کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود ئاوەكەى ڕشتوە و ئاشتى هەورامى پێى تێ خستوە

Wednesday, 30/09/2009, 12:00


مێژوویەكى ناشیرین , پەروەردەیەكى خراپ , دەسەڵاتێكى دز هەر نمونەى وەكو ئاشتى هەورامى تیا دەردەچێت كە وەزیرێك خیانەت بكات و دزى بكات و یارى بە چارەنوسى ئەو میللەتەوە بكات , چواردەورەكەى مەسعودو ئەوانەى ناو پارتى بۆ ئێمەى كورد هەمویان هەر ئاشتین و سەدان ئاشتى تریشیان هەیە بەڵام جارێ ئاشكرا نەبوون , وەزیرێك كە سەیر ئەكات هەمو سەرۆكەكانى دزن , ئەندامێك یان كادرێك كە سەیر دەكات سەرۆكەكەى خیانەتكارە ئەى ئەو وەزیرە یان كادرو ئەندامە چۆن دەردەچێت , بێ گومان ئەویش بەبەرنامەى سەرۆكەكەى درێژە ئەدات و بێ دەنگ ئەبێت چونكە ئەزانێ لاى ئێمە سەرۆك خۆى یاسایە و خۆى دادگایە و خۆى هەموو شتێكە , بۆیە ئەویش لە باتى هەموو شتێك قۆڵى لێ هەڵدەماڵێ و تاى بۆى بكرێ ئەدزێ و ئەخوات و بە هەدەر ئەدات , حیزبێك و سەركردەیەك و بنەماڵەیەك لە ناو ئەو مێژووە ناشیرین وقێزەونەدا ژیابن ناهەقیان مەگرن هەر وا دەرئەچن , خوویەك گرتت بە شیرى زەحمەتە بۆت تەرك بكرێت بە پیرى ,ئەمانەش بە شیرەوە ئەو خووەیان گرتوە , كەسێك لەناو ئەو بنەماڵەیەدا گۆش كرابێت و پاراستن دەرسى دادابێت و ئاشبەتاڵى كردبێت و بەدەستى خۆى تێكۆشەرانى كوردستانى باكورو ڕۆژهەڵاتى تەسلیم بە دوژمنەكانى كردبێتەوە , ئەى ئێستا چۆن دەرئەچێت , كەسێك پارەى شۆڕشی میللەتێكى دزى بێت هەر وەها دەردەچێت , بۆی تەرك كردنى ئەو خووە زەحمەتە , ئەم بەناو سەرۆكانە تەنهابۆ خۆ ژیاندن و خۆ دەوڵەمەند كردن شۆڕشیان كردوە , ئەویش چ شۆڕشێك كە پێیان نەكرا بێت تێكیان داوە , شۆڕش كردن بۆ بنەماڵەى بارزانى باشترین كاسبى بوە كە خۆیانى تیا پێ بگەیەنن , ئەگینا ئەگەر كوردایەتى و شۆڕش نەبوایە ((موكسى كوڕى مەسعود بارزانى چۆن و بەچى ڤیللایەك ئەكڕێ بە ((732)) هەزار دۆلار لەواشنتۆن)) ئەمە بەس كوڕە ناوەنجیەكەى مەسعودە ئەى كوڕەكانى ترى ئەبێت چیان كڕى بێت بە پارەى ئەم میللەتە ,ئاخرئەمانە بەچى و لە كوێوە بونە خاوەنى ئەم هەموو پارەیە , كەواتە كەسێك لەم بنەماڵەیەدا گۆش كرابێت هەر دز دەردەچێت , ئەگەر شۆڕش و كوردایەتى نەبێت نێچیر نابێتە گەورەترین سەرمایەدارى ئەم ناوچەیە ,مەسعود نابێتە خاوەنى سەدان كۆمپانیا , دیارە ئاشتى هەورامیش و هەموئەو ئاشتیانەى تریش كە ئێستا ئاشكرا نەبوون لاى ئەو بنەماڵەیە دەنكە جۆیەكیان خواردوە و پەروەردە كراون بۆیە ئەوانیش هەر ئەبێت دز بن , ئەو مناڵانەى ئەمانەش كە بە پارەى ئەو میللەتە لە دایك بونیانەوە بەخێو دەكرێن و یەكەم پارویان پارەى دزراوى ئەو میللەتەیە بێ گومان قەت باش نابن, مەلا مستەفا كوڕەكانى ئاوا گۆش كرد دیارە ئەوانیش ئەوانى تر ئاوا پەروەردە ئەكەن , ئیتر هەمویان دز ئەبن , ئەم دزە گەورانەش پێویستیان بە دزى بچوكترى وەكو ئاشتى هەورامى هەیە تا لە پاڵ كارە فەرمیەكەیدا پارەش بۆ بنەماڵە پەیدابكات , ئەوەتا ئاشتى هەر وەزیرە و كەسیش ناویرَێ قسەیەك بكات , ووڵاتێكى ئەوروپى بەم كارە ئابڕو بەرانەیەى ئاشتیەوە خەریكن و لێكۆڵینەوە ئەكەن كەچى لێرە هەر باسیش ناكرێ , كێ باسى بكات ؟ ئەمەیە ووڵات و یاسا و حكومەت و پەرلەمان ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە