کۆسره‌ت ڕه‌سول ده‌ڵێت مه‌منونی که‌س نیم خێرم پێ بکات!
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
ئه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سولی پاڵه‌وانی دوێنێ و زه‌لیلی ئه‌مڕۆ، چه‌ندمان پێوتیت بڕۆره‌وه ماڵه‌وه‌و پێویستت به حه‌وانه‌وه‌یه به‌قسه‌مانت نه‌کرد تا ڕۆژت گه‌یی به‌م ڕۆژه! ئێمه سکمان به ڕابوردوت ده‌سوتا که‌چی خۆت به‌ده‌ستی خۆت سه‌روه‌ریه‌که‌ت سڕیه‌وه! باشه خوا نه‌یبڕێ پاره‌ی دزیتان زۆره‌و کورسی ده‌سه‌ڵاتیشه بینیوتانه ئیتر بۆ به حه‌یای خۆتانه‌وه ناچنه‌وه ماڵه‌وه!
وه‌ڵا نه‌ك تۆ ئاغای تاڵه‌بانیش پێویستی به خێره له جه‌نابی مه‌سعود به‌رزانیه‌وه! تازه ئێوه به سیاسه‌تی چه‌وتی خۆتان کوردستانتان ته‌سلیم به بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی کردوه‌و ئه‌وانیش تا ڕۆژی قیامه‌ت نیازیان نیه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ببن و هه‌موو کوردستان به موڵکی مه‌لا مسته‌فای به‌رزان ده‌زانن.
بۆ بیرت چوه تا خێریان کرد به‌به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌وه‌ی دوو ساڵ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیره‌کانیانی بده‌نێ توشی سیلیان کرد و ڕازیش نه‌بوون که‌سێکی یه‌کێتی جێگه‌که‌ی ئه‌و بگرێته‌وه‌و پاش هه‌شت مانگ پۆسته‌که‌ی درا به کوڕه‌که‌ی نوری شاوه‌یش؟ ئه‌وان ئه‌و خێره‌ی کردویانه به تاڵه‌بانی و پۆستی سه‌رۆکی عێراقیان داوه‌تێ به زۆری ده‌زانن و ده‌بێت باقیشیان بده‌نه‌وه! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره سه‌رۆکایه‌تی بۆ کورد نه‌بوو ده‌بێت ئاغای تاڵه‌بانیش له ژێر ڕه‌حمه‌تی مه‌سعود به‌رزانیدا زه‌لیل و ڕسوا ببێت.
تۆ که پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هاوینی پار له‌گه‌ڵ ئاغای تاڵه‌بانی بووبوون به شایه‌ری مه‌سعود به‌رزانی و بانگه‌شه‌تان بۆ ده‌کرد و به خه‌ڵکتان ده‌وت ده‌نگ بده‌ن به پێشمه‌رگه‌ی دێرین مه‌سعود به‌رزانی، ئه‌وا ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه پاداشتتان ده‌داته‌وه! تازه ئێوه ده‌ستتان له بنی هه‌مانه‌که ده‌رچوه‌و ئیتفاقه ستراتیجیه‌که‌ی نێوان ئێوه‌و پارتیش بوه به مه‌سه‌له‌ی برامان برایی و کیسه‌مان جیایی! کوردستانیش مه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ده‌ریبهێنێت!! به ئیزنی خوا ئه‌و موعجیزه‌یه به‌ڕێوه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست