پیاو كوژەكانى دەزگاى زانیارى گەڕاونەتەوە ناو سلێمانى
Monday, 21/12/2009, 12:00
جەلالیەكان هەموو جۆرە شەڕەكانیان بەرامبەر بەنەیارەكانیان تاقى كردۆتەوە , ئەوەى مێژوى جەلالى خیانەتكار بزانێ ئەوە باش تێ دەگات كە جەلالى خیانەتكار دوایى هەموو دۆڕاندنێكى پەنادەباتەوە بە تیرۆرو ترس و تۆقاندن و ئەمانە لەم بوارەدا مێژوویەكى ڕەش و ناشیرینیان هەیە , دوایى شكستەكەى 25/7 و سەر پێ شۆڕ كردنى جەلالى خائین ئیتر جەلال ئیعلانى شەڕێكى گەورەى سەرجەم بوارەكانى لەگەڵ گۆڕاندا كردوە , هەندێكى بە ئاشكرا و هەندێكى بە نهێنى پیادە ئەكات , لە شەڕەكانى ترد ا سەركەوتونەبوو بۆیە بۆ دواجار ئەم پیرە خەڵەفاوە پەناى بردۆتە بە تیرۆرى ئەو هەڵسو ڕاوانەى گۆڕان كە لە شارى سلێمانیدا خەریكى ئیش كردنن بۆ گۆڕان ,بە مەش ئەیانەوێت ترسێك بخەنە دڵى ئەو گۆڕان خوازانەى عەرشى دیكتاتۆریەتى جەلالی و بارزانیان هەڵتەكاندو ئەوەیان چەسپاند كە میللەت زۆر لە دیكتاتۆرەكان گەورە ترە , ڕاستە ماوەیەك دیكتاتۆرەكان سەركەوتوو دەبن بەڵام دواجار بەشیان هەر سەر شۆڕى دەبێت , لە ماوەى ئەم دوو مانگەدا لە شارى سلێمانى ئەو شارەى كە جەلالیەكان زۆر بە ئارامى دادەنێن چەند كادرێكى گۆڕان هێرشى توندو تیژیان كرایە سەرو بریندار كران و بە فیشەك و بۆرى بریندار كران , ئەمە بەشێكە لەو شەڕە نهێنیەى كە جەلالیەكان دژى برادەرانى گۆڕان ئەیكەن , سەرەتا داراى تۆفیق ئاغا و دواى سەردار قادرو دوێنێش یاسینى پێشمەرگەى دێرین و بە پێى زانیارى ئێمەش ئەمە بۆ ترساندنى خەڵك و سارد كردنەوەیان لە گۆڕان بەردەوام ئەبێت , ماوەیەكیشە هەندێك لەو پیاو كوژەكانى یەكێتى گەڕاونەتەوە ناو شارى سلێمانى , بەتایبەت دواى ئەوەى ئەو كەسانە گەڕاونەتەوە ئەم سێ كردەوە تیرۆریستیەى یەكێتى كراوە لە شارى سلێمانى , ئەمەش بەتەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە كادرى هەڵسوڕاوى گۆڕانن , ئەمەبێجگە لە شەڕەكانى تر كە جەلالیەكان دەستیان داوەتێ و بەرپاى ئەكەن هەر لە درۆ كرد ن و بەخشینەوەى تۆمەتەكان و سیناریۆكانیان بۆ گەڕانەوەى هەڵسوڕاوانى گۆڕان و نان بڕین و دەركردن و پلە دابەزاندن و ئیهانە كردن , ئەمەشیان بۆ نەچوە سەر و دواجار وەكو پیشەى بەردەوامى دۆڕاو و دیكتاتۆرەكان گەڕانەوە بۆ سەر توندو تیژى , بەڵام ئەوەى لاى ئەوان بۆتە مایەى سەر سوڕمان خۆڕاگرى و نەسڵەمینەوەى ئەو كەسانەیە كە ئەمڕۆ هەڵگرى پەیامى گۆڕانن , و دوایى ئەم هەموو شتانە سورترن لە سەر كاركردن بۆ گۆڕان و هیچ شتێك كاریان تێ ناكات و تا ڕزگار كردنى ئەم میللەتە لەم دیكتاتۆرو مافیایانە خەباتى خۆیان بەردەوام ئەكەن , بۆیە ئەڵێن یەك زەڕە كارمان تێ ناكات تەركى ڕێگامان پێ ناكات ئێستا ئەم جەماعەتە بە بەرنامەى هێرۆ كارەكانیان دەكەن و لە مە ڵبەندیش ئەبینرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست