کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابونى دزەكان مەرگى سەرانى كورد نزیك دەكاتەوە

Tuesday, 13/10/2009, 12:00


لە سایەى دەسەڵاتى ئەم جوتە سەرە مافیا و خیانەتكارەوە كە لە ماوەى هەژدە ساڵى دەسەڵاتى خۆیاندا بردویانەتە سەر ,لەو كاتەوە ئەمانە هەر خەریكى دزى گەندەڵى بوون لەو ڕۆژەوە كە یەكەم ئیشیان ئاودیو كردنى كەل و پەلەكانى دامو دەزگاگرنگە كانى ڕژێمى پێشوو بوو كە پێویستى خەڵك بوون ئەمانە شانیان پیا كردو تا كار گەیشتە سەر دزییە گەورەكەى عومەر فەتاح و فەزیحەتەكەى ئاشتى هەورامى و ئاشكرا بونى موچەكەى سەرۆكى هەرێم ئەمانە و دارو دەستەكەیان هەر دزبون و هەربە دزیش ئەمێنەوە ,ئەمانە لە هیچەوە بونەتە خاوەنى ئەو هەموو سەروەت و سامانە و كەسیش نیە لێیان بپرسێتەوە , لە شارى بێ حاكمدا هەر ئەوانە ڕوو دەدەن بۆیە بۆیان تەرك ناكرێ و شەڕیش لە سەر كورسیەكانیان ئەكەن, ئەمانە چۆن دزیشمان لێ دەكەن ئاواش قبوڵى دەكەن پیاوە پوتەكانیان دزیمان لێ بكەن و بێجگە لەوەش بۆشیان ئەپۆشن, ناهێڵن دەسەلاتى دادگاش لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات ,هەتا ئەم دوو سەرۆكە هەبن , هەتا دەسەڵاتى مافیا هەرچى سەروەت و سامانى ئەم ووڵاتەیە لە گیرفانى خۆیاندا بێت و كلیل بە دەست خۆیانەوە بێت ئەوا دزیەكانیش هەر بەردەوام ئەبێت , هەتا لەم بێ سەرو بەرییەى ئیدارەدا تەنهاحیزب هەموو شتێك بێت و حیزب بەخێو كەرى حكومەت بێت و حیزب گیرفانى حكومەت بێت ئەوا لەوە خراپ تر ئەبینین , ئەبێت ئەمانە بڕوخێن یان ئەم دەسەڵاتەیان لێ وەربگیرێتەوە و تەسلیمى هەیئەتێكى پاك بكرێت و دەسەڵات بداتەوە بە حكومەت و دەسەڵاتەكان جیا بكاتەوە , ئێستا حكومەت لە باوەشى حیزبدا سەر خەو ئەشكێنێ , حكومەتێك بێ حیزب هیچى پێ نەكرێ ئیتر ئەبێت چ حكومەتێك بێت , لێپرسراوى كۆمیتە یان ناوچە مەڵبەند یان لق هەیانە خۆیان پێویستیان نەك بە گۆڕین هەیە بەڵكو پێویستیان بە لێپرسینەوە هەیە كەچى ئەوان قایمقام و مدیر ناحیەكان دائەنێن , لێپرسراوى كۆمیتە هەیە خۆى جاش بوە ئامر سریە بوە , كوڕى ڕەفیق حیزبى بوە كەچى ئەو پشتگیرى بۆ دانانى قایمقام و مدیر ناحیەكان ئەكات,دیارە ئەمانە هەمووى بەتەوجیهى حیزب و سەرۆك و سكرتێرەكان ئەكرێ چونكە لێرە سەرۆكەكان هەموو شتێكن و كەسیش نیە بڕیار بدات و ئەوان لە جیاتى ئێمەش بڕیار ئەدەن , ئیتر كاتى ئەوەیە ئەم سەركردانە وەكو هەموو سەركردە دیكتاتۆرو دزو گەندەڵەكانى ترى دنیا بڕوخێنرێن و بخرێنە ناو زبڵدانى مێژوو ئەمانە بونەتە هۆى لەكەدار كردنى ئەم ووڵاتە و ئەم میللەتە هەتا ئێستا ئەم ووڵاتە لە هەموو ڕوەكانەوە لە لیستى ڕەشدا یە بە هۆى تەزویرى ئەم دوو حیزبەوە كورد و حكومەتەكەى لە لیستى ڕەشدایە كەواتە ئەوەى ئەم ئەزمونەى لەكەدار كردوە ئێوەن , كەسى تر نیە , لە هیچ حكومەتێكى دنیادا دز و گەندەڵ و خائین و فایلدار جێى نابێتەوە كەچى لێرە خاوەن پلەو پۆستى باشن , هەموو ئەمانەى بە سەر ئەم میللەتە دێت و كەسانى تریش ئەیكەن ئۆباڵەكەى لە ملى ئەستورى تاڵەبانى و بارزانیدایە , چونكە ئەوان كەسى پاكیان ناوێت و پێیان خۆشە ئەوانەى چوار دەوریان كەسانى سوك و بێ ڕەوشت و دزو گەندەڵ بن , نایانەوێت كەس لە خۆیان باشتر بێت بۆ ئەوەى ڕێگە بۆ خۆیان و بنەماڵەكانیان خۆش بێت, چاوپۆشى ئەمان لە دزو گەندەڵو خائینەكان واى كردوە كە ئیتر هەركەسە و بۆخۆى تەنها بیر لە گیرفانەكانى خۆى بكاتەوە و بیرى بە لاى هیچى تردا نەچێت ئەمانەمدمن بون بە دزى بۆیە سەرۆك قسە ناكات و ئەمانیش وەكوەفایەك بۆ سەرۆكەكان قسە ناكەن , سەرۆكى سوك هەر چوار دەورێكى سوكى ئەوێت , سەرۆكى دز هەر وەزیرو فەرمانبەرى دزى ئەوێت, ئەم دەسەڵاتە ئەبێت لاچن , تا ئەمان بمێنن وەزعى كورد ڕۆژبە ڕۆژ خراپتر ئەبێت , ناشیرین تر ئەبێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە