کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبەر خاترى هێرۆ شارى سلێمانى ڕژانە سەر جادەكان

Sunday, 15/11/2009, 12:00


ئەم قسەیەى سەرەوەم بە ڕاست نیە , بڕوا نەكەن , بەڵام ئەمە وەڵامێكە بۆ سایتە درۆزن و ڕوو زەردەكەى مەلا بەختیار كە ئەڵێ ((هاوڵاتیانی‌ سلێمانی‌ گه‌شبینن پێیان وایه‌ خزمه‌تی‌ باش ده‌كات)) جارێ ئەمە هەر زۆر درۆیە , ئەمان نەهاتون قسە لە خەڵك وەربگرن , هاتون هەندێ كەسى خۆیان هێناوە و قسەیان پێ كردون , دیارە ئەوانیش نوێنەرى سلێمانى نین و بە قسەى ئەو سێ كەسەش گەزۆ نابارێ , خەڵك كاتێ گەشبینە كە لەوەو پێش كارە باشەكانى ئەم پیرێژنەیان بینیبێ , باوەڕ ناكەم خەڵك لە خۆیەوە ڕمل لێ بدات , ئاخر كێ یەك ئیشى باشەى هێرۆى بینیوە بەوانەشى قسەیان كردوە , ئیتر چۆن خەڵك گەشبینە , ئەم پیریژنە بە خۆى و مێردەكەى بێجگە لە نەهامەتى چى تریان بۆ خەڵكى كوردستان و سلێمانى كردوە تا ئێمە گەشبین بین , ئەبێت هێرۆ چ خزمەتێك بكات بە خەڵكى ئەم شارە , سایتى چاودێر بابچێتە ناو خەڵكەوە و با بزانێ بەڕاستى ڕایى خەڵك چیە ؟ ئەو كاتە ئەوە بنوسێ كە گەشبینین یان نا , بڕوا بكەن سایتى چاودێر ئەوەى من ئەمڕۆ بیستومە مایەى حەیاچونە بۆ ئەو بنەماڵەیە , خەڵك هەریەكەى قسەیەكى ئەكرد , كەسێكم نەبینى بەم كارەى جەلالیەكان خۆش حاڵ بوبێت , تەنها بۆ گاڵتە پێ كردن باسیان دەكرد , هەر ئەمڕۆ دەیان نوكتەى لە سەر دروست كرا , بەم كارە ئەوەندەى تر یەكێتیان لەم شارەدا سوك كرد , تەنانەت زۆربەى یەكێتیەكان خۆشیان گاڵتەیان بەم كارەى یەكێتى دەهات , یەكێ دەیوت یەكێتى پیاوى تیا نەماوە , یەكێ دەیوت هەقە سەرجەم پیاوە كانى سلێمانى ئیستقالە بكەن , هەندێك ئەیانوت باوكى ئەم هێرۆیە و مێردەكەى یەكەم سەرمەشقى جاشیەتى بون لە كوردستان و هەر لە سەردەستى باوك و مێردەكەى شەڕى ناوخۆ دروست بوو , تەنانەت ئەمڕۆباس كردن لە كوشتنى خالیدە سوریش هاتبوە بەرباس و لە ناو بازاڕدا زۆربە گەرمى باس دەكرا و باس لەوەش دەكرا كە بە پیلانى هێرۆ كوژراوە و دوایش بۆ دەم كوت كردنى كەس و كارەكەى خانوەیەكى لە گەڕەكى هەوارى تازە بۆ كڕین و قەبرەكەشى بۆ هەڵبەست و باخێكى كرد بە ناویەوە , ماوەیەك بوو ئەم مەسەلەیە كپ كرابوەوە بەڵام جارێكى تر لەگەڵ دەستبەكار بونى هێرۆدا لە مەڵبەندى سلێمانى ئیتر ئەم بابەتانە ئەخرێنەوە بەر باس , برادەرێك بە ناوى سلێمان لە كوردستانى نوێ دا ئەڵێ سلێمانى گوڵ دەگرێت , پێم سەیرە ئەم نوسەرە بۆ ئەم ماستاو ە ئەكات , ئاخر ئەگەر یەكێتى مەبەستى گۆڕان و نوێبونەوە بوایە , ئەگەر مەبەستى بوایە بەڕاست گۆڕانكارى بكات ,بۆ ئەبێت ئەو پۆستە تەنها بۆ بنەماڵە بێت , ئەمە خۆى جێگاى پرسیارە , ئەگەر ئەوان مەبەستیان بوایە كەسانى تر زۆرن , بەڵام بۆ ئەبێت ئەو پاروە تەنها بۆ كۆشى بنەماڵە بێت , خەڵك لەو دەسەڵات و بنەماڵەیە قێز ئەكاتەوە كەچى جارێكى تر فەرزیان كردەوە بە سەر خەڵكیدا,من وەكو سلێمان لێى تێ ناگەم من ئێستا هەست دەكەم یەكێتى دڕكێكى ترى كرد بە چاوى خەڵكى سلێمانیدا , بۆ لە سلێمانیدا كەس لە هێرۆ شیاو تر نەبوو ئەو پۆستە وەربگرێ , بۆ هەموو پۆستەكان لە دەورى تاكەكانى بنەماڵە خول دەخۆن , جارێ ئەم پۆستە خۆى لە خۆیدا هیچ نیە , نەحكومەتە نە هیچ ئیتر هێرۆ بە چى ئەتوانێ خزمەت بكات و خەڵكى سلێمانیش بەچى ئەم پۆستە دڵخۆشن, منیش وەكو كاك سلێمان ئەڵێم لە دواى هەموو پیاوێكى مەزنەوە ژنێكى مەزنیش هەیە , بەڵام نە هێرۆ و نەمام جەلال مەزنن نین و ئەو قسەیە شمولى ئەوان ناكات , بەڵام لەدواى تاڵەبانى بەلەش مەزن و بە ئەقڵ سوك پیرێژنێكى وەك هێرۆ هەیە كە بێجگە لە پیاوانى ماستاو چى هیچى تر دڵ بەم كەسە خۆش ناكەن , ئەم هەنگاوە بێجگە لەوەى گەڕانەوەى زیاترەبەرەو بە بنەماڵە كردنى یەكێتى هیچى ترى لێ سەوز نابێت , خوا بكەم ئەم نەریتە تازەیەى جەلال نەبێتە تەعیمیم بۆ هەمو لێپرسراوەكانى تر كە كەسیان دەست نەكەوت ئینجا نۆرەى ژنەكانیان بێت , وا بێت كەس هیچى بەرناكەوێ , بەس نەبوو تاڵەبانى مناڵى زیاترى نەبوو یان دوو ژنى بوایە , ئەو كاتە هیچ بەر كەس نەدەكەوت , مەڕ گران بوو ئەگینا لەبەر پێتاندا سەرمان ئەبڕى ئەى خاتوو هێرۆ ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە