کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى خواشى ئەوێت و خورماشى ئەوێت

Monday, 17/05/2010, 12:00


كە دەنگ و باسى تیرۆر كردنى سەردەشتى جوانەمەرگ بڵاو بوەوە , هەرزوو زۆربەى كادرەكانى یەكێتى تەنانەت لە پلە باڵاكانیشدا ووتیان بەڵگەمان لایە كە پارتى ئەم كارەى كردوە , تەنانەت بۆ ڕێپێوانەكەى شارى سلێمانى بە ڕەسمى لە مەكتەب ڕێكخستنەوە ئاگادارى كۆمیتەكان كرابوو كە بەشدارى ئەو خۆپیشاندانە بكەن ,تەنانەت لە ڕێپێوانەكەدا هەندێك كەسانى سەر بە یەكێتى لە سۆزانى خاڵە شەهاب و كەسانى تر بەشداریان كرد و لە ڕیزى پێشەوە بوون , یەكێتى ئەمەشى بۆیە كرد بۆ ئەوەى بە خەڵك بڵێ ئەوە منیش دژى ئەوەم و وویستیشى گورزێك بدات لە پارتى , بەڵام لەگەڵ بڵاو كردنەوەى بەیاننامە ئابڕوو بەرانەكەى پارتیدا كە بە زمانى كابرایەكى خێڵەكى داخ لە دڵ نوسراوە و بۆ ئەوەش نوسراوە كە بە زمانى هەڕەشە خەڵك بترسێنێ و بیرى خەڵك لاى ئەم مەسەلەیە دوور بخاتەوە و یەخەى گۆڕان بگرێ و شەڕەكە بەو بفرۆشێ , وا ئێستاش شەڕەكەیان توند كردۆتەوە , بەهۆى ئەم حاڵەتەشەوە خەریكە مەسەلەى تیرۆر كردنەكەى ئەو جوانەمەرگە وون دەبێت چونكە پارتى بە شەڕ فرۆشتنى بە بزوتنەوەى گۆڕان و سەرقاڵ كردنى خەڵك بەو شەڕە گەرمەوە , وایان ڵ هاتوە دوعاى ئەوەدەكەن ئەم مەسەلەیە خوێنى تیا نەڕێژێ , وایان كردوە خەڵك ئێستا داواى ئەوە دەكات كاكە شەڕى ناوخۆ دوبارە مەكەنەوە و خوێنى سەردەشتیش با بچێتە پاڵ سۆرانى مامە حەمە و شێخ ستارو ئەیدەنە دەست خوا , ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان بوو بۆ هەموولایەك یەكێتى بۆ ئەوەى دڵى هەموو لایەك ڕابگرێ ئەم جارە یەكەم كەناڵ و سایت كە بەیاننامە پڕ لە ڕیسواییەكەى پارتی بڵاو كردەوە یەكێتیەكان بوو , ئەوەى لە شاتەشاتەكەى مەكتەب سیاسیە خەساوەكەى پارتیدا كاك نەوشیروان و بزوتنەوەى گۆڕانى پێ تاوانبار ئەكات گوایە هەندێ كەسى پارتى كوژراون و باسى ئافرەتە شیوعیەكان دەكات كە لە شەڕى بەدناوى ناوخۆدا كوژراون , یەكێتى ئەبوایە بیزانیایە ئەوانەى كە پارتى باسیان ئەكات ئەگەر كاك نەوشیروان كوشبنى , ئەوا نەوشیروان مستەفا بۆ خۆى نەیكوشتون بەڵكو ئەوە لیژنەى ئیغتیالاتى یەكێتى ئەمانەى كوشتوە وبە بڕیارى یەكێتى كوژراون , بەڵام یەكێتى تەنها لەبەر ئەوەى ئەو شاتەشاتە قسە بە كاك نەوشیروان ئەڵێ بۆیە سایتە پڕ خەجاڵەتەكەى مەلا بەختیار ئەم بەییانامەیە و ئەو دێڕەى كە پارتى هەڕەشەى لە لیستى گۆڕان پێ دەكات كردبویان بە مانشێت , ئەوەتا هەر لە هەمان سایتدا زەردەشت حەمە ساڵح ئەویش پاراستن ئاسا هەمان قسەى پارتى دەكاتەوە و قسە بە گۆڕان دەڵێ و داواش دەكات كەس پارتى تاوانبار نەكات , بە قسەى زەردەشت حەمە ساڵح پارتى شتى واناكات , پارتى ئەیەوێت یەكێتیش بەشدار بێت لەم هەڕەشە یە بۆ سەر گۆڕان بۆیە لە كۆبونەوەى ئەمڕۆى هەردوو مەكتەب سیاسى لە هەولێر بڕیارى ئەوە دراوە و لەوە ئەچێ یەكێتیش لەمەو دوا هەمان هەڵویستى پارتى نیشان بدات ,یەكێتى ئەبوایە بەرگرى هیچ نەبێت لە حیزبەكەى خۆشى بكردایە كە ئەوانە بەشێكن لە مێژووى یەكێتى , بەڵام ئەوان تەنها لەبەر ئەوەى دژى گۆڕان و كاك نەوشیروانن بۆیە ئەوانیش پێیان خۆشە و ئەوەى یەكێتى پێى نەكرا بە تەنیا ئەیانەوێت بە جوتە بیكەن , یەكێتى خواشى ئەوێت و خورماشى ئەوێ , ئەیەوێت شەقێك لە پارتى بدات لە پاڵ گۆڕاندا چونكە خۆى ئەوە نیە بەتەنها ئەوە بكات و لەو لاشەوە ئەیەوێت لەگەڵ پارتیشدا شتێ بەرامبەر بە گۆڕان بكات , من بڕوام هەیە یەكێتى لە پارتى خراپ تر دەست پێ بكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە