم ئەوا ئەو كاتە ئەو زووڕناژەنە ئەوەى نەدەوت بەڵام سەركەوتوو نەبون بۆیە ئەمەیان ووت , وە جارێكى تریش هەمان زووڕناژەن دەڵێ((پهیوهندی بهڕاویژ و گفتوگۆی تایبهت بهدروستكردنی كابینهی شهشهمی حكومهتهوه ههبوو و ههرگیز باسی پشتگیری له ههڵبژاردنهوهی سهرۆك تاڵهبانی بۆ پۆستی سهرۆك كۆماری عیراق نهكراوه)) ئەمە درۆیەكتان ئێوە شین و شەپۆڕى ئەو پۆستەى بەغداد دەكەن , ئەو هەمو هاوار هاوارەتان بۆ یەك لیستى كورد تەنها بۆ ئەوەیە كە مام جەلال دەربچێتەوە بۆ ئەو پۆستە , وەكو ئەوەى ئەوەندەى لە بەغداد بوە خێرى زۆرى بۆ كورد دابێتەوە , ئەوەنیە كاك نەوشیروان پێى ووتون ((لە بەغداش بۆ مەسەلە نەتەوایەتیى و سترالتیژیەكان پێكمەوە دەبین)) كەواتە شتێكى لەو بابەتە ووتراوە و شتى واش هەبوە , دختۆر ئیشىئەوەبوە و تەنها بۆ ئەوە چوە ئیتر بۆ پێتان عەیبە و ئینكارى لێ دەكەن ,ئەوە عەیب نیە نازانم بۆ لاى ئێوە عەیبەیە , ئەم سەردانەش زیاتر بە هاندانى ئێران بوە نەك خۆتان , چونكە ئێستا ئێران لە هەوڵى ئەوەدایە یەكێتى و لیستى گۆڕان لێك نزیك بكاتەوە , سۆزان خان هەق نیە ئەو شتانەتان پێ عەیب بێت چونكە ئێوە لیستەكەتانو حیزبەكانتان هیچتان پێ عەیب نیە و ئەوەى نەشێ كردوتانە ئیتر بۆ ئەمەتان بەلاوە عەیبەیە و ئینكارى لێ دەكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست