ئهگهر وایه هەقە نەوشیروان مستەفا لە سێدارە بدرێ
Sunday, 01/11/2009, 12:00
پلینیۆم ئەو شوێنە بوو تاڵەبانى توانى باوو بژى سكى تیا بەتاڵ بكاتەوە و ئەوەى لە دڵە ڕەشەكەیدا بو و بڵاو ى بكاتەوە , لە ڕوانگەى ئەوەى ئاگرە سورە لە خۆم دوورە تاڵەبانى بەشێكى زۆرى ئەو ڕاپۆرتەى كە خوێندیەوە تەرخانى كردبوو بۆ هێرش كردنە سەر كاك نەوشیروان وەك دەڵێ ((هۆكاری زۆربهی ئهو شكستو نوشوستانهی لهسهرهتای دروستبوونی یهكێتیو تا شهڕی ناوخۆ لهشاخو كیمیابارانی ههڵهبجهو دواتر شكستی نهڕوخانهی رژێمی سهددام له 1991و پاشان دروستبوونی شهڕی ناوخۆی پارتی یهكێتی خستۆته ئهستۆی نهوشیروان مستهفا)) بۆیە ئەڵێم ئەگەر نەوشیروان مستەفا وەكو تاڵەبانى ئەڵێ ئەم هەموو شكستەى هەبێت هەق لە سێدارە بدرێ , بەڵام ئەوەى تاڵەبانى بناسێ و كاك نەوشیروانیش بناسێ بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەى لە شاخ پێشمەرگەبون باش ئەزانێ ئەوانەى تاڵەبانى باسى كردون سەرجەمیان درۆیە ,ئەگەر شى كردنەوەیەك بكەین بۆ تاڵەبانى ئەوا تێ دەگەین تاڵەبانى سەر لەبەرى ئەو قسانەى باسى كردون درۆى فەرموە ,ئەم قسانەى تاڵەبانى وەكو تۆبەى ئەو كەسانە وایە لە سەر جێگاى مردن كەوتون و هیچیان پێ نەماوە تۆبە ئەكەن , تاڵەبانیش واى لێ هاتوە بۆئەوەى پاساوى شكستەكانى خۆى بداتەوە و كەس دەستى تاوانى بۆ درێژ نەكات بۆیە ئاگرە سورە لە خۆم دورە ئەكات , ئاخر تا لە شاخ بوین تۆ سكرتێرى یەكێتى بویت و بێجگە لە تۆ نەوشیروان مستەفا و فوئاد مەعسومیش هەبون , سەركردایەتى كۆمەڵە و شۆڕشگێرانیش هەبون , ئەى چۆن نەوشیروان ڕایى خۆى فەرز كرد بەسەر هەموو ئەمانەدا ئەى تۆ چۆن سكرتێرێك بویت ئەى بۆ تا ئێستا ئەمانەت لەم میللەتە شاردۆتەوە , كەواتە بەمەدا دەردەكەوێت درۆت فەرموو ئەوانەى تۆ ووتوتە هیچى ڕاست نین ئاخر كەسێك ئەو هەموو شكستە بە سەر حیزبەكەتدا بهێنێ ئەى چۆ ن تائێستا لێى بێ دەنگ بویت؟ هەر لەیەكەم ڕۆژى شەڕى ناوخۆوە هەتا دوا فیشەك تۆ و بلەى ئەحە ڕەشى خەزوورت هەڵگێرسێنەرى بوون بە شاخ و شارەوە , بە پێش ڕاپەڕین و دواى ڕاپەڕینەوە بە زەمانى مەلا مستەفا و مەسعودیشەوە ئۆباڵى ئەو هەموو خوێنەش كە ڕژا تۆیت نەك نەوشیروان مستەفا , تۆ فەرماندەیى پێشمەرگەبویت ,كە نەوشیروان كتێبى خەون و مۆتەكەى نوسى و بڵاوى كردەوە و بەڵگەكانى خستە ڕوو لەسەر شەڕى ناوخۆ بەوەدا دەركەوت كێ ئەندازیارى شەڕى ناوخۆیە بۆیە لە ترسا دنیات كرد بە گژیدا تا وەستانى, تۆ بەرنامە دارێژەرى هەموو شەڕەكان بویت، تۆ بویت ئەتوت ئەبێت پارتى بە دوربین سەیرى هەولێر بكاتەوە , لە كۆبونەوەكانى بەرەى كوردستانیدا لەگەڵ ئێرانیەكاندا تۆ بویت ڕازى بویت بەرەى كوردستانى و پاسدار هەڵەبجە بگرن , ئاخر تۆیەك كە ئەتزانى و پێتووترابوو هەڵەبجە كیمیا باران ئەكرێ بۆ ڕێگەت دا بەنەوشیروان مستەفا ئەو ئیشە بكات كەواتە ئۆباڵى ئەوە لەملى تۆیە نەك نەوشیروان چونكە تۆ لێپرسراوى یەكەم بویت و ئەتوانى نەهێڵیت كە تازە پێنج هەزار كەس كوژرا ئینجا قسە ئەكەیت , كەواتە بەلاى تۆوە گیانى پێنج هەزار كەس و تێك چونى حیزبەكەت و میللەتەكەت گرنگ نەبوە تەنها نەوشیروانت بەلاوە گرنگ بوە , تۆ ئە گەر خەڵكى هەڵەبجەت بەلاوە گرنگ بوایە ئەوا نەتدەهێشت نەوشیروان كارى وا بكات , ئەگەر خەم خۆرى ئەو میللەتە بویتایە و نەت دەهێشت نەوشیروان شەڕى ناوخۆ بكات , بەڵام كوژرانى دەیان هەزار گەنج بۆ تۆ هیچ نەبوە , مادام تۆ سكرتێرى یەكێتى بویت و بەرپرسى یەكەم بویت ئەوتوانى نەهێڵیت نەوشیروان ئەو هەموو شكستە بەسەر یەكێتى بهێنێ ئەگەر هەر لاسارى بكردایە بەیاننامەیەكت لە سەر دەربكردایە بۆئەوەى ئێستا بە درۆ نەكەوتیتایەوە , بەڵام ئەڵێم تاڵەبانى درۆت فەرموو , سەرت داى لە بەرد ئەو درۆیانەى بۆ نەوشیروان مستەفا ت كردوە هیچى وانیە ,یەك داواشم لە كاك نەوشیروان هەیە مادام تاڵەبانى هیچى تیا نەهێشت و بەڕەكەى خۆى تەكاند هەقە ئیتر تۆش درێژەبە بڵاو كردنەوەى خەون یان مۆتەكە بدەیت تا بۆ هەموومان دەربكەویت تاڵەبانى كێیە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست